سەرەتا

alt textوێنە لەلایەن ماجیك کارپێت/ © UNDP عێراق

دانیشتوانی عێراق سێ هێندە زیادی کردوە لە نێوان ١٩٧٠ و ٢٠٠٧دا. ئەمڕۆ دانیشتوانی عێراق نزیکەی ٣٤ ملیۆن کەسە، کە ٥ ملیۆنی خەڵی هەرێمی کوردستانن. ساڵی ٢٠٣٠ دەگاتە نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەس. %٧١ی خەڵکی عێراق لەناوچە شارییەکاندا دەژین و %١٣ی ماڵەکان ١٠ سەرخێزانن.

 

عێراق یەکێكە لە وڵاتە پڕ گەنجەکانی جیهان- نزیکەی %٥٠ی دانیشتوانەکەی تەمەنیان خوار ١٩ ساڵە. بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا لە ٢٠٠٣ەوە زۆر زیادی کردوە، %٧٨ی خەڵکی عێراق مۆبایل بەکاردێنن و %١٢ کۆمپیوتەری خۆیان هەیە. لەگەڵ زۆربوونی تەکنۆلۆجیا و وەبەرهێنانی دروست، عێراق دەتوانێت وزە و جۆش و خرۆش و توانای داهێنانی گەنجەکانی کۆبکاتەوە و بەکاربێنێت.

مێژوو

عێراق، یان لە کۆندا (میزۆپۆتامیا)، لە زۆر لایەنەوە بە لانکەی شارستانیەت ناو براوە. چەندین کەلتور و شاری کۆن، وەکو سۆمەریە و ئەکەدییە و ئاسیریە و بابل و ئور و نەینەوا کە مشتێکن لە خەروارێک، لە کۆندا لە وڵاتێکدا دروستبوون کە پێی وتراوە 'وڵاتی دوو ڕووبارەکە'.

 

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، خەڵکی عێراق بەدەست چەق بەستوویی ئابوری و کەمبونەوەی خزمەتگوزاریە پێویستەکانەوە ناڵاندویانە بەهۆی جەنگ و ئابڵوقەی ئابوری و ململانێکانەوە. لەکاتی کەوتنی سەدام حسێن و حزبی بەعس لە ٢٠٠٣ەوە، وردە وردە عێراق وەکو وڵاتێکی دیموکراتی خەریکە دەردەکەوێت. هەڵوەشاندنەوەی دیکتاتۆریەتێکی سەرکوتکار و گۆڕینی بە دیموکراسییەت لە وڵاتێکی دەوڵەمەند لە مێژوودا، کارێکی گەورەبوو.

حوکمڕانیی

خێزان و کۆمەڵگا ئاینیەکان و هۆز و گوند و کۆمەڵە ئیتنیەکان هەموویان لایەنی کۆمەڵایەتین و هاوڵاتیانیان ئاستێکی باڵاتری متمانەیان هەیە. لە مەودای سفر (بێ متمانە) تا ١٠ (ئەوپەڕی متمانە)، خێزانەکان پلەی متمانەبوونی خۆیان بە هەندێك لەو لایەنە کۆمەڵایەتیانەدا، وە سەرکردە ئاینیەکان پلەی متمانەبوون پێیان ٨ بوو، وە هێزە چەکدارەکانیش پلەی ٢.٤یان بەدەست هێنا.

 

%١٩ی دانیشتوان بەشدارن لە شێوەیەك لە شێوەکانی چالاکی کۆمەڵایەتی یان سیاسی، وەکو کۆکردنەوەی واژۆ و بەشداربوون لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەدا لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا

%٧٥ی عێراقیەکان پێویستبوونی وڵاتەکەیان بۆ کەمکردنەوەی هەژاری وەکو گرنگترین پێویستیی دەستنیشان کرد.

%١٢ی عێراقیەکان کە پەیوەندییان لەگەڵ فەرمانبەرانی میللیدا هەبووە سوویان پێداون

%٩٥ی حاڵەتی سووپێدانەکان بە ئاشکرانەکراویی دەمێننەوە

%٥٤ی دانیشتوان باوەڕیان وایە دۆخی گەندەڵی لەماوەی ٢ساڵی ڕابردوودا پێش ڕاپرسیەکە خراپتر بووە.

هێزی کار

Alt text for sample imageوێنە لەلایەن ماجیك کارپێت/ © UNDP عێراق

ڕێژەی بێکاری لەسەر ئاستی نەتەوە بریتیە لە %١١ ( نێرینە و %١٣ مێینە). ٦٥٣ هەزار خەڵك بێکارن و ٤٩٦ هەزاریان نێرینەن و ١٥٧ هەزاریان مێینەن

%٤٤ ی عێراقیەکان (٧.٩ ملیۆن کەس) لە هێزی کاردان (بەکارهێنانی پێناسەیەکی نەرمونیان). %٧٢ ی نێرینەکان لە هێزی کاردان و تەنها %١٣ی مێینەکان لە هێزی کاردان.

