ئەجێندای پەرەپێدانی پێش ٢٠١٥ ڕاوێژکاریی نەتەوەیی عێراق

ئەجێندای پەرەپێدانی پێش ٢٠١٥ ڕاوێژکاریی نەتەوەیی عێراق

2016 August 2

عێراق هەنگاوی گرنگی ناوە بەرەو کەمکردنەوەی برسێتی و بەدەستهێنانی پەروەردەی یەکتا و باشترکردنی تەندروستیی دایکان و بەرەنگاربوونەوەی (HIV/AIDS) و مەلاریا و نەخۆشیی تر. بەڵام سەرباری ئەم دەستکەوتە گرنگانە، هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت. بەتایبەت لە هاندانی یەکسانی ڕەگەزیی و بەهێزکردنی خانمان و کەمکردنەوەی مەرگی منداڵان  ئەو بوارە گرنگانە بوون کە ئامارەکانیان هێشتا زۆر کەمترن لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە بۆ ٢٠١٥دا.

 

ژاکەلین بادکۆک

جێگری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخەری مرۆیی و نیشتەجێ لە عێراقدا

 

لە دوای ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە

لەهەموو جیهاندا ، نەتەوەیەکگرتوەکان هانی کۆمەڵگاکان دەدات پێکەوە کۆببنەوە و ئاخاوتن بکەن لەسەر ئەو بابەتانەی داهاتوویەکی گەشتر بۆ خۆیان و خێزانەکانیان و کۆمەڵگاکانیان فەراهەم دەکات. کۆماری عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدایە کە هاوڵاتیانی بەشێكن لە نەخشاندنی داهاتوویەکی گەشتر بۆخۆیان. لەگەڵ ئەوەی کە تەنها دوو ساڵ ماوە لە سەقفی زەمەنیی ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە (MDG)، نەتەوەیەکگرتوەکان پاڵپشتیی عێراق دەکات بۆ ناسینەوەی ئەو کێشانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیەوێت بیکات بە ئەولەویەت لەدوای ٢٠١٥. لەبەر ئەم هۆکارە، نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق زنجیرەیەك ڕاوێژکاریی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا ڕێکخستوە بۆ بەشدارییکردنی عێراق لەم ئاخاوتنە جیهانیەدا.

 

داهاتوویەکی باشتر چۆنە؟

کە خەڵکانی جیهان وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە، ئەو وەڵامە باوەی کە دەردەکەوێت بریتیە لەوەی شایەتحاڵی مرۆڤبوونی هاوبەشمان بیت. بەها هاوبەشە بەرفراوانەکان بریتین لە هەل، خود هەڵکردن و یەکسانییە. چۆنیەتی بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر لەسەر ئاستی فعلیی پێویستی بە هوشیارییە بە شێوەیەکی ناوخۆیی. ئەمە دۆخی ناوخۆیی هاوڵاتیانی عێراقی بوو کە زۆر گرنگ بووە و بەردەوام لەماوەی ئەم پرۆسەیەدا بە بەهاداریی دەمێنێتەوە

 

بە دركکردن بەوەی کە "کاری زۆر ماوە ئەنجام بدرێت"، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لەبری خێزانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراقدا زنجیرەیەك ڕاوێژکاریی جێبەجێکردن لەگەڵ هاوڵاتیانی عێراقی و گوێی لە ڕاوبۆچونی چەندان کۆمەڵانی کۆمەڵگە جیاوازەکان گرت لەسەر ئەوەی کە چی پێویستە بکرێتە ئەولەویەتی پاش ٢٠١٥. کارەکتەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کەسانی ئەکادیمی و نوێنەرانی ڕاگەیاندن و خانمان و گەنجان و خەڵکانی تر کە بە شێوەیەکی دروست ڕاوێژکارییان لەگەڵ نەکراوە لە پرۆسەی پەرەپێداندا، بانگهێشت کران بۆ وۆرکشۆپی مانگی ئازار و نیسانی ٢٠١٣ لە بەسڕە و بەغداد و هەولێر بۆ ئاخاوتن لەسەر چێوەکاری پەرەپێدانی داهاتوو دەبێت چۆن بێت.

 

بەشداربوانی ڕاوێژکارییەکە خۆیان ڕێکخستبوو بۆ چوار گروپ. وە لە ئاخاوتنی چڕ و هاوبەشیپێکردنی ڕاوبۆچون و بیرۆکە و ئاستەنگیی جیاوازدا بەشداربوون پەیوەست بە ئەزموونەکانی خۆیانەوە. گروپەکان هاندران کە وەکو نەخشەیەکی مەشقکردن تەماشای ئەم کارە بکەن و ڕاپۆرت بکەن لەسەر دۆخی ئێستا و لە ئێستادا دووربکەونەوە لە دانانی چارەسەر

خاڵە بەرچاوەکان

  • سێ ڕاوێژکاریی هەرێمیی لە بەسڕە و بەغداد و هەولێر ئەنجام دران پاشان کۆنفرانسی ڕاستاندنی نەتەوەیی بەڕێوەچوو بۆ ئەوەی پشکداران بتوانن دەستکەوتەکانی ڕاوێژکارییەکان پشتڕاست بکەنەوە
  • ٢٨٧ کەس، ١٧٢ پیاو و ١١٥ خانم بەشداربوون لە ڕاوێژکارییەکی ڕوو بە ڕوو دا
  • بەهێزترین پەیام کە دەرکەوت بەهۆی ڕاوێژکارییەکانەوە پێویستبونی زیادکردنی بەرپرسیارێتی و شەفافییەت بوو
Regions and Countries