دەربارەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

عێراق ئەندامێک بووە لە دامەزرێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سالی ١٩٤٥ دا. لە ساڵی ١٩٧٦ ەوە هەتا ئێستا بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پابەندە بە پشتگیریکردنی حکومەت و خەڵکی عێراقەوە لە ماوەی گواستنەوەیاندا بە ئاشتبوونەوە و چاکسازی و جێگیربووندا.

 

بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، پشتگیری هەمەجۆری لە بەرزکردنەوەی خێرای ئاستی گوزەران و گفتوگۆی کۆمەڵگەیی لەو ناوچانەدا دەکات کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری قەیرانە مرۆییەکانەوە و یارمەتی سەقامگیری لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا دەدات لە ڕێگەی  دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) بۆ دابینکردنی یارمەتی تەکنیکی بۆ پشتگیریکردن لە چاکسازییەکان لە بواری بەڕێوەبردن و لامەرکەزیدا.

دەمانەوێت چی بەدەستبهێنین؟

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دا بەڵگەنامەی بەرنامەی عێڕاق  (CPD) دەرکرا کە بەنامەیەکی چوار ساڵەی نوێی سەربە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەرەپێدان. بەڵگەنامەی بەرنامەی ووڵات جەخت لەمانەی خوارەوە دەکاتەوە:  

١. دانانی چوارچێوەیەک بۆ ماف و ئاشتی و سەقامگیری لە ڕێی چاکسازی دامەزراوەیی گشتییەوە.

٢. باشترکردنی گەیاندنی شتومەک و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە ڕێی چاکسازی بەڕێوەبردن و داراییەوە هەروەها گواستنەوەی مافی موڵکداری لە حکومەتی نیشتیمانییەوە بۆ پارێزگاکان و

٣. بووژاندنەوەی کۆمەڵگاکان لە ڕێگەی دەست تێوەردانی ڕاستەوخۆوە بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە تازە ئازادکراوەکان لە ئامادەکاریدا بۆ نوێبوونەوە و گەڕانەوەی زوو بە زوو  و دەست بەجێ.

نوسینگەی عێراقیش پەیوەستە بە:

١. خێراترکردنی چاکسازی دامەزراوەیی لە دامەزراوە نیشتیمانییە سەرەکییەکاندا.

٢. پشتگیریکردنی گواستنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕی و  داراییەکان بۆ پارێزگاکان.

٣. هاوبەشیکردن لە سەقامگیری و بنیادنانی ئاشتی و ژیانەوەی زوو بە زوودا.

بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی تایبەتی هەرێمی کوردستان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار بۆ خێراکردنی چاکسازیە بنەماییە لە پێشینەبەڵاکان دەکەن.   

کارەکانی ئێمە و ئەنجامەکانیان

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕابەرێکی هاوبەشە لە پشتگیریکردنی چاکسازی سیکتەری ئاسایش. ئەم پشتگیرییەش گەشەپێدانی پلانی چالاکییکانە بۆ تازەکردنەوەی سێکتەری ئاسایش و بەهێزکردنی چاودێری دیموکراسی لە ڕێی بنیادی توانای لیژنەی ئاسایش و پارێزگاری لە ئەنجومەنی نوێنەراندا.

لە هاوبەشیکردندا لەگەڵ نوسینگەی كۆمیسیاریی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاوکاریکردنی عێراق UNAMI، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کار لەسەر دەستپێشخەری لە چاکسازی دادوەری و تاوانکاریدا دەکات، ئەوەش لە ڕێگەی گەشەپێدانی پەیڕەو و پێوانەکان بۆ دامەزراندن و ڕاهێنانی دادوەر و دادوەری گشتی و پۆلیسەوەیە. 

لە ١١ ی ئابی ٢٠١٦ دا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێڕاق ڕێککەوتنێکیان ئیمزاکردووە بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی تواناکانی حکومەت بۆ دۆزینەوە و پشکنین و دادگایی کردنی پلە باڵاکان و کێشە گەندڵییە ئاڵۆزەکان. بە پشتگیریکردن لە بەرنامە چاکسازیەکەی حکومەت، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕێکار و هۆکارەکانی ڕاهێنان گەشەپێدەدات بە مەبەستی دامەزراندنی گەورە لێپرسراوانی حکومەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی. هەوڵی تایبەت دراوە بۆ پشتگیریکردنی ئەجێندای چاکسازی ئابوری لە حکومەتدا لە سەر ئاستی ناوجەیی و فیدراڵیش.  

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری لە جێبەجێکردنی یاسای دەسەڵاتی شارەکان (یاسای ژمارە ٢١) دەکات،کە بەردی بناغەی هەوڵە گرنگەکانی ووڵاتە لە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ناوەندی، وە کۆکردنەوەی دەسەڵاتی کارگێڕی خۆجێیی لە پارێزگاکاندا. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری لە چاکسازی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و جێبەجێکردنی بوودجە دەکات لەو پارێزگایانەدا کە لە پێشترن و لەسەر ئاستی فیدراڵیش لە ڕێی گرنگی یەکخستنی بەرنامەی بە مۆدێرنکردنی سێکتەرە گشتییەکان لەگەڵ بەرنامەی بە مۆدێرنکردنی سێکتەرە گشتییەکانی کوردستانەوە.

