نامیلکەی دامەزراوەی کۆمەککردنی بەرفراوانکراو بۆ بەدەنگەوەچوونی مرۆیی

نامیلکەی دامەزراوەی کۆمەککردنی بەرفراوانکراو بۆ بەدەنگەوەچوونی مرۆیی

2016 August 2

دامەزراوەی کۆمەککردنی بەرفراوانکراو بۆ بەدەنگەوەچوونی مرۆیی بەرنامەیەکی چوار ساڵەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا دەستی پێکردوە. لەلایەن دامەزراوەی کۆمەککردنی متمانەی عێراقەوە کۆمەکی دەکرێت.

ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەکی پارە بەخشەرە (مینحە) کە پڕۆژەکانی لەڕێی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و نەتەوەییە ناحکومییەکانەوە جێبەجێ دەکات بە ئامانجی بەدەنگەوەچوونی پرۆیی و پڕکردنەوەی پێویستیە پڕنەکراوەکان بەهۆی بۆشایی لە بەدەنگەوەچوونە مرۆییە جوگرافی و تایفییەکان و/یان توانستی حکومەتەوە. ئەم بەرنامەیە بە هاوبەشیی لەگەڵ ٥٤ ڕێکخراوی ناحکومی عێراقی و ١١ ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتیدا گەشتە ٧١٣ هەزار قازانجوەرگری ڕاستەوخۆ، لەڕێی کۆمەککردنی ٩٦ پڕۆژە بە زیاتر لە ١٨ ملیۆن دۆلار و ئەنجامدانی ١١٧ چالاکی لە هەموو عێراقدا. 

Document Type
Regions and Countries