بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان (LADP-EU)

پوختەی پڕۆژە

Sulaimaniyah Tree Plantingبەگەڕخستنی ستراتیژیەتی پەرەپێدانی قەزای سلێمانی: داڕشتنی پلان بە چاندنی درەخت. وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٥

بۆ بەهاناوەچوونی پرۆسە پەرتبوەکانی پەرەپێدانی ناوخۆیی لە عێراقدا، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) پاڵپشتیی پارێزگاکانی کردوە لە بنیادنانی توانستیاندا بۆ پلاندانانی کاریگەر و جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی پەرەپێدانی ناوخۆیی لەڕێی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکانەوە (LADP).

بە کۆمەککردن لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە (EU)، ماوەی بەرنامەکە دانراوە ١٢ ئامانج بپێكێت لە ماوەی ٣ ساڵدا لە پارێزگاکانی: ئەنبار و بەسڕە و دیالە و دهۆک و هەولێر و کەرکوک و میسان و موسەنا و نەینەوا و قادسیە و سەلاحەدین و سلێمانیدا

LADP لەگەڵ کارگێڕیی پارێزگاکان و بەڕێوەبەرێتییە پێشکەوتوەکان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی بە تەواوی پەیوەستبوون هەبێت بە بنەماکانەوە لەڕێی هاندانی پرۆسەکانی بەشداریکردن و باسکردنی ئاستەنگیە ناوخۆییەکان و دامەزراندنی سیستەمی پێوەری کاری ناوخۆ بنەما لەسەر شەفافیەت و بەرپرسیارێتی و هاندانی یەکسانیی ڕەگەزیی و پاراستنی کەسانی دۆخناسک و خاوەن پێداویستی تایبەت و دڵنیابوون لە بەردەوامیی ژینگە. بە واژۆکردنی بەڵێننامەی LADP، پارێزگاکان تەواوەتی پاڵپشتیی ئەم بەهایانەیانکرد.

بەشداربوونی UNDP لەلایەن ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی نەتەوەییەوە NAC بەسەرکردایەتیی وەزارەتی فیدڕاڵیی پلاندانان و هەرێمی کوردستانی عێراق KR-I و وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی شاندی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و بەڕێوەبەری پڕۆژەی  UNDP و شاندەکانی تر بەرز ڕاگیرا. NAC بەهەمان شێوە نوێنەرانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی سەرۆک وەزیران PMAC و وەزارەتی شارەوانی و دارایی حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستانی عێراق و ١٢ پارێزگاری لەخۆ گرت

بۆ ڕێنماییکردنی پرۆسەی پلاندانانی ستراتیژیی، LADP بەهەمان شێوە کار دەکات لەگەڵ ئەنجومەنی ئاڕاستەکردنی قەزاکان PSCدا کە لەسەر ئاستی پارێزگاکان دامەزراوە. ئامانج لەمە بریتیە لە وەدەستهێنانی دیدێکی ڕوون بۆ داهاتوو بە بنیادنان لەسەر دید و ئامانجەکانی هەموو پارێزگاکان و دڵنیابوون بە لەخۆگرتنی هەموو پشكدارانی کاری پەرەپێدانی ناوخۆیی و کەسانی دۆخناسک و پەراوێزخراو. ئەنجومەنی ئاڕاستەکردنی قەزاکان پێكهاتوون لە پارێزگارەکان و نوێنەرەکانیان و کۆمەڵگا مەدەنیەکان و کەسانی ئەکادیمی و کەرتی کار و نوێنەری کێشەکانی خانمان.

LADP جەختدەکاتەوە لەسەر بنیادنانی توانستی کارگێڕیە گشتیە نەتەوەییەکان و ناوخۆییە عێراقیەکاندا لەڕێی:

· توانستی باشترکراو بۆ پلاندانان و جێبەجێکردن لەسەر ئاستی پارێزگاکان بۆ بەکارخستنی بوجە بەشێوەی باڵا و گەیاندنی خزمەتگوزاری و پلاندانانی بەرفراوانی کەرتەکان بەشێوەیەکی باشتر

· باشترکردنی پەیوەندیەکان و ڕێکخستنەکان لە نێوان پارێزگاکان و مەرکەزدا هەروەها زیادکردنی بەشداریی کۆمەڵگاکان لە پەرەپێدانی ناوخۆدا.

تا ئێستا چیمان وەدەستهاتووە؟

لەڕێی کۆمەککردنی یەکێتی ئەوروپا بۆ LADP، UNDP توانیویەتی پاڵپشتییەکەی درێژبکاتەوە بۆ خەڵکانی عێراق لەڕێی بەشداریکردنی هەموو پشکدارەکان لەسەر ئاستی حکومەتی فیدڕاڵی و قەزاکان و لایەنە ناوخۆییەکان بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی گەورەتر. دەرەنجامە سەرەکیەکان لە 2015/2016 دا بریتین لە:

· بە چەمککردنی سێ پەرەپێدانی ستراتیژیی قەزاکان بۆ دهۆک و هەولێر و سلێمانی

· بەگەڕخستنی پەرەپێدانی ستراتیژیی قەزاکان بۆ سلێمانی و هەولێر و دهۆک

· دەستپێکردنی ستراتیژیەتەکانی شارە نەتەوەییەکان و شارە پارێزگاییەکان

· دەستپێکردنی پلانی پەرەپێدان و پاراستنی میراتی شارەکانی ناوەندی بەسڕە

· پەرەپێدانی پلانی کار بۆ ٩ پارێزگا

· هەڵسەنگاندنی پێویستیە بنەڕەتیەکانی خزمەتگوزاریەکان بۆ تکریت

· بەڕێوەبردنی زانیاریی سەرهێڵ (ئۆنلاین) و بەشداریپێکردنی زانیاریی بۆ پلاندانانی شاریی لەنێوان پارێزگاکان و مەرکەزدا

· داتابەیسی سەرچاوە مرۆییەکان لە دهۆک

· بنیادنانی توانست بۆ باشترکردنی بەکارخستنی بوجە و پلانی سێکتەریی لە ١٨ پارێزگای عێراقدا هەروەها بۆ باشترکردنی دابینکردنی یارمەتیی تەکنیکی بۆ لەخۆگرتنی بوجەی هەستیاریی ڕەگەزیی و پرۆسەی پلاندانان

· بنیادنانی توانست بۆ ١٢ پارێزگا بە پلاندانانی بەردەوام و خەزنکردنی وزەی پاکژ بۆ شارەکان

بەرزکردنەوەی هوشیاریی لە نێو پشكدارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا لەسەر ئاستەنگیەکانی ئاو و پاراستنی کارا.

زانیاریی کۆمەککردن



یەکێتی ئەوروپا ١٣،٠٦٩،٧٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (١١،٥٠٠،٠٠٠ یۆرۆ) بۆ LADP بەشداریی پێکردوە، کە ٤،٣٧٥،٣١٢ دۆلاری (٣،٨٤٩،٨١٣ یۆرۆ) لە ٢٠١٥ دانراوە

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن