ڕاپۆرتی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە چارەکی چواره‌می ساڵی 2017 دا

English

pdf (1MB)

Download

ڕاپۆرتی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە چارەکی چواره‌می ساڵی 2017 دا

2018 April 4

مانگەکانی کۆتایی ساڵی 2017 بەهێزترین و گرنگترین ڕووداوەکانی جەنگان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)دا بەخۆوە بینی، کە بریتین بوون لە سەرکەوتنی هێزەکانی ئاسایشی عێراقی لە کۆتا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا، ئازادکردنی بەشی ڕۆژئاوای ئەنبار و حەویجە و نەینەوا بوونە کۆتا هەنگاوەکانی هەڵمەتی سەربازیی لە دژی ئەم کۆمەڵەیە، وە جەنابی سەرۆک وەزیران بەڕێز حەیدەر ئەلعەبادی بە ڕەسمی لە مانگی کانونی یەکەمی 2017 دا سەرکەوتنی بەیانکرد. دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS) سەر بە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) بەردەوامبوە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراقیدا لە هەوڵەکانی سەقامگیرکردنیدا، وە لە کۆتایی کانونی یەکەمی 2017 دا بڕی 1544 پڕۆژە دەستیان پێکراوە لەو پێنج پارێزگایەی قەیرانەکان زیانی پێگەیاندون. ئەمەش فراوانبوونە بە ڕێژەی 300 پرۆژە لە کۆتایی چارەکی سێهەمی 2017 ەوە، وە پێشبینی دەکرێت زیاتر فراوان ببێت لە چارەکی یەکەمی 2018 دا. بە شێوەیەکی گرنگ، 680 پڕۆژە لە کۆی 1544 پرۆژەکە تەواوکراون و 297 پرۆژە لە بواری جێبەجێکردندان، ئەمەش ڕیژەی %60 ی کۆی هەموو پڕۆژەکانە کە لەلایەن (FFS) ەوە دەستیان پێکراوە لە پێنج پارێزگا زیانلێکەوتووەکەدا.

بیست و پێنج بەخشەر بڕی 703,414,098 دۆلاری ئەمریکیان تا کانونی یەکەمی 2017 بەخشیوە و نزیکەی 153 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کە بەڵێندراوە بدرێن دانراوە لە سەرەتای 2018 دا کاریان پێبکرێت. ئەم ڕاپۆرتە کورتەیەك لەسەر هەموو چالاکیە دەستپێکراوەکانی (FFS) دەخاتە ڕوو لە چارەکی چوارەمدا، لە 1 ی تشرینی یەکەمەوە تا 31 ی کانونی یەکەمی 2017. 

خاڵه‌ به‌رچاوه‌كان

  • ژمارەی کەسە گەڕاوەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ (IDPs) زیادی کردووە بۆ یەکەمجار لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانەوە، بە کۆی 3,220,362 کەس لە کۆتایی کانونی یەکەمی 2017 دا گەڕاونەتەوە.
  • زیاتر لە سەدا 60 ی کۆی 1544 پڕۆژە یان تەواوکراون یان لە بواری جێبەجێکردندان، لە کۆتایی ماوەی ڕاپۆرتکردنەکەدا. ژمارەی پڕۆژەکان بەردەوامبوە لە زیادبوون لەگەڵ ئازادکردنی کۆتا ناوچەکاندا لە ماوەی چارەکەکەدا، وە پڕۆژەی زیاتر دەستیان پێکراوە بۆ پشتیوانیکردنی موسڵ و دەشتەکانی نەینەوا و پێنج ناوچەی تری ستراتیژیی بۆ ساڵی 2018.
  • تیمەکانی (FFS) دەستیانکردوە بە جێبەجێکردنی یەکەم پڕۆژەی پارە بەرامبەر کار بۆ کەسە گەڕاوەکان لە (شاری کۆن)ی کاولبوودا. ڕاماڵینی خاشاک و پارە بەرامبەر کار بۆ کەسە گەڕاوەکان پێویستیەکی زۆر گرنگە بەهۆی ڕێژەی ئەو کاولکاریەوە کە هەیە.
  • بەشداربوونی خانمان لە پارە بەرامبەر کاردا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، 965 خانم بەشداریان کردووە، بە زۆری لە موسڵ و فەلوجە و ڕەمادیدا.
  • لە پاش ئازادبوونی ڕۆژئاوای ئەنبار لە تشرینی دووەمی 2017 دا، تیمەکانی (FFS) دەستیانکردن بە یەکەمین کارەکانی هەڵسەنگاندنی پێویستیەکان لە ئەلقائیم و ڕاوە و عەنە دا
Document Type
Regions and Countries