ڕاپرسیی تێگەشتن لە سەلامەتی و ئاسایشی گشتیی لە عێراقدا 2017

English and Arabic

pdf (1MB)

Download

ڕاپرسیی تێگەشتن لە سەلامەتی و ئاسایشی گشتیی لە عێراقدا 2017

2018 January 22

ئامانجی سەرەکی لە چاکسازی کەرتی ئاسایشدا بریتیە لە باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایشی خەڵکی لەڕێی پەرەپێدانی دامەزراوە کاریگەر و بەرپرسەکانەوە لەنێو چێوەی حوکمی یاسادا. بە مەبەستی ئاشنابوون بە هەوڵ و جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازیی لە کەرتی ئاسایشدا لەلایەن حکومەتەوە و بەڕێوەبردنی لەلایەن نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، ئەم ڕاپرسیە ئەنجامدرا بۆ پێوانەکردنی ئاسی تێگەشتنی خەڵکی بۆ سەلامەتی و ئاسایش لە عێراقدا. سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی (ANCSS) ئەم ڕاپرسیەی داڕشت و جێبەجێشی کرد. ئەمە یەکەمین ڕاپرسیە بۆ ڕای گشتی کە لەم جۆرە ئەنجامدرابێت لەلایەن (ANCSS) و نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیەوە. ئەم ڕاپرسیە لە پارێزگاکانی بەغداد و ئەنبار و دیالە و هەولێر و کەربەلا و سەلاحەدیندا ئەنجام دەدرێت و شیکاریی بەراوردکارییان بۆ ئەنجام دەدرێت.

مەبەستی ئەم ڕاپرسیە تێگەشتن بووە لە ڕای گشتی دەربارەی سەلامەتی کەسی و ئاسایش، هەروەها بڕواپێبوونی گشتی و متمانکردن بە دابینکارانی خزمەتگوزاری سەلامەتی. هەروەها ڕاپرسیەکە مەبەستی بووە کە پێشنیاری تاکەکانی کۆمەڵگە کۆبکاتەوە لەسەر پەرەپێدانی ڕیگەکانی سەلامەتی و پارێزگاری، هەروەها رێگەکانی بەهێزکردنی بڕواپێبوونی گشتی و متمانەکردن بە دابینکارانی خزمەتگوزاری ئاسایش.

داتاکان کۆکراونەتەوە لە 1200 نمونە لە ئەندامانی کۆمەڵگەی  شەش پارێزگاکە، نوێنەران لە پیاو و ژن و دێهاتی و شارنشین و کەسانی دامەزراو.

خاڵەبەرچاوەکان

  • تێگەشتنی جیاواز هەیە دەربارەی سەلامەتی و ئاسایش لە پارێزگاکانی بەغداد و ئەنبار و دیالە و هەولێر و کەربەلا و سەڵاحەدین
  • لەو پارێزگایانەی خەڵکەکەی بە ڕادەیەك هەست بە سەلامەتی دەکەن ، خەڵکەکەی ئەم هەستە دەگێڕنەوە بۆ نەبوونی داعش و گروپە چەکداریە نافەرمیەکانی تر
  • هەبوونی خزمەتگوزاری بەهێزی پۆلیسی مەدەنی ( یان پۆلیسی ناوخۆیی) بەهەمان شێوە هۆکارێک بوو تا هاوڵاتیان هەست بە سەلامەتی بکەن
  • لەکاتێکدا وادانرابوو کە جێ متمانەترین دابینکاری خزمەتگوزاری سەلامەتی بریتی بێت لە پۆلیسی ناوخۆ لە زۆربەی پارێزگاکاندا، بەشداربووانی ئەنبار و دیالە وتیان زیاتر متمانە بە ISF دەکەن
  • کاری زۆر ماوە ئەنجام بدرێت تا متمانە و بڕوا بەخۆبوون لە نێوان ژنان و ناوچە دێهات نشینەکان زیادبکات، ئەم ڕاپرسیە پێشنیاری ئەوە دەکات کە متمانەیان کەمترە بە هەر دابینکارێکی خزمەتگوزای ئاسایش
  • بەشێوەیەکی گشتی، سەروو دوو لەسەر سێی بەشداربوان ئاماژەیان بەوەداوە کە باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر باشبوون و بەرزبوونەوەی ئاستی گوزەرانیان
  • پاڵپشتیەکی گشتی بێوێنە هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی لایەنی ئاسایش و دادپەروەری، کە ئاماژەن بەپێوسیتی کاری گەورە بۆ سەرجەم خەڵکی ، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە ئاسایش بە شێوەیەکی زۆر بوونی نیە