بەڵگەنامەی پەرەپێدانی وڵات بۆ عێراق (٢٠١٦-٢٠٢٠)

English

pdf (1MB)

Download

بەڵگەنامەی پەرەپێدانی وڵات بۆ عێراق (٢٠١٦-٢٠٢٠)

2016 November 12

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دا، بەڵگەنامەی پەرەپێدانی وڵات CPDی نوێ لەلایەن UNDP ی عێراقەوە گیرایە خۆ بۆ ماوەی ٢٠١٦-٢٠٢٠.  CPD  وا دانراوە تا گواستنەوەی عێراق باشتر بکات و ئامانجیشی پاڵپشتیکردنی وڵاتەکەیە لە سێ لایەنی سەرەکییەوە: ١- پەرەپێدان بە چێوەیەکی کار بۆ مافەکان و ئاشتی و سەقامگیریی لەڕێی چاکسازیی دامەزراوەیی گشتیدا، ٢- باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان لەڕێی چاکسازیی دارایی و کارگێڕیی و گواستنەوەی دەسەڵات لە حکومەتی نەتەوایەتیەوە بۆ پارێزگاکان، ٣- خستنەوە گەڕی کۆمەڵگاکان لەڕێی ڕێگریی ڕاستەوخۆوە بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە تازە ئازادکراوەکان تا ئامادەبکرێن بۆ گەڕاندنەوەی زووی خێزانەکان و ساڕێژبوونەوە.

ئەم سێ لایەنی بەرنامەیە بەم شێوەیە باس دەکرێت: ١- چاکسایی دامەزراوەیی، بە جەختکردنەوە لەسەر دامەزراوە نەتەوەییە سەرەکیەکان و دانیشتوانی گشتیی، لەگەڵ سودبەخشین بەو خانم و کچانەی توندو تیژی ڕەگەزیی و توندو تیژی سێکسیی کاری تێکردون. ٢- کەمکردنەوەی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی و پێدانیان بە پارێزگاکان، بە جەختکردنەوە لەسەر هەشت پارێزگای عێراق. ٣- هاندانی گەڕانەوەیەکی خۆویستانەی سەلامەتی ئاوارەکان لەڕێی سەقامگیرکردن و هێنانەدی ئاشتی و ساڕێژکردنەوەی خێرا، بەوەی کە دۆخناسکترین کەمایەتی و ئاوارە و خانمانی گەنج و ئەو ماڵانەی ئافرەت سەرۆک خێزانە بکرێن بە ئەولەویەت.

بەڕەچاوکردنی دۆخی تایبەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق، UNDP لەگەڵ حکومەتی هەرێم کاردەکات لەسەر جێبەجێکردنی "ڕوانگەی ٢٠٢٠" وەکو پایەیەکی سەرەکیی لە بەرنامەی وڵاتەکەدا، هەروەها بۆ ڕێگرتن لەوەی هەرێم بەرەو دواوە بڕوات بەهۆی زیادبوونی ئاوارە و پەنابەران و بەربەستەکانی بوجە. UNDP پاڵپشتیی دابین دەکات بۆ کۆمەڵگا خانەخوێیەکان و ئاوارەکانی ناوخۆ بۆ کەمکردنەوەی چەشتنەکانیان و کەمکردنەوەی ئەو بارەی لەسەر حکومەتی هەرێمە. پاڵپشتیی زیاتر بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی پلاندانان بۆ توانسەتەکان دابین دەکرێت

خاڵە بەرچاوەکان

  • UNDP پاڵپشتیی یاسایی و دامەزراوەکانی سەپاندنی یاسا دەکات لەسەر ئاستی نەتەوەیی بەوەی کە زیاتر شەفاف و بەرپرس بێت.
  • هەوڵی پێکەوەیی لەگەڵ UNAMIدا لە ئارادایە بۆ پاڵپشتییکردنی جێبەجێکردنی بەندی دەسەڵاتەکانی قەزاکان (یاسای ٢١)
  • سەقامگیرکردنی ئەو ناوچانەی لە کۆنتڕۆڵی داعشدا دەرکراون دەبێتە پێکهاتەیەکی گرنگ بۆ بەرنامەکەی UNDP لەڕێی دووبارە چاککردنەوەی ژێرخانی کۆمەڵگا و باشترکردنی توانستی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و پاڵپشتیکردنی ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی