ڕاپۆرتی UNDP-MERI: ڕێگاکانی هەستانەوەی پەنابەرانی سوریی کە لە کامپەکاندا دەژین لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا

01 Sep 2015
image

پوختە

ئەمە کۆتا ڕاپۆری تێکەڵە بۆ لێكۆڵینەوەی ئەنجامدانی هەستانەوەی "پەنابەرانی سوری ناو کامپ و کۆمەڵگا خانە خوێیەکانی دراوسێ" لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لەلایەن نوسینگەی UNDP لە هەولێر دەستی پێکرد. ئەم ڕاپۆرتە لە ڕاپۆرتەکانی پێشترەوە وەرگیراوە (پێداچوونەوەی فەرمانگەیی و هەڵسەنگاندنی بڕ و جۆرایەتی) و ئامادەکراوە وەکو بەشێك لەم لێکۆڵینەوەیە بەڵام شیکاریی و هۆکار و پێشنیاری نوێ لەخۆ دەگرێت کە لە ڕاپۆرتەکانی تردا بوونیان نەبووە.

 

ئامانجی گشتیی هەڵسەنگاندنەکە بۆ پشکنینی شێوازەکانی وەڵامدانەوەی قەیرانی پەنابەرانی سورییە کە دەکرێت لە دابینکردنی هاریکاریی مرۆییەوە بڕوات بۆ وەڵامدانەوەیەکی پەرەپێدراوی هەستانەوە کە دەبێتە هۆی پاڵپشتیکردنی هەستانەوەی درێژ خایەنی پەنابەران و کۆمەڵگای خانەخوێیان.

خاڵە بەرچاوەکان

  • لێکۆڵینەوەکە لە کامپی دومز و ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک و قوشتەپە لە هەولێر و عەربەت لە سلێمانیدا ئەنجام درا.
  • نیگەرانیی زۆری پەنابەران و کۆمەڵگا خانەخوێیەکان لە زیادبوونی بەرچاودان بەرەو پێشبڕكێ کردن لەسەر هەلی کارە بەردەستەکان، بەتایبەت لە کامپەکانی دهۆک و هەولێردا
  • ئەولەویەتی کردار بۆ خانوی پەنابەران دوو لایەنەیە: باسکردنی بۆشاییەکانی ستراتیژیەتی ژیان و فراوانکردنی کەلوپەلە سەرەکیەکانی ناو ماڵ