تەحەدەییەکانی گەندەڵی و دەستپاکی لە کەرتی گشتیی عێراقدا

تەحەدەییەکانی گەندەڵی و دەستپاکی لە کەرتی گشتیی عێراقدا

2016 August 2

ئەم توێژینەوە گرنگە کە بە هەماهەنگیی نێوان فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان UNی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و تاوان، وە دەستەی دەستپاکیی عێراق بەرهەمهێنراوە، بەڵگەی نوێ دەخاتە بەردەست بۆ تێگەیشتن و مەودا و جۆرەکانی گەندەڵی کە کاریگەرییان لەسەر عێراق هەیە، بە تەرکیز خستنە سەر ئەزموونی دیاریکراو لەبری ئەو پێشبینییانەی لای خەڵکانی گشتی هەن. ٣١،٠٠٠ فەرمانبەر ڕاپرسییان لەگەڵدا ئەنجامدراوە بۆ توێژینەوەکە، کە دۆخەکانی کار و ڕازیبوون لە پیشە و دەستپاکیی فەرمانبەران و کێشەکانی بەرتیل پێدان و شەفافیەتی لە عێراقدا لەخۆگرتبوو.

بە زیاتر لە نیوەی بەشداربووانەوە کە پێیان وابوو گەندەڵی لە زیادبووندایە، وە بە تێکڕای چاوپێکەوتووانەوە کە لە ساڵێکدا نزیکەی چوار بەرتیل دەدەن، ئەم توێژینەوەیە گرنگییەکی تایبەتی هەیە. جاکلین بادکۆک، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە، گوتی: "گەندەڵی بەردەوام دەبێت لە کارکردنە سەر ژیانی زۆرینەی عێراقییەکان. ئەم تویژینەوەیە نەک تەنها ڕووناکییەکی نوێ دەخاتە سەر کێشەکە، بەڵکو هێڵی بناغە بۆ حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان UN دەستەبەردەکات بۆ بەدەنگەوەچوون."

توێژینەوەکە ئەوەش دەردەخات کە هەرچەندە هەنگاوی ئەرێنی نراوە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، ئەمەش بەڕوونی لە زیادبوونی ژمارەی کەیسەکانی خەبەرلێدان لەسەر گومانکردن لە گەندەڵی دا دەردەکەوێت کە لەساڵی ٢٠٠٤دا ژمارەیان ٧٨٦ کەیس بووە و لەساڵی ٢٠١١دا ئەم ژمارەیە گەیشتووەتە ١٢،٥١٢ کەیس، وە ژمارەیەک لە بەرەنگاریی بەرچاو ماونەتەوە بۆ کارکردن لەسەر گەندەڵی لە کەرتی گشتیی عێراق دا. لەسەدا ٣٥ ی فەرمانبەرەکان بەبێ تێپەڕبوون بە پڕۆسەیەکی هەڵبژاردنی فەڕمیدا دامەزرێنراون و بەرتیلیش بووەتە هۆی ناقایلبوون بە بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییە گشتییەکانی عێراق. لەسەدا ٦٦،٣ی ئەو فەرمانبەرانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە هەستیان بە ئاسوودەیی ناکەن خەبەر لە ڕووداوەکانی گەندەڵی بدەن و لەڕاستیدا خەبەر لە چەند کەیسێکی کەمی بەرتیلدان دراوە بە دەسەڵاتە سەرپەرشتیارە ڕاستەکان، لەناو ئەو دەسەڵاتانەشدا دەستەی دەستپاکیی عێراق و ئۆفیسی پشکنەرانی گشتیی دەستەی دەستپاکی.

توێژینەوەکە بە هاوبەشیی نێوان فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان UNی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و تاوان، و فەرمانگەی ژمێریاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها.

خاڵە بەرچاوەکان

  • بە تێکڕا، بەرتیلدەرە عێراقییەکان لەساڵێکدا نزیکەی ٤ جار بەرتیل دەدەن.
  • بەشێکی گەورەی هاووڵاتیان پێیان وایە کە گەندەڵی ڕوو لە زیادبوونە: ٥٤% باوەڕیان وایە کە بە بەراورد لەگەڵ دوو ساڵ لەمەوبەردا، گەندەڵی لەمڕۆدا بەربڵاوترە.
  • هەرێمی گەورەی جۆراوجۆر لە عێراقدا بوونی هەیە بەپێی بەربڵاوی بەرتیلدان (بەغداد: ٢٩،٣%، وە پارێزگاکانی دیکە: ١٠،٢%، وە هەروەها هەرێمی کوردستان: ٣،٧%).
  • ٤٥،٨%ی بەرتیلدەرەکان بەرتیلیان لەپێناو خێراکردنی پڕۆسە کارگێڕییەکاندا داوە، لەکاتێکدا ٢٦،٦% بەرتیلیان لەپێناو باشترکردنی چارەسەر یاخود خزمەتگوزارییەکاندا داوە.
  • بەربڵاویی بەرتیل لە نێوان ئەو هاووڵاتیانەدا کە مامەڵە لەگەڵ ئەفسەرانی پۆلیس و کارمەندانی تاپۆ و باج و داهات دا دەکەن، لە بەرزترین ئاستیدایە.
  • ئەگەری پێشکەشکردنی بەرتیل بە فەرمانبەرانی بەغداد بەڕێژەی ٥،٢% زیاترە لەچاو فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەدا کە ڕێژەی ئەگەرەکە ٣،٨%ە.
  • نزیکەی ٦٠%ی فەرمانبەران بەرتیلیان پێشکەشکراوە.
  • لەناو هەموو ئەو کەسانەدا کە بەرتیل دەدەن، تەنها ٤،٥% خەبەر بە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەدەن، وەک پۆلیس و داواکارانی گشتی و دەستەی دەستپاکی.
  • ٦٦،٣%ی هەموو فەرمانبەران بەتەواوی هەست بە پارێزراوی ناکەن ئەگەر خەبەر لە کارێکی گەندەڵی بدەن لەناو وەزارەتەکەی خۆیاندا.
  • ٢٢،٧%ی هەموو فەرمانبەران دەڵێن خوازیارن زیاتر فێرببن دەربارەی دەستپاکی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لە کارەکانیاندا، تەنها ٦،٧%یان ئامادەی خولی ڕاهێنان بوون لەسەر ئەو بابەتانە.
Regions and Countries