گەنجان (١٥-٢٤ ساڵان) ی بێکار ڕێژەیان بەرزە، %١٨ (%٢٧ مێینەن و %١٧ نێرینەن) بێکارن، بێکاریی لە گەنجانی خاوەن خوێندنی باڵا بەرزترە.

حکومەت ڕێژەی %٤٠ی هەلی کار دابین دەکات و ئەوەی دەمێنێتەوە لە کەرتی تایبەتدایە. حکومەت ڕێژەی %٤٥ ی خستنە سەرکار بۆ ناوچە شارییەکان و %٢٨ی ناوچەکانی دەوروبەری شار دابین دەکات. هەژمارکردنی %٦٥ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی کەرتی نەوت لە ئێستادا تەنها دەخاتە سەرکار لەکۆی هەموو هێزی کار.

%٦٠ی ئەو مێینانەی کاردەکەن لە کەرتی حکومییدان

بەگشتیی، یەك لە شەش کەسدا لە هێزی کاردا خانمانن.

خزمەتگوزاریە پێویستەکان

Wat/Sanوێنە لەلایەن ماجیك کارپێت/ © UNDP عێراق

%٣٥ ی ماڵەکان باوەڕیان وایە دەبێت کارەبا لە ئەولەویەتە سەرەکیەکان بێت بۆ باشترکردن-بەشێوەیەکی زۆر زیاتر لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی تر.

 

بە تێکڕا، ماڵەکان بڕی ١٤.٦ کاتژمێر کارەبا لە ڕۆژێکدا وەردەگرن لەڕێی تۆڕی گشتی کارەبا و مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە

 

%٩٠ی ماڵەکان بۆشایی کارەبای گشتیی بە مۆلیدەی گەڕەك پڕ دەکەنەوە

 

%٢٠ی ماڵەکان لە عێراقدا سەرچاوەی ناسەلامەتی ئاوی خواردنەوە بەکاردەهێنن

 

%٣٨ی ماڵەکان دەڵێن ئاوی خواردنەوەیان "باشە"یان "زۆر باشە"

 

%٣٠ی ماڵەکان دەستیان ڕادەگات بە تۆڕی پاکژیی گشتیی

 

%٦٥ی ماڵەکان تۆڕی گشتیی بەکاردەهێنن وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکیی بۆ ئاو خواردنەوە

 

زۆنگاوەکان لە باشوری عێراقدا گەورەترین خاكی تەڕن لە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیادا و وەکو یەکێك لە ناوازەترین سیستەمە ژینگەییەکانی جیهان دانراوە.

 

بە تێکڕا ماڵەکان زیاتر لە ٢٠ خولەك دوورن لە دامەزراوە تەندروستیەکانەوە

 

٢ لە سێ عێراقیی بۆچونی سلبیی هەیە لەسەر خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان

 

ڕێژەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا دەمرن لە ٥٠ منداڵەوە کەمبۆتەوە بۆ ٣٥ منداڵ لە ١٠٠٠ لە دایكبوونی زیندوودا.

 

ڕێژەی ئەو لەدایکبونانەی لەلایەن شارەزایانەوە ئەنجامدەدرێت لە %٥٠ەوە لە ساڵی ١٩٩٩دا بەرزبۆتەوە بۆ %٨٩ لە ٢٠٠٦ دا.

 

%٦٠ی داهاتی ناوخۆی عێراق لە نەوتەوەیە. %٩٩ی هەناردەکردنەکان نەوتن و %٩٠ی داهاتی حکومەت پێکدەهێنن.

 

عێراق ١٤٣ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەکی هەیە و ٢٠٠ ملیار بەرمیل نەوتی تر دۆزراونەتەوە و دەکرێت کۆبکرێنەوە

 

لە ئێستادا عێراق ٢.٦ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە دەردەکات، ٢ ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکرێن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل دەپاڵێورێن و ٧٠ هەزار بەرمیل بەکاردەهێنرێن بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕۆژێکدا

 

عێراق ٣،١٠٠ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی یەدەکی هەیە

 

١.٦ ملیۆن کەسی عێراقی لەلایەن مین و ئامڕازە نەتەقاوەکانەوە(UXO) کاریگەرییان کراوەتە سەر

 

%٣٥ ی ماڵەکان باوەڕیان وایە دەبێت کارەبا لە ئەولەویەتە سەرەکیەکان بێت بۆ باشترکردن-بەشێوەیەکی زۆر زیاتر لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی تر.