ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە لە عێراقدا
ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە لە عێراقدا
2016 August 2
ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە بۆ عێراق بریتیە لە چەند کارێکی گرنگ بۆ بەدەستهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکە و خەڵکەکەی. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا خەڵکی عێراق زۆریان چەشتوە بەدەست دەرەنجامەکانی چەقبەستویی ئابوری و کەمبونەوەی خزمەتگوزاریە گرنگەکان بەهۆی جەنگ و ئابڵوقەی ئابوری و ململانێکانەوە.
بەڵام، عێراق دەستی کردوە بە بەرەوپێشچوونی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە بە کەمکردنەوەی برسێتی و هاندانی یەکسانیی ڕەگەزیی و کەمکردنەوەی مەرگی منداڵان. هێشتا کاری زۆر ماوە ئەنجام بدرێت لە چەند ناوچەیەکدا وەکو زیادکردنی بەشداریبوون لە پەروەردەی قۆناغی سەرەتایی و کەمکردنەوەی بێکاریی و دڵنیابوون لە گەشتن بە ئاوی خواردەوە و سەلامەت و پاکژ. بۆشایی لە گەشتن بە خزمەتگوزاریە گرنگەکاندا هێشتا هەر زۆرە لە نێوان ناوچە گوندنشینەکان و ناوچە شاریەکاندا و ئەمە پێویستی بە باسکردنە.