ڕاپۆرتی ساڵانەی 2016 ی بەرنامەی بەدەنگەوەچوونی قەیرانی عێراق و هەستانەوە

English

pdf (1MB)

Download

ڕاپۆرتی ساڵانەی 2016 ی بەرنامەی بەدەنگەوەچوونی قەیرانی عێراق و هەستانەوە

2017 May 3

قەیرانی لایەنی مرۆیی و ئاسایش و پەرەپێدان لە عێراقدا بە شێوەیەکی سەخت بەردەوام و ناجێگیرە. لە سەرەتای جەنگی سوریاەوە، نزیکەی 250،000 هاتونەتە ناو عێراقەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ ناو هەرێمی کوردستانی عێراق (KR-I)دا. ململانێ لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش) بۆتە هۆی ئەوەی 3.3 ملیۆن کەس بە ناچاری ماڵوحاڵەکانیان بەجێبێڵن لە عێراقدا. نزیکەی یەك لەسەر سێی دانیشتوانی عێراق پێویستیان بە هاریکاریی مرۆیی هەیە. کارە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنی ناوچەکانی ژێردەستی داعش بە شاری موسڵیشەوە، دەبێتە هۆی زیادکردنی ئەو پێداویستیە لە 2017 دا.

بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) هاریکاریی لایەنی بەدەنگەوەچوونی قەیران و پرۆسەی چاکبونەوەش دەکات لە عێراقدا، وە عەوداڵی زامنکردنی هیوایەکە بۆ خەڵکان تا بەرامبەر داهاتوو هەیانبێت ئەمەش لەڕێی بنیادنانی چێوەی کاری توانای هەستانەوەوە. بۆ بەدەستهێنانی ئەم کارە، UNDP بەرنامەی بەدەنگەوەچوونی قەیرانی عێراق و هەستانەوە (ICRRP) ی دامەزراند.

ئەم ڕاپۆرتی ساڵانەیەی ساڵی 2016 وردەکاری کارەکان و ئامانجەکان و وەدەستهاتووەکانی بەرنامەی ICRRP ی سەر بە UNDP لە خۆ دەگرێت، کە شێوازێکی پێنج قۆڵی هەیە، ئەوانیش، أ- بەدەنگەوەچوونێکی باشتر بۆ قەیران،

ب- خزمەتگوزاریی بنەڕەتی باشتر، ج- گوزەرانی باشتر، د- پاراستنی گروپە دۆخناسکەکان، هـ- پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.

بەرنامەی ICRRP لە ساڵی 2014 ەوە دەستیکردوە بە کار بە بوجەی 76.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ 2013-2016. ئەم بەرنامەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقدا KR-I کاردەکات (هەولێر، دهۆک، سلێمانی)، هەروەها لەگەڵ پارێزگا دراوسێکانی وەکو دیالە و هەندێك بەشی بەغداد و نەینەوا و سەلاحەدین و کەرکوک و بەسڕە و نەجەف و کەربەلادا.

ئەم بەرنامەیە جەختدەکاتەوە سەر بەهێزکردنی ڕەگەز و خانمان. خانمان و کچان بە تایبەتی لە مەترسیدان تا توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز و لەسەر بنەمای سێکسی (SGBV)یان بەرامبەر ئەنجام بدرێت، بە لاقەکردن و ڕفاندنیشەوە. خانمان، چجای بێوەژن بن یان باوانی تەنها، بەهەمان شێوە سەرۆکی خێزانیشن. سەرباری ئەمە، UNDP درک بەوەدەکات کە خانمان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە برەودان بە ئاشتی و ئاشتەواییدا.

وەدەستهاتوەکانی بەرنامەی ICCRP لە ڕێی پشتگیریە بەخشندەکانی حکومەتی ئەڵمانیا (بانکی KfW) و یابان و شانشینی یەکگرتوو/هۆبەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی(DFID) و UNHCR و هەروەها هاوبەشێتی و سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا توانراوە بێتە دەست. دەستەی پڕۆژەکانی سەر بە ICRRP کە پێك دێت لە هاوبەشانی بەخشەر و حکومەتەکان، ڕێنمونیی ستراتیژی و پشتگیریان بەشێوەی چاودێریکردن دابین کردووە.

خاڵه‌ به‌رچاوه‌كان

  • دامەزراوە نیشتیمانییەکان توانای خۆیان بەهێزکردووە بۆ دەستەبەرکردنی پشتیوانی گرنگی تەنسیقکردن بۆ کارەکانی بەدەنگەوەچوونی قەیران
  • زیاد لە 2.4 ملیۆن کەس سود وەردەگرن لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی باشتر
  • 18،104 خێزان، کە %40 ی لەلایەن خانمانەوە سەرۆکایەتی دەکرێن پشتگیری گوزەرانیان بۆ دابین کراوە
  • 5300 کەس، کە %٩٠ مێینە بوون، پشتیوانیکراون لەڕووی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز
  • 9700 کەس بەشدارییان کرد لە چالاکیی کۆمەڵگەیی و ڕۆشنبیری ئاشتەواییدا
Document Type
Regions and Countries