پلانی کردای بەرنامەی نیشتیمانی– پوختەیەك

English

pdf (1MB)

Download

پلانی کردای بەرنامەی نیشتیمانی– پوختەیەك

2016 August 2

بەپێی ڕێنماییە ئاسانکراو و هەماهەنگکراوەکانی ڕێنماییەکانی بەرنامەڕێژیی نەتەوەیەکگرتوەکان و حکومەتی عێراق GoI، پلانی کرداری بەرنامەی CPAP بۆ ساڵی ٢٠١١ -٢٠١٤ لەلایەن UNDP پەرەیپێدرا و وەکو ڕێکەوتننامەیەکی یاسایی لە نێوان دوو لایەنەکەدا کاری پێدەکرێت.

CPAP بەخشینەکانی UNDP بۆ پەرەپێدانی ئەولەویەتەکانی حکومەتی عێراق لە پلانی پەرەپێدانی نەتەوەییدا بۆ ساڵی ٢٠١٠-٢٠١٤ NDP و چێوەکاری پەرەپێدانی هاریکاریی نەتەوەیەکگرتوەکان UNDAF بۆ ساڵی ٢٠١١-٢٠١٤ لەخۆ دەگرێت. ئەم کارە بنەما کراوە لەسەر ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە MDG و پاڵپشتیی بنەماکانی پەرەپێدانی مرۆیی فراوان دەکات، بە بەهێزکردنی هەژارترین و دۆخناسکترینەکانی عێراق لەڕێی هاندان و پاراستنی مافەکانیانەوە هەروەها بە دروستکردنی ژینگەیەکی کارا بۆیان تا بە تەواوی بتوانن بەشداریی بکەن.

وەکو پلانێکی کردارەکیی ورد، CPAPلە عێراقدا وەکو پێکهاتەیەکی سەرەکیی کۆتا لە بەردەوامێتیی بەرنامەڕێژییدا لەسەر ئاستی وڵات دانراوە کە لەگەڵ هاریکاریی ناوچەی باو (Common Country Assessment) لەساڵی ٢٠٠٩ و لەگەڵ پێکهێنانی UNDAF و NDP دا دەستی پێکردوە

خاوەندارێتیی نەتەوەیی لەناو جەرگەی CPAPدایە، کە هەر پڕۆژەیەك بە شێوەیەکی ستراتیژیانە پەیوەستکراوە بە بەرنامەکەوە بنەما لەسەر گشت ئەولەویەتە نەتەوەییەکان. ئەمە ئاڕاستەکردن و ڕێنمایی پێویست دابین دەکات بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی ناوچەکە بە گشتیی، و جەختکردنەوەی تایبەت لەسەر دەرەنجامی پەرەپێدانی ئاست بەرز، هەروەها بە نیازی زیادکردنی پێکەوەیی بەرنامەکە و دەرەنجامەکانی. لەڕێی پلانی کاری ساڵانە (Annual Work Plan)وە ئامانجی CPAP بریتیە لە هاندانی ئاسانکاریی لە ڕێگرییەکاندا و بەکارهێنانی ڕێکخستنی کاری باو کە لە یەك بەڵگەنامەدا دانرابێت، بەمەش ڕێ لە دووبارەبوونەوە دەگیرێت.

هەروەها هانی هەماهەنگییسازیی لەنێو دەزگاکانی نەتەوەیەکگرتوەکاندا دەدات لە کارکردنیاندا لەگەڵ هاوبەشە نەتەوەییەکانیاندا.