• پرسیارە دووبارەکراوەکان – UNDP لە عێراق
    Feb 1, 2012

    UNDP ماوەی ٣٥ ساڵ زیاترە لە عێراقدا بوونی هەیە، وە لە ئێستادا لەژێر ڕێکەوتننامەیەکدا کاردەکات کە ١٩٧٦ واژۆ کراوە لەنێوان UNDP و حکومەتی عێراقی ئەوسا. UNDP بە ١٣٠ ستافی نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەوە لە عێراقدا نوسینگەی لە بەغداد و هەولێر لە هەرێمی کوردستان و عەمان لە ئوردوندا هەیە.

  • نامیلکەی UNDPی عێراق
    Apr 9, 2011

    UNDP باوەڕی وایە کە هاوبەشیکردنەکان زۆر گرنگن بۆ پێکهێنانی کۆدەنگییەکی بەرفراوان و جوڵاندنی سەرچاوەکان و جێبەجێکردنی کارایەنەی بەرنامەکان بۆ ئاشتی و پەرەپێدانێکی بەردەوام لە عێراقدا. UNDP بەردەوامە لە بنیادنانی هاوبەشیکردنەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران و کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕاگەیاندن و ئەکادیمیاکان و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە کۆمەڵگاییەکان و ئاینیەکان و دەزگاکانی نەتەوەیەکگرتوەکان و هاوبەشانی پەرەپێدانە نێودەوڵەتیەکاندا.

  • ڕاپۆرتی UNDP-MERI: ڕێگاکانی هەستانەوەی پەنابەرانی سوریی کە لە کامپەکاندا دەژین لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا
    Sep 1, 2015

    ئەمە کۆتا ڕاپۆری تێکەڵە بۆ لێكۆڵینەوەی ئەنجامدانی هەستانەوەی "پەنابەرانی سوری ناو کامپ و کۆمەڵگا خانە خوێیەکانی دراوسێ" لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لەلایەن نوسینگەی UNDP لە هەولێر دەستی پێکرد. ئەم ڕاپۆرتە لە ڕاپۆرتەکانی پێشترەوە وەرگیراوە (پێداچوونەوەی فەرمانگەیی و هەڵسەنگاندنی بڕ و جۆرایەتی) و ئامادەکراوە وەکو بەشێك لەم لێکۆڵینەوەیە بەڵام شیکاریی و هۆکار و پێشنیاری نوێ لەخۆ دەگرێت کە لە ڕاپۆرتەکانی تردا بوونیان نەبووە

  • ڕاپۆرتی نەتەوەیی لەسەر پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا
    Jun 29, 2012

    ڕاپۆرتی نەتەوەیی بۆ کۆنفرانسی ڕیۆ +٢٠ پێداچوونەوە بۆ هەوڵە ڕەسەنەکانی عێراق دەکات لە گەڕاندنەوەی ژێرخانی بنەڕەتیی بۆ ژینگە زیان پێکەوتوەکان بەهۆی چەندین ساڵ لە جەنگ و ئابڵوقەی ئابووری و داگیرکردن و خراپبونی دۆخی ئاسایش.

  • لێکۆڵینەوە: بازاڕی تایبەتمەند و گەشەی کەرتەکان لە باکوری عێراقدا
    Sep 12, 2017

    ICRRP ی سەر بە UNDP توانا و هەڵسوڕاوێتی بازاڕی تایبەتمەندی خەمڵاندوە بۆ دانانی نەخشەیەک بۆ زنجیرە بەهاکان و دەستنیشانکردنی ئەو چالاکیانەی دەکرێت دابمەزرێندرێن یان بەشێوەی ناوخۆیی فراوان بکرێن، وە لە کۆتاییدا تەداخولکردنی تایبەتمەندی گوزەران ئەنجام بدرێت بۆ کەرتە دیاریکراوەکان لەلایەن هاوبەشەکان و کەرتی تایبەتی و لایەنە حکومیەکانەوە. شیکاری بازاڕی تایبەتمەند زانیاری بەنرخ دابین دەکات لە ڕووی کەلێنە هەبووەکان و کۆت و بەندەکان و هەلە موحتەمەلەکانەوە، بە لەخۆگرتنی پەیوەستکردن بە دەستپیشخەریە هەبووەکان و هەلە بازرگانیەکانیشەوە. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ گوژمدانی بازاڕ، یان لەڕێی دامەزراندنی چالاکی نوێ لەنێو زنجیرە بەهاکاندا کە لە ئێستادا پشتیان بە هاوەردەکردن بەستوە، یان لەڕێی پشتیوانیکردن و بەهاوچەرخکردنی چالاکیە هەبووەکانی ئێستا.