بەرنامەی حوکمی یاسا

پوختەی پڕۆژە

UNDP IQ- Regional Defence Security Conference Cairo RoL- 20161212کۆنفرانسی پەرلەمانیی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی هەرێمایەتی سەبارەت بە چاکسازی کەرتی ئاسایش لە قاهیرە، میسر. وێنە: UNDP /2016 عێراق

بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی باری سیاسی و ئاسایشەوە کە لە عێراقدا دەگوزەرێت، UNDP خەریکی وەبەرهێنان بووە لە ڕێگرییکردن لە ململانێکان و فراوانکردنی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی حوکمی یاسا، بە جەختکردنەوە لەسەر ئاسایش و دادوەریی. هەوڵەکانی پشتگیریکردن لە ئارادایە بۆ حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی و ئەو کۆمەڵگایانەی دەیانەوێت دامەزراوەی بەهێزتر و بەرپرسیارتر و یاساییتر و کۆمەڵگایەک دابمەزرێنن توانای هەستانەوەی هەبێت. ئەم پشتگیریە لە ژێر بەرنامەی حوکمی یاسا- RoL ی سەر بە UNDP لە فراوانبووندایە.

لە نیسانی 2015 ەوە، UNDP بە شێوەیەکی ستراتیژیانە هاوبەشی کردوە لەگەڵ فەرمانگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی- ONSA بۆ هاریکاریکردنی حکومەت لە بەرەوپێشبردنی پەرەپێدانی ئاسایش و دادوەری و دانانی نەخشەڕیگای چاکسازی لەڕیی چاکسازیی کەرتی ئاسایش SSR ەوە. ئەوەی باسکرا بریتی بوو لە ئەولەویاتە ماوە کورت و مامناوەند و درێژەکان کە پێویستن بۆ باشترکردنی کارایی و کاریگەری و بەرپرسیارێتی کەرتی ئاسایش لە عێراقدا، هەروەها بۆ دڵنیابون لەوەی تەداخولەکانی داهاتووی SSR بە شێوەیەکی تەنسیقکراو و ڕێکوپێكە. هەروەها کارەکان بریتی بوون باشترکردنی توانست و هەماهەنگیی کۆمەڵگای مەدەنی لەگەڵ ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسایش و بەرگری- SDC لە حوکمڕانێتی دیموکراتی و چاودێریکردنی SSR دا.

بەهۆی بوونی 3.4 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەرانی سوریەوە لە عێراقدا، UNDP زیاتر کاریکردوە بۆ باشترکردنی هاریکاریی یاسایی بۆ ئاوارەکان و ڕزگاربووانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی و سێکسی – SGBV . ئەم کارە لەڕێی سەنتەرەکانی هاریکاریی یاساییەوە ئەنجامدراوە کە پارێزگاریی یاساییشیان دابین کردوە لەڕێی پشتگیریی یاسایی و بە بەڵگەنامەکردنیشەوە، وەکو بڕوانامەی لەدایکبوون بۆ ئەو منداڵانەی لە چەکدارەکانی داعشەوە لەدایکبوون و بڕوانامەی تەڵاق بۆ ئەو خانمانەی بەزۆر دراون بە شوو بۆ چەکدارانی داعش کە نازانرێت لەکوێن، بە هەمان شێوە پشتگیریی دەروونیش دابین کراوە.

تا ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

پشتگیریی UNDP  کاریگەریی کردۆتە سەر دادوەری و ئاسایش بەهۆی چاکسازیی و باشترکردنی پێڕاگەشتنی ئاوارەکان بە دادوەری، ئەمانەی لای خوارەوە ئەنجامەکانی 2016 بوون:

 

 ئاسایش و دادوەری:

- ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی – NSS لە ئازاری 2016 دا لەلایەن کابینەی حکومەتەوە پەرەی پێدراوە و لەخۆ گیراوە ، ئەمە وەکو بناغەیەک بۆ ستراتیژیەتی چاکسازیی کەرتی ئاسایش SRSS کاری کردووە و پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی – NSC و پشکداران کراوە بۆ پێداچوونەوە، دوا بەدوای ئەمە 23 دانیشتنی کارکردن لەلایەن لیژنەی SSR ەوە ئەنجام دراوە.

- یاساکانی چاکسازی بۆ وەزارەتی ناوخۆ - MoI و هێزی دژە تیرۆر – CTS کە لەلایەن حکومەتەوە لە ئاب و ئەیلولی 2016 دا لە خۆ گیراوە.

- چێوەی کاری هاوبەشیی ستراتیژیی SSR لەخۆگیراوە و جێبەجێکراوە لەڕێی کۆبوونەوە چارەکیەکانی نێوان UNDP و ONSA بە سەرکردایەتیی هاوبەشیی، بۆ باشترکردنی تەنسیقکردن و چاودێری و هەماهەنگکردنی چالاکیەکان.

