دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ ڕاپۆرتی چارەکی دووهەم– ٢٠١٦

English

pdf (1MB)

Download

دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ ڕاپۆرتی چارەکی دووهەم– ٢٠١٦

2016 August 2

لەماوەی چارەکی دووهەمی ٢٠١٦ دا، ئەنجومەنی ئاڕاستەکردنی FFIS فراوانکردنی کارەکانی بەرنامەی سەقامگیرکردن سەر بە UNDP پەسەند کرد بۆ ١٧ ناوچە. لە ئێستادا ٣ ناوچە لەو ١٧ەیە، هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدان. لەکاتێکدا UNDP کارەکانی سەقامگیرکردنی لە ئەنبار فراوان دەکات، هەڵسەنگاندنە بەردەوامەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ئاڵۆزیی و بڕی ئامڕازکانی تەقینەوە لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی ئەنباردا هێشتا زۆرن و پێشتر شتی وا بەو بڕە زۆرە ڕووی نەداوە و لە ئاستی توانستی نەتەوایەتیدا نیە.

لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی زیاتر لەلایەن سوپاوە، پێشبینیی پشکنینی تەقەمەنیی زیاتر دەکرێت. درك بەوە کراوە کە دەبێت ستراتیژیەتێکی چڕ بۆ کەمکردنەوەی تەقەمەنیەکان دابڕێژرێت پێش دەستکردن بە هەر هەوڵێکی سەقامگیرکردن و ئەمەش کاریگەریی خستۆتە سەر دەستکەوتەکانی چارەکی دووهەم. ڕەمادی کە لە کۆتایی کانونی یەکەمی ٢٠١٥دا ئازادکرا، بوە تاقیکردنەوەی کەیس لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسیی تەقەمەنیی بە بڕێکی گەورە. لەگەڵ ئەوەی ئەم تەقەمەنییانە مەترسی دەخەنە سەر ژیانی خێزانە گەڕاوەکان، هەروەها کاریگەرییش دەکەنە سەرک کاری بەڵێندەرەکان و دەستەی گەنجان، لەبەر ئەمە بە شێوەیەکی بەرچاو کاری FFIS دواخستوە لە گێڕاندنەوەی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان و چاککردنەوەی ژێرخان و بەشداریکردن لە چالاکیەکانی ژیان بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ئابووریی ناوچەکە

لە ئایاری ٢٠١٦ەوە، یانوس گڵۆباڵ کە کۆمپانیایەکی پوچەڵکردنەوەی مینە و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتوەکانەوە بەڵێننامەی بۆ کراوە-دەستی کردوە بە کارەکانی پاککردنەوەی ڕەمادی بۆ دڵنیابونەوە لە بە ئەولەویەتکردنی شوێنەکانی FFIS خاوێنن بۆ کارکردنی بەڵێندەرەکان. شایەنی باسکردنە کۆمپانیای یانوس بۆ ئەوە بەڵێننامەی بۆ کراوە کە دەستبەجێ ناوچەکە بپشکنێت و خاوێنی بکاتەوە لە مەترسیەکانی تەقەمەنی (EH) لە عێراقدا، نەك بۆ ئەنجامدانی کاری هەڵسەنگاندنی هەڕەشە یاخود بۆ ڕووپێوکردنی شوێنەکان. کارەکانی یانوس دوابەدوای کارەکانی پاککردنەوەی هێزەکانی ئاسایشی عێراق و پۆلیس و بەرگریی میللی دەستی پێکرد. کۆمپانیای ئۆپتیما، لەڕێگەی خزمەتگوزاریی کاری پاککردنەوە لە مین (UNMAS) ەوە بەڵێننامەی بۆ کراوە و لە  چەند ناوچەیەکی ڕەمادیدا لە حوزەیرانی ٢٠١٦دا کاری هەڵسەنگاندنی کاریگەریی هەڕەشەی ئەنجام داوە بۆ زانینی بڕی پلەی بڵاوبونەوەی تەقەمەنیەکان. ئەمە ئامڕازێکی گرنگە بۆ ڕێنمایی کارەکانی سەقامگیرکردن.

