هاریکاریی ڕێدۆزیی بەردەوام لە ئوم قەسر

پوختەی پڕۆژە

buoysسەرئاوکەووەکان (تەوافە) بەپێی ستاندەردی نێودەوڵەتی دروستکراون. وێنە لەلایەن UNDP عێراق. ٢٠١٢

ئابوریی عێراق لەمێژە پشتی بەستوە بە گواستنەوەی ئاویی. بەڵام لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا ئاستی گەشتە ئاویەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردوە. بەرزیی نرخی خزمەتگوزاریەکان و نەبوونی هاریکاریی ڕێدۆزیی بینراو بۆتە ڕێگر لە بەتەواویی چاکبونەوەی ئەم پیشەیەدا

لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە، بەندەری ئوم قەسر لە بەسڕە لە نۆژەندکردنەوەدایە بە سیستەمی ئاوەڕۆ و ئاو و کارەبای نوێوە. زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەم بەندەرەدا خەرجکراوە و چالاکیەکانی پاککردنەوەی بنی بەندەرەکە و لابردنی داروپەردوو و چاککردنەوەی شوێنی خاشاک و لەنگەرەکانی تیادا ئەنجام دراوە

ئەم پڕۆژەیە هاریکاریی ڕێدۆزیی بینراو لە بەندەرەکەدا چاکدەکات بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان کە لەلایەن (دەستەی نێودەوڵەتیی هاریکاریی ئاویی بۆ ڕێدۆزیی و دەسەڵاتی فەنەرەکان-

International Association of Marine Aids to Navigation and Lighthouse Authorities.)

پڕۆژەکە درێژکراوەتەوە بۆ ئەوەی (سیستەمی دۆزینەوەی پاپۆڕ و ناسینەوەی ئۆتۆماتیکیی –

Automatic Identification and Vessel Tracking Systems) بکاتە نێو کارەکانیوە بۆ زیادکردنی گەشتە بازرگانیەکان بۆ بەندەری ئوم قەسر.

تا ئێستا چیمان وەدەستکەوتوە؟

 

  • ٣٠ یەکە لە تەوافەی ڕێدۆزیی دانراون لە کەناڵە ئاویەکاندا و پارچەی یەدەك بۆ پاپۆڕەکان دابینکراوە
  • کارەکانی نۆژەنکردنەوە تەواو بوون و کەلوپەلەکان دانراون
  • هاریکاریی تەکنیکیی دابینکراوە بۆ خستنە کاری خزمەتگوزاریی هاتوچۆی پاپۆڕ و سیستەمی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکیی - Automatic Identification System and Vessel Traffic Service

 

زانیاریی کۆمەککردن



بەخشەر

بڕ

دەزگای پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی دانیمارکیی (DANIDA)

$2,910,746

                          

گەیاندنی دارایی

ئەم پڕۆژەیە تا ئێستا ١،٨٥٣،١٦٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی هێناوە