زانیاری خێرا 2017: بەهێزکردنی حوکمڕانێتی بەشدارانە و بەرپرسانە

زانیاری خێرا 2017: بەهێزکردنی حوکمڕانێتی بەشدارانە و بەرپرسانە

2017 April 28

بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان- UNDP هاریکاریی عێراق دەکات لە جێبەجێکردنی پلانەکانیدا بۆ چاکسازیی نیشتیمانی. ئەمە پشتگیریش دەگرێتەوە بۆ چاکسازیی دامەزراوەیی و حوکمڕانێتی باش لەڕێی هاوچەرخکردنی کاروبارە ناوخۆییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران- CoR و بەهێزکردنی ڕۆڵە چاودێریکاریەکەی و لەخۆگرتنی بەشداریکردنی گشتگیرانە لە پڕٶسەکانی یاسادانان و ڕێسای گشتیدا.

لەڕێی پڕۆژەی بەهێزکردنی حوکمڕانێتی بەشدارانە و بەرپرسانە- SPAG دا، UNDP پشتگیری خۆی دابین دەکات بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق KR-I و ئەنجومەنی قەزا و ناحیەکان.

ئەم لاپەڕە زانیاریه‌ پوختەی لایەنە سەرەکییەکانی کارکردن و بەدەستهاتووەکانی 2016 لەخۆدەگرێت    

خاڵە بەرچاوەکان

  • پشتیوانی 2 لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەرهەمهێنان و جێبەجێکردنی پلانە ستارتیژییە نیشتیمانییەکان و ڕێوشوێنە ستانداردەکانی هەڵسوران
  • 47 ئەندامی لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەران هۆشیارکرانەوە سەبارەت بە میکانیزمەکانی یاسادان و چاودێری
  • 150 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی توانادارکران لەسەر ڕەشنوسکردنی پرۆپۆزەڵی پرۆژە و حوکمدارێتی چاک