- لەسەر داخوازی MoI، ئامادەکاریی بۆ نەخشەڕیگای ڕێسای ناوخۆ ئەنجامدرا بۆ عێراقی پاش ئازادیی، لەگەڵ ڕەشنوسکردنی چێوەی کار پاشان پێشکەشکردنی بە MoI.

- هەماهەنگیی باشترکرا لە نێوان لیژنەکانی پەرلەمانیی ئاسایش و بەرگری، مافەکانی مرۆڤ، خانمان، نەزاهەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی – CSOs پاش دامەزراندنی گروپی کاری کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر SSR. پلانێکی کاری هاوبەش ئامادەکرا و جێبەجێکرا بۆ باشترکردنی چاودێریی هاوڵاتیان بەسەر SSR ەوە بە بەشداربوونی 46 نوێنەری کۆمەڵگای مەدەنی لە بەغداد و دهۆک و سلێمانی و کەربەلا و نەجەف و بەسڕە و قادیسیە و موسەنا و کەرکوکدا.

- هاوکاریی هەرێمایەتی لەسەر چاکسازیی کەرتی ئاسایش لەنێوان عێراق و میسر و ئوردون و تونس و ئەندامانی یەکێتی پەرلەمانیی وڵاتە عەرەبیەکان – AIPU، کە باسی لێوەکرا لە کۆنفراسی کانونی یەکەم لە قاهیرە لە میسردا.

- بەرەوپێشچوون تۆمارکرا لە بوارە هەستیارەکانی دادوەریی تاوانکارییدا. گروپی کاری دادوەریی تاوانکاریی – CJWG دامەزرا لەژێر سەرپەرشتیارێتی جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی – NSA و سەرۆکی دادگای باڵا – CJ دا. یەکەم دانیشتن لە تشرینی دووەمی 2016 دا بەسترا و گروپەکە سێ مانگ جارێك کۆدەبنەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەولەویاتەکانی چاکسازیی لەسەر ئاستی دامەزراوەکان بە پشتگیریی NSS و SSRS ەوە.

- 120 بەرپرس و نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنی توانستیان بەرزکرایەوە سەبارەت بە چاکسازیی یاسادانان، SSR، پەرەپێدانی ڕێسا، حوکمڕانێتی دیموکراتی و چاودێری، ڕۆڵی پەرلەمان و کۆمەڵگای مەدەنی لە SSR و ڕەگەز دا، لەڕێی 40 دانیشتنی ڕاهێنان و کارکردنەوە.

 

• پێڕاگەشتنی ئاوارەکان بە دادوەری:

- 12،036 کەیسی ئاوارە ناوخۆییەکان و پەنابەران پەیوەست بە SGBV و بە بەڵگەنامەکردنی یاسایی سودمەندبوون لە شەش سەنتەری هاریکاریی یاسایی لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی و بەغداد دا، کە %80 ی لەم کەیسی داواکردنی هاریکاریە لە 2016 دا بریتی بوون لە خانمان. 

- 12،356 کەس کە لە کامپەکاندا دەژین لەڕێی 355 دانیشتنی بەرزکردنەوەی هوشیاریەوە ئاگادارکرانەوە.

- 109 ستاف (%35 مێینە) لە دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ – IBHR و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خانمان – DCVAW و هاوبەشانی ڕێکخراوە ناحکومیەکان – NGO لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بەغداد دا توانستیان بەرزکرایەوە لە پێنج ڕاهێناندا سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و SGBV و هاریکاری یاسایی و بەدووگەڕانی کەیس و ڕاپۆرتکردن و بە بەڵگەنامەکردن و لێکۆڵینەوەدا.

- دیدێکی هاوچەرخ بۆ باشترکردنی پێڕاگەشتن بە ئاسایش و دادوەری دیاریکرا لەڕێی شێوازی دابینکردنی هاریکاریی یاسایی سەر بە UNDP ئەنجامدرا کە دەبنە هۆی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان لەڕێی 'شێوازی بەدەنگەوەچونی تەنسیقکراو' دا.

زانیاری لەسەر کۆمەککردن



لە ساڵی 2016 دا، UNDP بڕی 4،117،166 دۆلاری ئەمریکیی خەرجکردوە لە پشتگیریکردنی RoL دا. 

 

بەخشەر

بڕ

هۆڵەندا

$1,351,333

دانیمارك

$891,350

شانشینی یەکگرتوو

$767,349

یابان

$658,744

نوسینگەی UNDP بۆ پشتگیریی ڕێسا و بەرنامە- BPPS

$350,000

UNDP TRAC – ئامانجی دابینکردنی سەرچاوەکان لە بنەڕەتەوە

$98,390

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن