ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی وڵاتانی عەرەبی 2016: لاوان و لایەنەکانی پەرەپێدانی مرۆیی لە واقیعێکی گۆڕاودا

English

pdf (1MB)

Download

ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی وڵاتانی عەرەبی 2016: لاوان و لایەنەکانی پەرەپێدانی مرۆیی لە واقیعێکی گۆڕاودا

2016 December 15

AHDR 2016 ئەو ئاستەنگی و هەلانەی لاوانی هەرێمە عەرەبیەکان دووچاری دەبنەوە دەپشکنێت، بە تایبەتی لە 2011ەوە، هەروەها دەیەوێت کورتەیەك دابین بکات لەسەر لاوانی هەرێمەکە و ئاخاوتنێکی بەرفراوان دابین بکات لە نێوان لاوان و پشکدارانی سەرەکیی لە پەرەپێدانی داهاتووی هەرێمەکەدا، بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی لاوان وەکو هاوبەشێکی گرنگ لەم ساتەدا.

خاڵی دەستپێکی ڕاپۆرتەکە بریتیە لەو ڕاستیە جوگرافیەی کە لاوانی ئێستا زۆرترین ڕێژە لەم هەرێمەدا پێك دێنن بە بەراورد بە 50 ساڵی ڕابردوو، کە بریتین لە سەدا 30 ی دانیشتوان، 370 ملیۆن لاو. ڕاپۆرتەکە دەڵێت وڵاتە عەرەبیەکان دەتوانن هەنگاوێکی گەورە بەرەو پێش بنێن لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی سەقامگیریدا، بە شێوەیەکی بەردەوام ئەم دەستکەوتانە زامن بکەن، ئەگەر ئەو ڕێسایانە کار پێبکەن کە ڕێ بە لاوان دەدات دەستیان هەبێت لە پێکهێنانی کۆمەڵگاکانیان و لاوان لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە بکاتە ناوجەرگەی کارەکانەوە.

AHDR 2016 داوا لە وڵاتە عەرەبیەکان دەکات وەبەرهێنان لە لاوەکانیاندا بکەن و بەهێزیان بکەن بۆ ئەوەی بەشداربن لە پرۆسەی پەرەپێداندا وەکو ئەولەویەتێکی خێرا لە مەرجی پێشوەختەدا بۆ بەدەستهێنانی پەرەپێدانێکی بەردەوام، ئەم داوایە لە کاتی خۆیدایە چونکە وڵاتە عەرەبیەکان دەستیان کردوە بە داڕشتنی پلانەکانیاندا بۆ ئەوەی ئامانجەکانی ئەجێندای 2030 لە پەرەپێدانە بەردەوامەکان بەدی بێنن. ڕاپۆرتەکە داوا دەکات پەرەپێدانەکان لەسەر لاوان بێت بە جەختکردنەوە لەسەر بنیادنانی توانستی لاوەکان و فراوانکردنی هەلە بەردەستەکان، بە ڕەچاوکردنی بەدەستهێنانی ئاشتی و ئاسایش لەسەر ئاستی نیشتیمانی و هەرێمایەتی، وەکو مەرجی پێشوەختە بۆ داهاتوویەکی گونجاو بۆ لاوان.

Document Type
Regions and Countries