بەرنامەی بەدەنگەوەچوونی قەیرانی عێراق و هەستانەوە

پوختەی پڕۆژە

خانمانی یەزیدی کە لە کامپی شاریا دەژین لە نزیک دهۆک، خەریکی ئامادەکردنی هەویری ڕۆژەکەیانن. وێنه‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2016

عێراق دووچاری قەیرانێکی گەورەی مرۆیی بۆتەوە. کەلێنی پەرەپێدانی گەورە و مەترسیەکانی ئاسایش کاریگەری دەکەنە سەر زیاتر لە 10 ملیۆن کەس، کە زیاتر لە 3.3 ملیۆن کەس لە ماڵ و حاڵەکانی خۆیان لە هەرێمەکانی ناوەند و باکورەوە هەڵاتوون، سەرباری 250،000 هاوڵاتی سوری کە داوای پەنابەرێتی دەکەن لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. سەرباری ئەمە، لە پێشبینیکردنی ئازادکردنی شاری تردا بە موسڵیشەوە، وا پێشبینی دەکرێت لە داهاتووی نزیکدا شەپۆڵیکی گەورەی تری ئاوارەبوون ڕووبدات.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان ڕێبەری ئەجێندای زوو بە زووی چاککردنەوە و هەستانەوە لە عێراقدا دەکات بە پشتگیریکردنی خستنە سەرکار و دروستکردنی داهات لە ڕێی هاوبەشانی ڕێکخراوە ناحکومیەکانەوە. لەگەڵ ئەمەشدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری لە دەسەڵاتدارانی ناوەندی و ناوخۆیی دەکات لە ڕێبەریکردنی بەدەنگەوەچوونی قەیرانەکان و شیاندنەوەی ژێرخانی کۆمەڵایەتی بنەڕەتی، بە تایبەتی لەو ناوچانەی خەڵکانی ئاوارەی بۆ دەگەڕێتەوە. لە کۆتاییدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان عەوداڵی ئەوەیە پێشبگرێت لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و هەوڵی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی دەدات لە نێو کۆمەڵگا هەمەچەشنەکاندا وەکو ئامڕازی پەرەپێدان بۆ نێوەندگیریکردن و چارەسەرکردنی ململانێکان.

بەرنامەی بەدەنگەوەچوونی قەیرانی عێراق و هەستانەوە بۆ ماوەی 2014-2018 بریتیە لە بەشداریکردنێکی زۆر گرنگ بۆ ئەم لایەنە و تەرکیز دەکاتەوە سەر ئەو ناوچانەی دەزگا مرۆییەکانی تێدا نین (یان هێشتا بەپێی پێویست بوونیان نیە). بەم هۆیەوە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان بە شێوەیەکی گەورە چالاکیەکانی ڕزگارکردنی ژیان و ئامانجی ماوە کورت ئەنجام دەدات لە ڕێی هاوبەشە مرۆییەکانی ترەوە لەم بەرنامە ستراتیژیە هەمە لایەنە تێکهەڵكێشەدا کە بەردەوامێتی و بنیادنانی هەستانەوە لە کرۆکی کارەکانیدایە. چالاکیەکان بە هەماهەنگیەکی نزیک جێبەجێ دەکرێن لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکاندا وەکو بنەمایەکی گرنگ بۆ خاوەندارێتی و بەشداریکردن لە هەستانەوەی ماوە درێژی کۆمەڵگاکاندا.

بەرنامەی بەدەنگەوەچوونی قەیرانی عێراق و هەستانەوە کار لەم لایەنانەدا دەکات:

1- هەماهەنگی 2- بەرپرسیارێتی و خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان 3- چاکبونەوەی بژێوی 4- پاراستن  5- پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی. لەڕێی بەکارهێنانی گشتاندنی یەکسانێتی ڕەگەزیەوە، ئامانجی ئەم بەرنامەیە بریتیە لە باسکردنی پێویستیە کردارەکی و ستراتیژیەکانی ئەو خانمانەی کاریگەرییان بەرکەوتووە.

تا ئێستا چیمان وەدەست هێناوە

  • 570،000  کەس سوودمەند بوون لە دابینکردنێکی باشتری خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا و دروستکردنی 14،000 ئیش و کار بۆ خەڵکان.
  • زیاتر لە 94،000 کەس (زیاتر لە %40 مێینە) بژێوی ژیانیان باشترکراوە لە 8 پارێزگادا، ئەوانیش سەلاحەدین و هەولێر و سلێمانی و نەینەوا و دیالە و دهۆک و بەسڕە و کەرکوکن.
  • 5،000  پەنابەری سوری دۆخناسک و ئاوارەی ناوخۆ بە قوربانیانی توندوتیژی لەسەر بنەمای سێکسی و لەسەر بنەمای ڕەگەزی (SGBV)یشەوە پشتگیری یاساییان بۆ دابینکراوە لە ڕێی 8 سەنتەری خزمەتگوزاریی یاسایی و خزمەتگوزاری گەڕۆکەوە.
  • 5،930  کەس بەشداربوون لە پڕۆسەکانی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگاکاندا کە دانیشتوانی ناوخۆ و ئاوارەکان و پەنابەرە سوریەکانی تێدا پێکەوە دەژین.
  • سەنتەری چاودێری و هەماهەنگی هاوبەش (JCMC) ی حکومەتی عێراق و سەنتەری هەماهەنگی ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانەکان (JCC)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو توانستە دامەزراوەیی و تەکنیکیەکانیان باشتر کردوە و بەردەوامن لە دابینکردنی هاریکاریی هەماهەنگیی گرنگ بۆ کارە بەردەوامەکانی بەدەنگەوەچوونی قەیران.

زانیاری کۆمەککردن



بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەم هاوبەشانە کە یارمەتییان داوین لە گەشتن بە دۆخناسکترین کەسەکان لەنێو ئاوارە عێراقیەکان و پەنابەرە سوریەکان و کۆمەڵگا خانەخوێیەکانیاندا.

 

سه‌رجه‌م بڕی به‌خشینه‌كان

لایەنی هاوبەش

دۆلاری ئه‌مریكی

دراوی گرێبه‌ست

دراو

ئه‌ڵمانیا/ KfW

63,421,082

54,500,000

یۆرۆ

یابان

44,970,720

44,970,720

دۆلاری ئه‌مریكی

شانشينى سعودیه‌

7,960,800

7,960,800

دۆلاری ئه‌مریكی

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

1,196,839

1,196,839

دۆلاری ئه‌مریكی

ئه‌ڵمانیا/ GIZ

1,719,745

1,620,000

یۆرۆ

شانشینی به‌ریتانیا/ DFID

4,289,812

3,300,000

پاوه‌نی به‌ریتانی

كوه‌یت

1,250,000

1,250,000

دۆلاری ئه‌مریكی

فه‌ڕه‌نسا

984,106

833,538

یۆرۆ

نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگسازیی كاروباره مرۆییه‌كان/ CERF

248,775

248,775

دۆلاری ئه‌مریكی

نەمسا

1,198,505

1,000,000

یۆرۆ

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

149,934

149,934

دۆلاری ئه‌مریكی

سویسرا/ SDC

20,000

20,000

دۆلاری ئه‌مریكی

سەرجەم

127,410,318

   

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن