ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی عێراق ٢٠١٤- گەنجان و ئاستەنگیەکان و هەلەکان

پوختەی پڕۆژە

  لاوێکی عێراقیی وێنەی خەونەکانی دەکێشێت لەسەر دیواریی شێوە T. © UNDP عێراق/ ٢٠١٤

ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی نەتەوەیی عێراق (NHDR) لە ٢٠١٤دا هەوڵی هەڵسەنگاندنی پەرەپێدانی گۆڕانکارییەکان دەدات لە عێراقدا لەماوەی دوابەدوایی دەرکردنی ڕاپۆرتیی NHDR لە ٢٠٠٨ دا. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە هاتوە کە هەرچەندە هەڵسەنگاندنی بڕیی ئەوە پیشان دەدات عێراق هەندێك بەرەوپێشچوونی بەخۆوە دیوە لە پەرەپێدانی مرۆییدا وەکو لە دەرەنجامەکانی HDIدا هاتووە، بەڵام هێشتا پەرەپێدانی گرنگ زۆر لە چارەسەرەوە دوورن. ڕاپۆرتەکە لە دەرەنجامدا دەڵێت پرۆسەی ئینتیقال کە دوا بەدوای ئیدارەی ٢٠٠٣دا هاتوە نەیتوانیوە ئامانجەکانی لە گۆڕانکاریی ئابوری و سیاسی و ئاسایش و کۆچ و ئاوارەبوون و خانمان و مافی گروپە دۆخناسکەکان و پەروەردەدا بهێنێتە دی.

ڕاپۆرتەکە ئەوە دەردەخات کە تاکە شتێك باشترکرابێت لە پێوەرەکانی ژیاندا سنوردارکراون لە خەرجیی زیاتر بەهۆی زیادبوونی قازانجەکانی فرۆشتنی نەوت لە چەند ساڵی ڕابردوودا. ئەم زیادبوونە بۆتە هۆی فراوانکردنی خزمەتگوزاریەکانی بازرگانی و فرۆشتن و گواستنەوە. چالاکیی لەم جۆرە ناتوانن بناغەی پرۆسەی پەرەپێدانی بەردەوام دابنێن، کە دەتوانرا لەلایەن هەوڵی پێکەوەیی کارا و کاریگەریی نێوان کەرتی تایبەت و گشتیەوە بەدەست بهێندرێت.

ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە بریتیە لە "گەنجان و ئاستەنگیەکان و هەلەکان" و هەروەها ئەوە پیشان دەدات کە پرۆسەی ئینتیقالی بەهەمان شێوە شکستی هێناوە لە بەدەستهێنانی گۆڕانکاریی ژێرخانی ویستراو بۆ دابینکردنی هەل بۆ لاوانی عێراقی، کە لە ئێستادا درک بەوەدەکەن لە سوڕێکی ناکۆتای ئینتیقالییدا گیریان خواردوە و پڕە لە ئاستەنگیی. ڕاپۆرتەکە لەهەمان کاتدا چەند هەلێکی نوێ دیاریدەکات بۆ لاوان. ئەم هەلانە گۆڕانکاریی سنورداری ئیجابین لە سیاسەت و کۆمەڵایەتیدا کە مەودا دابین دەکەن بۆ گەنجان تا بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە پرۆسەی گۆڕانکارییدا بگێڕن.

ئامادەکاریی ڕاپۆرت

ڕاپۆرتەکە سەروبەندی لەلایەن هەوڵی نەتەوەییەوە دابینکراوە بەهۆی شێوازێکی لەخۆگر و بەشداریپێکارییەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا بەشێك هەیە باسی پرۆسەی ئامادەکاری و لیستی بەخشینەکان دەکات کە لەلایەن چەند هاوبەشێکەوە دروستکراوە کە بەشدارییان کردوە لە ئامادەکردنیدا.

UNDP دامەزراوەیەکی نەتەوەیی سەربەخۆی بیرمەندیی دامەزراند بە ناوی بەیت ئەلحیکمە (ماڵی دانایی بە زمانی عەرەبی)، بۆ ئەوەی هاوبەشێكی بەرپرس بێت لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە. بەیت ئەلحیکمە سەرچاوە نەتەوەییەکانی جوڵاند لەڕێی تۆڕێك لە شارەزایان و کەسانی ئەکادیمیی لە سەرتاسەری وڵاتەوە. بەیت ئەلحیکمە پێشەنگیی تیمی دانەری کرد کە بریتیبوون لە کەسانی ئەکادیمی و ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنی و بەخشەران لە پارێزگاکانی عێراقەوە.

بەیت ئەلحیکمە تیمێکی پاڵپشتیی لاوانی دروستکرد کە پێكهاتبوون لە ١٦ لاو، پێنجیان مێینە بوون. ئەم تیمە مەشقی ڕاوێژیی بۆ گەنجان ئەنجامدا لەڕێی ئاخاوتنی گروپییەوە کە بە ١١ دانیشتن کۆتایی هات لەناو عێراقدا و دانیشتنێكیش بۆ لاوانی دەرەوەی وڵات لە ئوردون. بەشداریی ئەم تیمە لە بەشەکانی ڕاپۆرتەکەدا ڕەنگی داوەتەوە لە سندوقەکانی "دەنگی گەنجان"  کە شیکارییەکان لەخۆ دەگرێت

ئەم ڕاپۆرتە بە ڕاوێژکاریی تەواو لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی عێراقیدا ئامادەکراوە لەگەڵ وەزارتی پلاندانان و ڕێکخراوی ئاماری ناوەندیی و نوسینگەی ئاماری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی لاوانەوە.

UNDP عێراق ڕاوێژکاری و بەشدارییەکانی دەزگاکانی UNCT دابینکردوە، وەکو UNFPA کە پاڵپشتیی ستراتیژیەتی لاوانی نەتەوەیی دەکات. وە

UN-ESCWA لەڕێی ڕاویژکاری هەرێمییەکەیەوە پاڵپشتیی تیمی دانەری کرد و بنیاتنانی توانستی لە ماوەی پرۆسەکەدا دابینکرد.

ڕاپۆرتەکە پشت دەبەستێک بە داتای چڕ کە لەڕێی ڕاپرسی و لێکۆڵینەوەوە کۆکراونەتەوە لەناو عێراقدا لەساڵانی ٢٠١١-٢٠١٣. ڕاپرسییەکی گەنجان بۆ پاڵپشتییکردنی شیکاریی و پڕکردنەوەی بۆشایی لە داتاکاندا ئەنجامدرا. ئەم ڕاپۆرتە پاشکۆی ئامار لەخۆ دەگرێت کە پێكهاتوە لە ٢١ خشتە و داتاکانی ڕاپرسیی و لێکۆڵینەوەکەی تێدایە بەشێوەیەک کە پەیوەست بێت بە ڕاپۆرتەکەوە.

دانان و پێداچونەوەی ڕاپۆرتەکە لە ساڵی ٢٠١٣ دا ئەنجامدرا پاش چالاکیەکانی ئامادەکاری و بنیاتنانی توانست لەماوەی ساڵی یەکەمی ئامادەکاریی ڕاپۆرتەکەدا لە ٢٠١٢دا. ئەم چالاکیانە لە بلۆگ(نوسراوی ئینتەرنێت)ێکی تایبەتدا تۆمارکراون. 

زانیاریی کۆمەککردن



 

دەزگا

بڕ بە دۆلاری ئەمریکیی

کۆمەککردنی کرۆکیی سەر بە UNDP (TRAC)

1,276,164

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن