دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ ڕاپۆرتی چارەکی یەکەم– ٢٠١٦

English

pdf (1MB)

Download

دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ ڕاپۆرتی چارەکی یەکەم– ٢٠١٦

2016 August 2

لە چارەکی یەکەمی ٢٠١٦دا، UNDP کارەکانی بۆ ٩ ناوچە زیادکرد. لەگەڵ فراوانکردنی سەقامگیرکردندا لە پارێزگای سەلاحەدین بۆ ئەلدور و مەکیشیفە  دا، دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS ڕێچکەیەکی لە سەقامگیرکردن دروستکرد کە بوە هۆی گەڕانەوەی بەلێشاوی خێزانەکان. نزیکەی %٩٠ی خەڵکی تکریت و ئەلدور و مەکیشیفە گەڕاونەتەوە. FFIS لە تکریت بە ڕاستەوخۆیی پاڵپشتیی ١٣٥ هەزار کەسی کردوە و لە ئەلدور/مەکیشیفەشدا ٥٠ هەزار کەس سوودمەند بوون. ڕێچکەیەکی تر لە پارێزگای نەینەواوە بۆ ڕەبیعە سینونی کرایەوە و نزیکەی ٦٠ هەزار کەس ڕاستەوخۆ سوودمەند بوون لە کارەکانی FFIS، بەزۆری لەڕووی  تەندروستی و ئاو و مەعیشەتەوە.

 

ڕێگرییەکان لە بێجی (پارێزگای سەلاحەدین) و شەنگار (پارێزگای نەینەوا) دواخران بەهۆی کاولکاریە زۆرەکان و بڵاوبونەوەی IED/UXO (IED ئامڕازی داهێنراوی تەقینەوە – UXO تەقەمەنی بەجێماو) و نزیکیی لە هێڵی پێشەوەی جەنگەوە. چالاکیەکانی FFIS لە ڕەمادی لە قەزای ئەنبار بە خاویی دەست پێدەکەن لە هەندێك ناوچەدا کە لە IED (ئامڕازی داهێنراوی تەقینەوە) پاکدەکرێنەوە و گەڕانەوەی خێزانەکان لە زیادبوونە. مۆلیدەکان سەرەتا لە گەڕەکەکانی سادیقیە و مەسیق دانراون لەکاتێکدا ١٩ پڕۆژەی چاککردنەوە لە ئێستادا بانگەشەی بۆ دەکرێت. چالاکیەکانی پارێزگای دیالە لە شارۆچکەی سەعدیەدا کۆکراونەتەوە کە کارەکانی چاککردنەوە لە سەنتەری تەندروستی و وێستگەی ئاو و پاڵپشتییکردنی کاری بچوكدا هەرەوەها پێداویستیەکانی کارەباش بەڕێوەیە.

 

هەندێک لە ئاستەنگیە سەرەکیەکان لە کاتی ڕاپۆرتەکەدا هێشتا مابوونەوە. لەوانە: ١- بڵاوبونەوەی بەرفراوانی IED/UXO لە هەندێك ناوچەدا وەکو شاری ڕەمادی و شەنگال، وە ناکارایی توانستی نەتەوەیی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بڕە زۆرەی IED دا. ٢- کاری سەقامگیرکردنەکان هێشتا بە تەواوەتی هەماهەنگ نین لەگەڵ ستراتیژیەتی پاش ئازادکردندا، بە چاککردنەوە و دادوەریی ئینتیقالی و ئاشتەوایی و بنیادنانەوە و چاکسازییەوە. میکانیزمەکانی پێکەوەنانی سەقامگیرکردنی زوو لەگەڵ هەوڵەکانی تردا گرنگە بۆ دڵنیابوون لەوەی دەستکەوتەکان لەناو نەچن. ٣- بەهۆی بە خێرایی هەڵمەتە سەربازیەکە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لەوانەیە نەتوانێت سەرچاوە پێویستەکانی بجوڵێنێت بە خێرایی بۆ یارمەتیدانی سەقامگیرکردن لە هیت، فەلوجە، حەویجە، ئەلبەغدادی، شەرقات، هەترا و لەهەمووی گرنگتر موسڵ. ئەمە لەوانەیە وابکات داعش یان هێزە سلبیەکانی تر زەویەکان کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و پاڵپشتیی بۆخۆیان مسۆگەر بکەن لەلایەن خەڵکانی ترسێنراو و ساردبۆوە وە.

 

کۆبونەوەی دووهەمی ئەنجومەنی ئاڕاستەکردن کە لە ئازاری ٢٠١٦ دا ئەنجام درا، فراوانبوون بەرەو شەرقات لە سەلاحەدین و هیت لە ئەنبار و هەترا و قەیارات لە پارێزگای نەینەوا لەخۆگرت. ئەم چوار ناوچەیە هەرچەندە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی داعشدان، وا پێشبینی دەکرێت لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئازاد بکرێن و پاڵپشتییان لە FFIS بەدەست بگات. ئەنجومەنی ئاڕاستەکردن کەناڵی سەقامگیرکردنی فراوانکراوی لە دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردندا لەخۆ گرتوە.

خاڵە بەرچاوەکان

  • UNDP کارەکانی بۆ ٩ ناوچەی ئازادکراوی تر زیادکرد لە چارەکی یەکەمی ٢٠١٦دا
  • نزیکەی %٩٠ ی خەڵکانی تکریت و ئەلدور و مەکیشیفە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان
  • وڵاتانی بەخشەر بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاریان داوە بە FFIS = و ٦٧ ملیۆن دۆلار لەو پارەیە لە ٣١ی ئازاردا وەرگیراوە و نزیکەی ٤٦ ملیۆن دۆلاری لێ خەرجکراوە