سەرباری ئەو ئاستەنگیانەی سەرەوە، FFIS توانی دەست بکات بە کارەکانی لە ڕەمادی لە ڕێی دانانی ٢٠ مۆلیدە لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە ناوەندی ڕەمادیدا و ١٣٣ مۆلیدەی تر ماوە کە لەمانگەکانی تەمموز/یابدا دا دانرێن. بەڵیندەرەکان دەستیان کردوە بە کارەکانی چاککردنەوە لە سەنتەرە سەرەکیەکانی بایەخی تەندروستی و قوتابخانە و وێستگەی ئاوەکان و وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆدا. لە کۆی ٢٩ پڕۆژەی چاککردنەوەدا لە قۆناغی یەکەمی ڕەمادی، ١٣ پڕۆژە لە ئێستادا لە کاردان. لەگەڵ ٣ پڕۆژەی لابردنی داروپەردوو کە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ناوەندی ڕەمادی دا دەستی پێکردوە و ٤٥٠ کەستی لە ماوەی چەند مانگێکدا خستۆتە سەر کار.

کارەکان لە بێجی (پارێزگای سەلاحەدین) بەردەوام لە دواخستندان بەهۆی نزیکییان لە هێڵی پێشەوە، هەروەها لە حوزەیرانی ٢٠١٦ەوە، هیچ خێزانێك تۆمار نەکراون کە گەڕابێتنەوە بێجی. چالاکیەکانی سەقامگیرکردن لە ئەلسەعدییە بەرەوپێشچوونی بەخۆوە دیوە لەگەڵ هەندێك دواکەوتندا بەهۆی پڕۆژە ئەولەویەتەکانی چاککردنەوەی ڕەمادی وەکو سەنتەری تەندروستی و وێستگەی ئاو و کەلوپەلی کارەبا کە لە ئێستادا لەبەردەوامییدان لەگەڵ گەڕانەوەی خێزانەکاندا. چوونە ناو شاری شەنگال باشترکراوە و چالاکیەکانی سەقامگیرکردن دەستیانکردوە بە دانانی هەندێك مۆلیدە و چاککردنەوەی سەنتەری تەندروستی و بینای کارگێڕیی لەو شوێنانەی کەمترین کاولکارییان بەرکەوتوە و کەمترین تەقەمەنی لێیە لە شاری شەنگال. FFIS داوای لێکراوە دەست بکات بە کارەکانی داواکردنی کەلوپەل بۆ موسڵ.

ژمارەی خێزانە گەڕاوەکان لە زیادبووندایە بۆ ناوچە ئازادکراوەکان. کۆتا داتای IOM لە هێڵکاریی بەدوادچوونی ئاوارەکان ئەوە پیشان دەدات کە ٢٠٦ هەزار کەسی تر گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ماوەی ٣ مانگیی ڕابردوودا، ئەمەش کۆی کەسە گەڕاوەکان لە ٢٢ی حوزەیراندا بوە ٧٥٤،١٥٨ کەس.

١٩ وڵاتی بەخشەر ڕێکەوتننامەیان واژۆ کردوە پاڵپشتیی FFIS بکەن بەکۆی ١٠٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کە ٨١.٧ ملیۆن دۆلاریی تا ٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠١٦ وەرگیراوە. ٦٠ ملیۆن دۆلاری تر ڕاگەیەندراوە بەڵام هێشتا ڕێکەوتن لەسەری ئەنجام نەدراوە. وە هیچ بەخشینێکی تر ڕانەگەیندراوە بۆ کەناڵی سەقامگیرکردنی فراوانکراوی سەر بە دامەزراوەی کۆمەککردن FFIS. 

خاڵە بەرچاوەکان

  • ئەنجومەنی ئاڕاستەکردنی FFIS فراوانکردنی بەرنامەی سەقامگیرکردنی سەر بە UNDP بۆ ١٧ ناوچەی تر پەسەند کرد
  • لەکۆی ٢٩ پڕۆژەی چاککردنەوە لە قۆناغی یەکی ڕەمادی، ١٣ پڕۆژەیان لە کاردان
  • ٢٠٦ هەزار کەسی تر گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ماوەی ٣ مانگیی ڕابردوودا، ئەمەش کۆی کەسە گەڕاوەکان لە ٢٢ی حوزەیراندا بوە ٧٥٤،١٥٨ کەس.
  • ١٩ وڵاتی بەخشەر ڕێکەوتننامەیان واژۆ کردوە پاڵپشتیی FFIS بکەن بەکۆی ١٠٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کە ٨١.٧ ملیۆن دۆلاری وەرگیراوە
Document Type
Regions and Countries