لێکۆڵینەوە: بازاڕی تایبەتمەند و گەشەی کەرتەکان لە باکوری عێراقدا

English

pdf (1MB)

Download

لێکۆڵینەوە: بازاڕی تایبەتمەند و گەشەی کەرتەکان لە باکوری عێراقدا

2017 September 12

عێراق و بەتایبەتی باکوری عێراق، دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی کشتوکاڵی. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا، بە شێوەیەکی بەرچاو پشت بەسترا بە کەرتی نەوت بۆ بزواندنی گەشەکردن. لە ساڵی 2014 دا و بەهۆی خراپبونی باری ئاسایش و ململانێکانەوە لە عێراقدا لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت لە جیهاندا، پاشەکشەیەکی توند و گەورە لە ئابوری ئەم وڵاتەدا ڕوویدا. حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانی توندی ئابوری بوونەوە لەکاتێکدا ملیۆنان ئاوارەی عێراقی و سوریی پشتیان بە پشتیوانیە مرۆییەکان بەستبوو.

لەڕێی بەرنامەی بەدەنگەوەچوونی قەیرانی عێراق و هەستانەوە (ICRRP) بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) هاریکاری لە بەدەنگەوەچوونی قەیرانیش و چاکبونەوەی ئابوری دەکات، هەروەها بەدووی برەودان بە پەرەپێداندا دەگەڕێت لەڕێی بنیادنانی چێوەکارێک توانای هەستێنەرەوەی هەبێت. لەگەڵ ئەوەی قەیرانەکانی ئابوری و ئاسایش کاری کردۆتە سەر ملیۆنان خەڵك، بەرنامەکانی گوزەران دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دابینکردنی هەلی خستنەسەرکاری بەردەوام و هەمەچەشن بۆ برەودان بە گەشەکردنی ئابوری. بەرنامەکانی کشتوکاڵ بە دیاریکراوی، هەلی (زیادکردنی بەها)یان هەیە بۆ پێشەنگیکردنی ئەم گەشەکردنە. بەڵام، هێشتا ئاستەنگیە هەیکەلیەتەکان وەکو بەربەست ماونەتەوە.

ICRRP ی سەر بە UNDP توانا و هەڵسوڕاوێتی بازاڕی تایبەتمەندی خەمڵاندوە بۆ دانانی نەخشەیەک بۆ زنجیرە بەهاکان و دەستنیشانکردنی ئەو چالاکیانەی دەکرێت دابمەزرێندرێن یان بەشێوەی ناوخۆیی فراوان بکرێن، وە لە کۆتاییدا تەداخولکردنی تایبەتمەندی گوزەران ئەنجام بدرێت بۆ کەرتە دیاریکراوەکان لەلایەن هاوبەشەکان و کەرتی تایبەتی و لایەنە حکومیەکانەوە. شیکاری بازاڕی تایبەتمەند زانیاری بەنرخ دابین دەکات لە ڕووی کەلێنە هەبووەکان و کۆت و بەندەکان و هەلە موحتەمەلەکانەوە، بە لەخۆگرتنی پەیوەستکردن بە دەستپیشخەریە هەبووەکان و هەلە بازرگانیەکانیشەوە. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ گوژمدانی بازاڕ، یان لەڕێی دامەزراندنی چالاکی نوێ لەنێو زنجیرە بەهاکاندا کە لە ئێستادا پشتیان بە هاوەردەکردن بەستوە، یان لەڕێی پشتیوانیکردن و بەهاوچەرخکردنی چالاکیە هەبووەکانی ئێستا. ئەم لێکۆڵینەوەیە توانرا ئەنجام بدرێت بەهۆی پشتیوانی میهرەبانانەی حکومەتی یابانەوە.

خاڵە بەرچاوەکان

  • داوا لەسەر گوڵی تازە و ڕووەکی جوانکاری و سەوزکردنی ناوچەکانی دەرەوەی شار زیادی کردوە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا
  • بەرهەمە میوەهاتیەکان، وەکو شەربەت و میوەی وشککراوە و میوەی لەقوتونراو و مرەبا بەناوبانگن
  • کەرتی سەوزەواتی تازەی ناوخۆ بچوکە و بەش بەشە، وە بەرهەمەکان بەزۆری هاوەردە دەکرێن
  • بەڕەچاوکردنی هەرسێ بازاڕە تایبەتمەندەکەوە، بەرهەمهێنان لە ئاستێکی بچوکدایە، پشتی بەستوە بە شێوازە باوەکانەوە و دەکرێت هاوچەرخ بکرێن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی گەورە ببێتە هۆی باشترکردنی بەرهەم
  • هەموو کەرتەکان هەلی خستنەسەر کار پێشکەش دەکەن بۆ دانیشتوانە دیاریکراوەکان: ئاوارەکانی ناوخۆ، پەنابەران، ئەندامانی کۆمەڵگای خانەخوێ، لاوان، خانمان