بەهێزکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی لە عێراقدا

پوختەی پڕۆژە

   ئاڵوگۆڕی زانیاریی یاوەرەکان لە نێو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیدا. © UNDP عێراق/٢٠١٤

چەمکی کۆمەڵگای مەدەنیی دووچاری زۆر ئاستەنگیی بۆتەوە لە عێراقدا، وەکو کارکردن لە ژینگەیەکی نادیموکراتیی و ناجێگیریی و ڕێگریی لە مەرکەزییەتبوون و نەبوونی هەستی پێکەوەیی. هەڕەشەی بەردەوام لەسەر ئاسایش دەبێتە هۆی لەکارخستنی توانستەکان و ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی. لەدەرەنجامدا کار و کاریگەریی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی CSO سنوردار و پەراوێزخراو دەبێت.

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەهەمان شێوە تۆڕێکی کارایان نیە لەنێوان خۆیاندا و بەشێوەیەکی نەشیاو ڕاپۆرت لەسەر چالاکیەکانیان ئەنجام دەدەن. نەبوونی دامەزراوەی ئەکادیمی و حکومیی تەرخانکراو بۆ لێکۆڵینەوە و چاودێریکردنیی کۆمەڵگای مەدەنیی زیاتر بۆتە هۆی لاوازکردنی پەرەپێدانی تێگەشتن لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکان پێکەوە لەنێوان کۆمەڵگای مەدەنی و حوکمڕانییەکی باشی دیموکراتیی

ئەم پڕۆژەیە دەیەوێت کۆمەڵگای مەدەنی بەهێزبکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کارا چاودێری پەیوەستبوونی حکومەت بکات بە پرۆسە و شەفافیەتەکانەوە لە ڕێگەی دروستکردنی توانستی ڕێکخراوی هەڵبژێردراو بۆ ئەوەی حکومەت پەیوەست بکات بەوەی کە بەرپرسیاربێت لە بوارەکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری و گەندەڵیی و مافەکانی مرۆڤ و مافە مەدەنییەکان

ئەم پڕۆژەیە بە هەمان شێوە بەشداری دەکات لە دامەزراندنی کەناڵی بەردەوامی ئاخاوتن و هاوبەشیی لەنێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و حکومەت بۆ دڵنیابوون لەوەی کۆمەڵگای مەدەنی لەکاتی پرۆسەکانی ڕێسا داناندا بەشداری پێبکرێت

لەکۆتاییدا بە دەستە جەمعیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ڕاهێنانی ڕاهێنەران دەگاتە ئەنجام، لەگەڵ ئامانجی کاراکردن بۆ فراوانکردنی تۆڕی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

تا ئێستا چیمان وەدەستهاتووە؟

پڕۆژەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی: دەستە جەمعیی ٣١ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیی هەشت پڕۆژەی جێبەجێ کرد لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزاریدا لە مانگی ئایاری ٢٠١٣ەوە تا نیسانی ٢٠١٤. بە لەخۆ گرتنی زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق توانیان یارمەتیدەر بن لە چاککردنی بەرپرسیارێتیی خزمەتگوزاری ناوخۆیی  لەڕێی بەشداریپێکردنی هاوڵاتیان لە تۆڕی نێوان کۆمەڵگای مەدەنی و دەسەڵاتەکانی ناوخۆدا. ئەمە بەرزکردنەوەی هوشیاریی لەخۆ دەگرێت لەسەر مافەکانی مرۆڤ  بەتایبەتی لەسەر مافەی کەمایەتیەکان و هاندانی باشترکردنی حوکمڕانیی لەڕێی بەشداریپێکردنی خانمان بە شێوەیەکی باشتر لە بواری گشتییدا.

بەشداریکردنی پەرلەمان لەسەر مافەکانی مرۆڤ:  لە ساڵی ٢٠١٢دا، UNDP یەکەم کۆبونەوەی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و پەرلەماندا بەست لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا. ١٩ نوێنەری ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئەنجومەنی نوێنەران لە کانونی دووەمی ٢٠١٥ دا (دەستەی ڕاوێژکاریی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ مافی مرۆڤ- NGO Human Rights Advisory Board) دروستکرد کە یەکەمە لە عێراقدا. ئەم دەستەیە هاریکاریی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمان دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کارا بەشداربێت لە کۆمەڵگای مەدەنیدا و هانی مافەکانی مرۆڤ بدات لەڕێی دەستەیەکی یاسادانەرەوە.

پەرەپێدانی توانستی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی: UNDP یارمەتیی پەرەپێدانی توانستی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیدا لەسەر پڕۆژەی پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پڕۆژە، بەتایبەت لەڕێی وۆرکشۆپی ڕاهێنان و مەشقی سەرکار و پاڵپشتییەوە

بەخشەرەکان



دەزگای هاوبەش

بڕ بە دۆلاری ئەمریکی

حکومەتی شاهانەی دانیمارک

2,221,818

گەیاندن

ساڵ

بڕ بە دۆلاری ئەمریکی

ئایاری 2015

235,896.85

کانونی یەکەمی 2014

724,515.28

کانونی یەکەمی 2013

1,298,384

کانونی یەکەمی 2012

198,918

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن