بەڕێوەبردنی مەترسیی وشکەساڵیی

پوختەی پڕۆژە

iraq watersباشوری عێراق زۆرجار بە شێوەیەکی نایەکسان دووچاری وشکەساڵی دەبێتەوە. وێنە لەلایەن UNDP عێراق/٢٠١٢

وشکەساڵیی دەرەنجامی خراپی گەورەی هەیە لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابوری و ژینگەیی عێراق. بە ڕەچاوکردنی ڕادەی دووبارەبونەوە و ناوچەی توشبوو و کاریگەریی لەسەر ژیانی کەسەکان، وا دانراوە کە کارەساتێکی سروشتییە و پێویستی بە بایەخ و کەمکردنەوەی دەستبەجێ هەیە.

ئەم پڕۆژەیە یارمەتی پەرەپێدانی پلانێکی نەتەوەیی دەدات بۆ ڕێنماییکردنی وەڵامی عێراق لەسەر بەڕێوەبردنی مەترسیی وشکەساڵیی

تا ئێستا چیمان وەدەستهێناوە؟

  • پێکهێنانی ئەنجومەنی ئاڕاستەکردن: دەستەی سەرەکیی ئاخاوتن و کارکردن لەسەر کێشەکانی پەیوەستدار بە وشکەساڵییەوە
  • دەستنیشانکردنی هێزێکی کار لە شارەزایانی عێراقیی بۆ پێکهێنانی کۆدەنگیی و بەدواداچوون لەسەر ئەو کێشانەی لەلایەن ئەنجومەنی ئاڕاستەکردنەوە دەستنیشان دەکرێن
  • کاری ڕێکخەری مەیدانیی پێشکەوتوی نەتەوەیی، کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی هەموو وەزارەت و دامەزراوە عێراقیە پەیوەستدارەکان

زانیاریی کۆمەککردن



ئەم پڕۆژەیە بەخشینی لەلایەن بەخشەری دەرەکیەوە بۆنایەت، تەنها لەلایەن سەرچاوەکانی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە کۆمەکدەکرێت

 

دەزگای هاوبەش

بڕ بە دۆلاری ئەمریکی

چێوەی کاری پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDAF)

759,884

بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP)

264,883

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ برەودان بە زانست و ڕۆشنبیری (UNESCO)

215,001

بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ژینگە (UNEP)

70,000

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ خۆراک و کشتوکاڵ (FAO)

140,000