گرنگترین و بەنرخترین هۆکاری سەقامگیری بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەلایەن ٢٥ بەخشەرەوەیە. بە پێی ئەوەپێشینەیەی کە حکومەتی عێڕاقی و دەسەڵاتە خۆجێییەکان دیارییان کردووە، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیری دەستبەجێ (FFIS) یارمەتی چاککردنەوەی خێرای ژێرخانی گشتی دەدات و پارە بۆ پرۆژە بچووکە بازرگانیەکان تەرخان دەکات و برەو بە تواناکانی حکومەتە خۆجێییەکان دەدات ئاستی پابەندی تاکەکان و پێکهاتنەوەی کۆمەڵایەتیان بەرزدەکاتەوە و لە ڕێی پلانی کارە گشتییەکانەوە هەلی کاری کورتخایەن دابیندەکات. بە ڕوانین لە سروشتی هەستیاری سەقامگیری و بارودۆخی ناسکی هەنووکەیی لە زۆر لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا و نیگەرانی لە مافەکانی مرۆڤ و پاراستن و جیاوازی ڕەگەزی هەموو بە هەند وەردەگیرێن لە گرنگی و لە پێشینەیی چالاکییەکاندا. 

بڕیاردەرەکان کێن؟

لیس گراندێی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ڕۆڵی جێگری نوێنەری تایبەتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێڕاق(UNAMI)  دەگێڕێت و لە ١٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ەوە نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ پەرەپێدان.

مونیر تابیت لە کەنەداوە بەڕێوەبەری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

سوڵتان هایڤ لە ئازەربایجانەوە جێگری بەڕێوەبەری بەرنامە و کارەکانی عێراقە.

ڕاوێژکارەکانمان

ئەوەی خوارەوە لیستی ڕاوێژکارەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە نوێترین ساڵنامەدا کە لە ساڵی ٢٠١٤ کۆکراوەتەوە. 

ژمارەی گرێبەست

پۆست

بەها بە دۆلاری ئەمریکی

IC-055/16

ڕاوێژكاری پێشكەوتوو کاری دابینکردنی ئامۆژگاریی تەکنیکی و ڕێنمایی ستراتیژیە بۆ پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پلانی چاکسازیی کەرتی ئاسایشی حکومەتی عێراق

141,675

IC-035/16

ڕاوێژکاری نیشتیمانیی بۆ پاڵپشتییکردنی بەرنامەی سیلی نیشتیمانیی بۆ دووان لەسەر بایەخپێدان بە نەخۆشانی سیل لە نێو ئەو دانیشتوانەی لەژێر گەورەترین مەترسیدان

134,360

IC-030/16

بەرپرسی ڕێكخستن

108,781

IC-028/16

ڕاوێژکاری نێودەوڵەتیی لەسەر بەشداریکردنی کەمەنەتەوەکان و کۆمەڵە دۆخناسکەکان لە پرۆسە سیاسییەکاندا لە ناوەڕاست و باشوری عێراقدا

99,818

PO-035-16

بەشداریکردنی RPA- زیادکردنی پێڕاگەشتن بە دادوەریی لە پارێزگای هەولێردا

134,360

P/AM100/16

گەشتی لێکۆڵینەوە و ڕاهێنان لە مالیزیادا بۆ حکومەت

100,644

P/AM089/16

چاکسازیی لە کەرتی ئاسایشدا و چاودێریکردن و بنیادنانی توانستی بەرپرسیارێتی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی عێراق بۆ چاکسازیی لە کەرتی ئاسایشدا لە حکومەتی عێراقدا

120,177.68

P/AM072/16

خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی بۆ بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP لقی عێراق بۆ پسپۆڕان تا پاڵپشتیی تەکنیکی دابین بکەن بۆ وەزارەتی هەرێمی کوردستانی عێراق

283,850

P/AM044/16

دابینکردنی پاڵپشتیی بۆ بەرنامەی شاگردیی لە زانست و ئەندازیاریی (SEAP) بۆ سێ پارێزگای عێراق

559,635

P/AM028/16

خزمەتگوزاریەکانی ڕاوێژکاریی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوخۆیی (LADP) بۆ UNDP لقی عێراق بۆ شارەزایان بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی تەکنیکیی بۆ بەرەپێدانی پلانی بەدەنگەوەچوون بۆ پێنج پارێزگای عێراق

398,175

P/AM027/16

خزمەتگوزاریەکانی ڕاوێژکاریی-دابینکردنی بەڕێوەبردن و ڕێکخستن

خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی بۆ جێبەجێکردنی چالاکیەکانی پڕۆژە- LADP

150,570

P/AM026/16

بەڵێندەرایەتی LADP بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی پەرەدان بە ستراتیژیەتی پەرەپێدانی قەزاکان

