ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە لە عێراقدا- ٢٠١٣ نوێکراوەتەوە

ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە لە عێراقدا- ٢٠١٣ نوێکراوەتەوە

2016 August 2

UNDP لە عێراقدا بۆ یەك ئامانج کاردەکات: باشترکردنی عێراق بۆ ژیان. ئەم ئامانجە لەهەموو بواری کارەکانماندا ڕەنگی داوەتەوە و لە هەشت ئامانجی چڕدا کۆکراوەتەوە کە ناسراوە بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە (MDGs). ئەم ئامانجانە لەلایەن سەرکردە جیهانیەکانەوە دانراون لە لوتکەی هەزارەی نەتەوەیەکگرتوەکاندا لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٠دا وەکو وەڵامێك بۆ گەورەترین ئاستەنگیەکانی پەرەپێدان لە جیهاندا. ئەم ئامانجانە لەو کردار و نیشانانەوە دەرکێشراون کە بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی لەخۆ گیراوە بۆ جاڕدانی هەزارە (Millennium Declaration).

 

لەگەڵ مانەوەی دوو ساڵ لە سەقفی زەمەنی ٢٠١٥ بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە، هەروەها لەگەڵ ئەوەی کە حکومەتەکان لە جیهاندا ڕاپۆرت دەکەن لەسەر ئەوەی ئایا ئامانجەکانیان بەدەست هێناوە یان  نا،  ئێستا کاتێکی باشە ڕاپۆرت لەسەر بەرەوپێشچوونی کارەکان تا ئام ساتە لە عێراقدا ئەنجام بدرێت. ئایا عێراق چەندێك نزیکە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارەوە؟

 

وەکو لەم ڕاپۆرتەدا بە بەڵگەنامە هاتوە، هەنگاوی گەورە نراوە بەرەو کەمکردنەوەی برسێتی و بەدەستهێنانی پەروەردەی یەکتا و باشترکردنی تەندروستیی دایکان و بەرەنگاربوونەوەی (HIV/AIDS) و مەلاریا و نەخۆشیی تر. بەڵام سەرباری ئەم دەستکەوتە گرنگانە، هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت. بەتایبەت لە هاندانی یەکسانی ڕەگەزیی و بەهێزکردنی خانمان و کەمکردنەوەی مەرگی منداڵان  ئەو بوارە گرنگانە بوون کە ئامارەکانیان هێشتا زۆر کەمترن لە ئامانجەکەی ٢٠١٥دا. لەهەمان کاتدا، بۆشایی گەورە هەیە لە گەشتن بە خزمەتگوزاری گرنگ لە نێوان ناوچە شارییەکان و گوندنشینەکاندا.

 

نەتەوەیەکگرتوەکان پەیوەستە بە یارمەتیدانی خەڵکی عێراق و پاڵپشتیکردنی حکومەت هاوتا لەگەڵ پلانی پەرەپێدانی نەتەوەیی سەر بە چێوەی کاری هاریکاریی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان UNDAF. ئەگەر بویسترێت ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە لە عێراقدا لە ساڵی ٢٠١٥دا بەدەست بێت، کە ئەم ئامانجانە زۆر گرنگن بۆ پیاو و خانم و منداڵان، ئەوا دەبێت هەوڵە پێویستەکان زۆر فراوانتر بکرێن.

Regions and Countries