پشتیوانیکردن لە ئاشتەوایی یەکخراو لە عێراقدا

پوختەی پڕۆژە

UNDP IQ- Beneficiary at Tikrit Women Centre- Reconciliation- 20171030سوودمەندبوویەك لە سەنتەری خانمان لە تکریت. وێنە: اسراء منصور/ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2017

چەند بەرنامەیەک بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی لە عێراقدا دەستیان پێکراوە لە ساڵی 2003 ەوە کە تەرکیزیان کردۆتە سەر کەسانی سیاسیی دەستڕۆشتوو وە بەشداریکردنی مەدەنیی سنوردار کراو بەڵام هێشتا ئامانجی یەکبونی نەتەوەیی و سەقامگیریی درکی پێنەکراوە، هەروەها هاوتابوونی تەواوەتیی پێویستبوون بۆ بەرپرسیارێتی و دادی ئینتیقالی.

شکستی ئەم دواییانەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) هەلێکی گرنگە بۆ پشتیوانیکردنی عێراق بۆ گرتنەخۆی ڕێبازێکی سیستەماتیکیی ناوازە بۆ ئاشتەوایی بە ڕابەرایەتی هاوڵاتیان. لەبەر ئەمە، زەمینە سازی بۆ دادی ئینتیقالی و لەهەمانکاتدا پشتیوانیکردنی چارەسەری خێرا  بۆ ململانێکانی نێو کۆمەڵگاکان بۆ خێراکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوخۆ  هۆکارێکی گرنگە بۆ سەقامگیری.

لە کانونی دووەمی 2017 دا، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) هاوبەشیکرد لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکردن و بەدواداچوون بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی (IFNRC) بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی پشتیوانیکردن بۆ ئاشتەوایی یەکخراو لە عێراقدا (SIRI). ئەم پڕۆژەیە پشتیوانی دەکات لە هەوڵەکان بۆ برەودان بە ئاشتەوایی وەکو ڕێچکەیەك بەرەو عێراقێکی بێ توندوتیژی و توانادار لە هەستانەوەدا.

لە ڕێی SIRI یەوە، UNDP پشتیوانی دەکات لە عێڕاق لە سێ بواردا:

  • دامەزراندنی لیژنەکانی ئاشتەوایی ناوخۆیی (LPCs) بۆ زیادکردنی ئاستی متمانە لەنێو کۆمەڵگاکاندا و لەنێو کۆمەڵگاکان و دەستەڵاتدا، هەروەها بۆ باشترکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان و پەرەپێدان بە تەرکیزکردنێکی گەورەتر لەسەر دوودڵیەکانی هاوڵاتیان لەڕێی میکانیزمەکانی ئاشتەوایی نیشتیمانیەوە.
  • پشتیوانیکردن لە قوربانیان بە جەختکردنەوە لەسەر قەرەبوکردنەوە و ڕێککردنەوەی تاوانی سێکسی و ڕەگەزی بۆ تۆمارکردنی وتە و ئەزمون و دیدی قوربانیان لەسەر پێشیلکاریە زەقەکانی مافی مرۆڤ (GHV) و تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی ڕوانگەی قوربانیان لەسەر دادی ئینتیقالی لە پاش داعش و گرتنەخۆی درکپێکردن لەلایەن وڵاتی عێراقەوە لەسەر  قوربانیانی (GHV) بە شێوەیەکی گشتگیر و یەکتا.
  • بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری خەڵکی لەڕێی پەرەپێدانی ئاستی بەرزتری ڕاوێژکاریی مەدەنی بۆ پرۆسە ئاست بەرزە سیاسیەکان و پەیامەکان بۆ کۆمەڵە دۆخناسکەکان وەکو خانمان و لاوان و کەمایەتیەکان و کەسانی ئەکادیمی و ڕاگەیاندن، هەروەها بۆ دروستکردنی بنکەیەك لە پشتیوانکاران و داکۆککاران لەنێو کۆمەڵگاکاندا.

تا ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

لە سەرەتای بەگەڕخستنی پڕۆژەی SIRI یەوە لە سەرەتای 2017 دا، ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە وەدەستهاتوون:

دوودڵیەکانی سەدان کەسانی گەڕاوە لەڕێی 6 لیژنەی ئاشتەوایی ناوخۆدا خراوەتە ڕوو کە UNDP یارمەتیدەر بووە لە دروستکردنیاندا، ئەوانیش 3 دانە لە سەلاحەدین و 2 دانە لە ئەنبار و یەکەمین لیژنەی ئاشتەوایی ناوخۆیی کە هەموو ئەندامانی خانمن لە عێراقدا لە دیالە.

508 خانم سودمەندبوون لە سەنتەری خانمان لە تکریت لە سەلاحەدین کە لە ئەیلولی 2017 دا دامەزراوە، 142 خانم سودمەندبوون لە نەخشەی کارامەییەکان و بەهێزکردنی ئابوری، 265 خانم پشتیوانی کۆمەڵایەتیان وەرگرتووە بە چاوپێکەوتنی بە تەنها و دانیشتنەکانی ئاخاوتن لەگەڵ پسپۆراندا، 101 خانم پشتیوانی یاساییان وەرگرتووە بە ڕاوێژکاری و نوێنەرایەتیشەوە بۆ ڕووداوەکانی توندوتیژی.

دوودڵیەکان و دیدەکانی 6 گروپی کەمایەتی لە نەینەوادا تۆمارکراون لەڕێی ئاخاوتنەکانی گروپەوە، لە کۆنفرانسی قەزاییدا باسکراوە کە لە کانونی یەکەمی 2017 دا ڕێکخراوە بۆ خستنە ڕووی هەندێک لە خەموپەژارەکان.

هەڵمەتی بەرزکردنەوەی هوشیاری خەڵکیی کاری خۆی دەکات لەکاتێکدا پەیامی سەرەکی لەڕێی بریکارانی گۆڕانکاریەوە دەستنیشانکران لە دانیشتنەکانی ڕاوێژکاری و شارەزایانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسان لە پێشینەی جیاوازەوە، کۆمەڵێک پشتیوانکارانی نیشتیمانی لە دانیشتنی گشتیدا جوڵێندران و سەکۆی  سەر ئینتەرنێت بۆ لاوان و ئاگادارکردنەوەی خزمەتگوزاریە گشتیەکان دەستی پێکرد.

میکانیزمەکانی هەماهەنگیکردن دروستکرا بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکان و دەزگاکان و لایەنە حکومیەکان کە لە ئاشتەوایی مەدەنیدا بەشدارن

ئامڕازی پێوانەکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە قۆناغی دیزاینکردندایە بۆ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی توانست بۆ ئەنجامدانی کاری پێویستی هەماهەنگکراو.

زانیاری کۆمەککردن



بوجەی خەمڵێندراوی SIRI بریتیە لە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەماوەی 5 ساڵدا. زانیاری کۆمەککردن لە نەخشەکەی خوارەوەدا خراوەتە ڕوو.

بڕ بەخشەر
$1,249,858 (2017)
$1,249,858 (2018)
نوسینگەی شانشینی یەکگرتوو بۆ کاروباری بیانی و کۆمۆنوێلس (FCO)
$2,830,463 (2017) نوسینگەی حکومەتی ئەڵمانیای فیدڕاڵی بۆ کاروباری بیانی (FFO)

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن