زانیاریی خێرا: هاوبەشیی نێوانن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP و کۆمپانیای شێڵ

English

pdf (1MB)

Download

زانیاریی خێرا: هاوبەشیی نێوانن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP و کۆمپانیای شێڵ

2016 November 29

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەڕێوەبەرانی بازرگانیدا دەکات لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، لەپێناو بزواندنی پەرەدان بە کەرتی تایبەت و هەروەها لەپێناو زامنکردنی سوودمەندبوونی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان لە وەبەرهێناندا لە کۆمپانیا یەکگرتووەکاندا.

لە مانگی مارسی ٢٠١٢ دا، ڕێککەوتننامەیەکی هاوبەشیی چوارساڵی کە تەرکیزی لەسەر بەسڕەبوو، لەنێوان UNDP و کۆمپانیای شێڵدا واژۆکرا، کە دوو پێکهاتەی سەرەکی لەخۆگرتبوو: پەرەپێدانی ناوچەی ناوخۆیی بۆ کۆمەڵگاکانی کێڵگەی نەوتی مەجنوون (LADP Majnoon)؛ وە هەروەها بەرنامەی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ پڕۆژەی ورد و بچووک و ناوەند (MSME/VT)

ئەم لاپەڕەیەی زانیارییە خێراکان ئەنجامە سەرەکییەکان پوختە دەکات.

خاڵە بەرچاوەکان

  • ١٣ کاری بچووک لە ناوکۆمەڵگا ناوخۆییەکانی کێڵگە نەوتییەکانی بەسڕەدا دامەزرێنراون.
  • ڕاوێژ بە ٩٠ کۆمەڵگای ناوخۆیی کراوە بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییەکانی پەرەپێدان و پرۆفایل و زانیاریی دەربارەی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان.
  • سەرجەمی بڕی ٧،٩٣٢،٢٠٢ دۆلاری ئەمریکی بۆ پێکهاتەکانی هاوبەشییەکە تەرخان کراون:LADP Majnoon و MSME/VT