543,730

P/AM015/16

خزمەتگوزاریەکانی ڕاوێژکاریی بۆ پاڵپشتیی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان (RMEK) بۆ پڕۆژەکانی ژێرخانی کارەبا لە عێراقدا

1,996,103.81

P/AM008/16

 

پسپۆری پلاندانان بۆ دابەشکردنی نێودەوڵەتیی

215,988.53

IRQ10/IC-001/14

شارەزای تەکنیکی بواری داتا

64,710.00

IRQ10/IC-002/14

شارەزای کڕین

26,102.00

IRQ10/IC-003/14

ڕاوێژکاری بواری ڕاهێنان بۆ پرۆژەی بنیادنانی پردی پەیوەندی لە نەینەوا

11,482.00

IRQ10/IC-004/14

زانیاریە یەکخراوەکانی یاسای تاوانباران

83,071.20

IRQ10/IC-005/14

شارەزای بواری نەخۆشی سیل، بەهێزکردنی ستراتیجی جارەسەری کورتخایەنی سیل  لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق

113,940.00

IRQ10/IC-006/14

پسپۆری بواری گۆڕانی کەش و هەوا

47,825.00

IRQ10/IC-007/14

شارەزای نیشتیمانی لە بواری چارەسەرکردن بە پشتبەستن بە دەرمان

20,300.00

IRQ10/IC-008/14

شارەزای دادگا لە بواری یاسادا

27,847.20

IRQ10/IC-009/14

شارەزا لە بواری کاریگەری بەرنامە

13,500.00

IRQ10/IC-010/14

لێکۆڵەری پێشکەوتوو لە دادگای گشتی و چاودێری دادوەری

38,165.00

IRQ10/IC-013/14

ڕاوێژکاری پەرلەمان

34,928.00

IRQ10/IC-014/14

لێکۆڵەری بواری دارایی

23,026.00

IRQ10/IC-015/14

ڕاهێنەری نیشتیمانی لە پەیڕەو و ڕیگاکانی ڕاوێژکاری یاسایی

4,998.00

IRQ10/IC-016/14

ڕاوێژکار و ڕاهێنەری کاروباری سەرەتایی

15,755.00

IRQ10/IC-019/14

ڕاوێژکاری نێونەتەوەیی لەبواری پشتگیری لە قۆناغی گواستنەوەیی بۆ نوسینگەی ڕێکخەری نیشتەجێ و نوسینگەی پشتگیری لیژنەی ئاراستەکردن

47,937.00

IRQ10/IC-020/14

ڕاوێژکاری نێونەتەوەیی  لە بواری توندوتیژی ڕەگەزی بۆ ڕاهێنانی دادوەرەکان لەسەر ئاستی ناوەند و ناوچەیی

4,997.00

IRQ10/IC-021/14

وەرگێڕ

2,911.00

IRQ10/IC-025/14

شارەزای دادگا لە بواری یاسادا

5,500.00

IRQ10/IC-026/14

ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە بواری گەشەپێدانی کەرتی تایبەت

107,545.00

IRQ10/IC-027/14

ڕاوێژکاری نیشتیمانی

35,465.00

IRQ10/IC-028/14

ڕاوێژکاری نیشتیمانی

27,012.00

IRQ10/IC-030/14

لێپرسراوی پرۆژە

17,500.00

IRQ10/IC-031/14

لێپرسراوی پرۆژە

15,722.50

IRQ10/IC-032/14

لێپرسراوی بەرنامەی دارایی

7,000.00

IRQ10/IC-034/14

یاریدەدەری دارایی

16,333.50

IRQ10/IC-035/14

یاریدەدەری لۆجیستیکی

10,000.00

IRQ10/IC-036/14

ڕاهێنەری میدیایی ( قۆناغی یەکەم)

4,900.00

IRQ10/IC-037/14

/ سلێمانیUNOCHA   شۆفێری

13,600.00

IRQ10/IC-038/14

/ دهۆکUNOCHA   شۆفێری

9,139.65

IRQ10/IC-039/14

یاریدەدەری کارگێڕی و دارایی

UNOCHA

15,448.27

IRQ10/IC-040/14

ڕاوێژکاری بواری ژینگە و کەش و هەوا

23,500.00

IRQ10/IC-046/14

ئەنجومەنی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ

59,991.00

IRQ10/IC-047/14

ڕاوێژکاری مافەکانی مرۆف

4,900.00

IRQ10/IC-049/14

دامەزراوەی کوبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لەسەر یەکڕیزی کۆمەلایەتی

10,110.00

IRQ10/IC-051/14

ڕاهێنەری میدیایی (ناوەندی) (قۆناغی دووەم)

5,250.00

IRQ10/IC-052/14

شۆفێر

1,800.00

IRQ10/IC-053/14

ڕێکخەری کۆمەڵەی نیشتیمانی، یەکڕیزی کۆمەلایەتی و کۆمەڵەی  درێژەپێدەری بژێوی

9,000.00

IRQ10/IC-055/14

شۆفێر،ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، هەولێر

5,920.00

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن