ڕاپۆرتی چارەکی یەکی ساڵی 2017 ی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن

English

pdf (1MB)

Download

ڕاپۆرتی چارەکی یەکی ساڵی 2017 ی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن

2017 April 23

لە یەکەم چارەکی ساڵی 2017 دا، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیکردن- FFS کارەکانی خۆی فراوانتر کرد بۆ ڕوماڵکردنی 22 ناوچە و پڕۆژەکانیشی بۆ 500 پڕۆژە زیاد کرد. ئەم ڕاپۆرتە بەرەوپێشچونەکان دەخاتە ڕوو لە 1 ی کانونی دووەمەوە تا 31 ی ئازاری 2017 لەلایەن FFS لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار و دیالە و کەرکوکدا.

چالاکیەکانی نەینەوا بەرەوپێشچوونی بەرچاویان بەخۆوە دیوە لە پاش ئازادکردنی بەری خۆرهەڵاتی موسڵ. زیاتر لە 90 پڕۆژە دەستیان پێکراوە لە شارەکەدا، هەروەها بەرەوپێشچوونی باشیش ڕوویداوە بۆ پشتگیریکردنی خەڵکانی گەڕاوە و کۆمەڵگا دۆخناسکەکان لە بانە دوورە دەستەکانی نەینەوا و بەشی خۆرئاوای ئەنباردا.

کارەکانی FFS بووە هۆی باشتربوونی دۆخەکە بۆ گەڕانەوەی 1.6 ملیۆن عێراقی بۆ سەر ماڵ و حاڵەکانیان و شیاندنەوەی ژێرخانی گرنگی ئاو و تەندروستی و پەروەردە و شارەوانیەکان لە نێو چەندان کاری تردا، هەروەها دابینکردنی هەلی دەستبەجێی گوزەران. لە ئێستادا، زیاتر لە 3 ملیۆن عێراقی ئاوارەن و بەردەوامبوونی چالاکیەکانی FFS هێشتا بەشێکی گرنگی سەقامگیرکردنەوەی عێراقە.

خاڵە بەرچاوەکان

  • زیاتر لە 90 پڕۆژە لە کاردان لە موسڵدا، ئەمەش کۆی پڕۆژەکانی FFS دەکاتە زیاتر لە 500 پڕۆژە.
  • FFS لە ئێستادا لە 22 ناوچەدا چالاکە پاش ئەوەی لیژنەی ئاڕاستەکردن ڕەزامەندی دەربڕی بۆ فراوانکردنی کارەکان لە چەند ناوچەیەکی نوێدا بۆ ئەوەی تەداخولکردنی تێدا ئەنجام بدرێت پاش ڕزگارکردنیان، بە حەویجە و تەلەعفەر و شورا شەوە.
  • پڕۆژەی تاقیکردنەوەی نوێ بۆ شیاندنەوەی نیشتەجێکردن و دابینکردنی پارەی کاش بۆ ئەو خانمانەی سەرۆک خێزانن لە ئێستادا لە جێبەجێکردندایە لە ڕەمادی و فەلوجەدا.
Document Type
Regions and Countries