ڕاپۆرتی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە چارەکی سێهەمی ساڵی 2017 دا

ڕاپۆرتی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە چارەکی سێهەمی ساڵی 2017 دا

2017 December 7

لە کۆتایی چارەکی سێيەمی 2017 دا، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە 23 ناوچەدا لە پێنج پارێزگادا لە عێراقدا 1,208 پڕۆژەی جێبەجێ دەکرد. زیاتر لە چارەکێکی پڕۆژەکان لە شاری موسڵ جێبەجێکراون، کە لە تەمووزی 2017 بە تەواوەتی ئازاد کرا. ئازادکردنی موسڵ بووە خاڵێکی گرنگ لە جەنگی دژ بە ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش)، وه‌ بووە گەورەترین شار کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە بسەندرێتەوە، هەروەها ئاڵۆزترین کاری سەقامگیرکردنەوەش بووه‌ تا ئەم ساتە وەختە. گەشتی موسڵ بەرەو چاکبونەوە تازه‌ دەستی پێکردووە، بە تایبەتی لە بەشی خۆرئاوای موسڵدا کە ئاستی کاولکاریەکان بێوێنەیە. پێڕاگەشتن بە هەموو بەشەکانی شار لە بەشی خۆرئاوای موسڵدا هێشتا ئاستەنگیەکی گەورەیە لە هەندێك ناوچەدا، بە تایبەتی لە (شاری کۆن)دا کە نزیکەی هەمووی کاولکراوە. دامەزراوەی سەقامگیرکردن کاردەکات لەگەڵ حکومەتدا بۆ ئه‌وه‌ى بەهاناوەچوون ببێته‌ ئەولەویەتى كاره‌كان و بە جه‌ختكردنه‌ سه‌ر دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاری گشتی ولەبارکردنی بارودۆخ بۆ خەڵكی تا بە شکۆمەندانە بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵەکانیان.

لە دوازدە شاردا کە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن مۆڵەتی کارکردن تیایاندا وەرگرتووە زۆربەی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان کەوتونەتەوە کار. لە ڕەمادی و فەلوجەوە تا تکریت و قەیارە، خەڵکانی گەڕاوە بە شێوەیەکی باشتر خزمەتگوزاریەکانی ئاو و تەندروستی و کارەبا پێده‌گات. قوتابخانەکان دووبارە کراونەتەوە وكامپه‌كانى زانکۆکانیش جمەیاندێت لە خوێندکار. لەکاتێکدا بڕێکی زۆر کار ماوە تەواو بکرێت، بەڵام بەرەوپێشچوونێکی باشیش لە ئارادایە. نزیکەی 900 پڕۆژە تەواو کراون یان لە تەواوکردندان لە ناوچەکانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە دەرەوەی موسڵ بۆ یارمەتیدان لە گێڕاندنەوەی هەستێکی ژیان گوزەران و حکومەتی عێراقیش یارمەتی خەڵكە گەڕاوەکان دەدات. ئەو پارێزگایانەی نزیکەی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ ئازادکراون دەستیانکردوە بە تێپەڕین لە سەقامگیرکردنەوەی دەستبەجێوە بۆ سەقامگیرکردنەوەی بەرفراوان. لە ئەنبار و سەلاحەدین و دیالەدا، پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوەی بەرفراوان کە دانراون و ئامادەکراون بە شێوەیەکی بەرچاو لە جێبەجێکردندان.

بیست و چوار بەخشەر بڕی  415,506,309 دۆلاری ئەمریکیان بەخشیوە تا بەرواری  30 ی ئەیلولی 2017 , نزیکەی  300,000,000دۆلاری ئەمریکی لە بەخشینی پەیماندراو وا پێشبینی دەکرێت بخرێنە گەڕ لە چارەکی چوارەمی 2017 دا. ئەم ڕاپۆرتە کورتەیەك لەسەر هەموو چالاکیەکانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن دابین دەکات کە لەچارەکی سێهەمدا جێبەجێکراون، لە بەرواری 1 ی تەمموزەوە تا 30 ی ئەیلولی 2017.

خاڵە بەرچاوەکان

  • لە موسڵدا، 350 پڕۆژە جێبەجێکراون یان پەرەیانپێدراوە، 250 قوتابخانە هەڵسەنگێندراوە و ئاو بۆ 300,000 دانیشتوان لە بەری خۆرهەڵاتی موسڵدا گێڕدراوەتەوە.
  • لە دەشتەکانی نەینەوادا، 45 قوتابخانە دروستکراون یان كارى نۆژه‌ندكرنه‌وه‌یان بۆ کراوە. کارکردن لەسەر نەخۆشخانەی حەمدانیە کە بریتیبوو لە یەکەم پڕۆژەی سەقامگیرکردنەوەی بەرفراوان لە دەشتەکانی موسڵدا، دەستی پێکراوە.
  • دوو پردی سەرەکی لە ئەنبار کراونەتەوە و پێنج پردی تر لە بواری جێبەجێکردندان.
  • نۆژه‌ندكرنه‌وه‌ كراوه‌ بۆ 6000 خانوو لە فەلوجە و ڕەمادی.
  • پێنج بەشی نەخۆشخانەی فێرکاری تکریت تەواوکراون و كاره‌كانى نۆژه‌ندكرنه‌وه‌ى بینای سەرەکی نەخۆشخانەکە بەم زوانە دەست پێدەکات.
Document Type
Regions and Countries