ڕێگرتن لە قەیران و چاکبونەوە

  • بەرنامەی بەدەنگەوەچوونی قەیرانی عێراق و هەستانەوە (ICRRP)

    عێراق دووچاری قەیرانێکی گەورەی مرۆیی بۆتەوە. کەلێنی پەرەپێدانی گەورە و مەترسیەکانی ئاسایش کاریگەری دەکەنە سەر زیاتر لە 10 ملیۆن کەس، کە زیاتر لە 3.3 ملیۆن کەس لە ماڵ و حاڵەکانی خۆیان لە هەرێمەکانی ناوەند و باکورەوە هەڵاتوون، سەرباری 250،000 هاوڵاتی سوری کە داوای پەنابەرێتی دەکەن لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. سەرباری ئەمە، لە پێشبینیکردنی ئازادکردنی شاری تردا بە موسڵیشەوە، وا پێشبینی دەکرێت لە داهاتووی نزیکدا شەپۆڵیکی گەورەی تری ئاوارەبوون ڕووبدات.

  • بەڕێوەبردنی مەترسیی وشکەساڵیی

    وشکەساڵیی دەرەنجامی خراپی گەورەی هەیە لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابوری و ژینگەیی عێراق. بە ڕەچاوکردنی ڕادەی دووبارەبونەوە و ناوچەی توشبوو و کاریگەریی لەسەر ژیانی کەسەکان، وا دانراوە کە کارەساتێکی سروشتییە و پێویستی بە بایەخ و کەمکردنەوەی دەستبەجێ هەیە.

  • هاریکاریی ڕێدۆزیی بەردەوام لە ئوم قەسر

    ئابوریی عێراق لەمێژە پشتی بەستوە بە گواستنەوەی ئاویی. بەڵام لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا ئاستی گەشتە ئاویەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردوە. بەرزیی نرخی خزمەتگوزاریەکان و نەبوونی هاریکاریی ڕێدۆزیی بینراو بۆتە ڕێگر لە بەتەواویی چاکبونەوەی ئەم پیشەیەدا