پاڵپشتیکردنی بەرنامەی نەتەوەیی کۆنتڕۆڵکردنی سیل

پوختەی پڕۆژە

tb clinicدکتۆرێك پشکنین بۆ تیشکی سینیی سنگ دەکات لە دهۆک، هەرێمی کوردستانی عێراق. © UNDP/ جەمال پێنجوێنی

بنەما لەسەر نوێترین دۆخی زانستی گواستنەوەی نەخۆشیی، عێراق پلەی ١٠٨ەمە لە ٢١٣ وڵات و هەرێمدا لە ژمارەی خەمڵێندراوی کەیسەکانی سیل لەسەر ئاستی جیهان و عێراق، وادانراوە کە یەکێكە لەو هەشت وڵاتەی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست EMR کە زۆرترین ڕێژەی سیلیان تێدایە.  خەمڵاندنی ساڵانەی نوێ بۆ کەیسەکانی سیل لە عێراقدا ١٥ هەزارە (٤٥/١٠٠،٠٠٠) کەس.

حکومەتی عێراقیی نەخۆشیی سیلی بە یەکێك لە کێشە تەندروستیە سەرەکیەکان داناوە و دۆخی کتوپڕیی ڕاگەیاندوە لەسەری، بەرنامەی کۆنتڕۆڵکردنی سیل لە عێراقدا لە ئەجێندای تەندروستیی نەتەوەییدا شوێنێکی بەرزی هەیە. بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە لەلایەن حکومەتەوە وەکو ئەولەویەتی نەتەوەیی ناونراوە. سیستەمی تەندروستیی لە عێراقدا پێكهاتوە لە دوو سێکتەری سەرەکیی: تایبەتی و گشتیی. لە کەرتی گشتییدا، دابینکاری بایەخی تەندروستیی سەرەکیی، وەزارتی تەندروستییە (MoH)

بەرپرسیارێتیی گشتیی کۆنتڕۆڵکردنی سیل لەسەر شانی وەزارەتی تەندروستییە. لەنێو وەزارەتی تەندروستیدا، بەرنامەی نەتەوەیی بۆ سیل NTP هەیە کە کرۆکی لایەنی تەکنیکیی کۆنتڕۆڵکردنەوەی سیلە و بەرپرسە لە پێکهێنانی ڕێسا و ستراتیژیەکان و ڕێکخستنەکان لەگەڵ هاوبەشەکان و پلاندانان و جێبەجێکردن و چاودێریکردنی چالاکیەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سیل. بەرنامەی سیل لە عێراقدا ساڵی ١٩٨٩ بەگەڕخراوە.

ستراتیژیەتی DOTS بۆ عێراق لە ساڵی ١٩٩٨ دا لەخۆ گیراوە و فراوانکراوە بۆ ئەوەی نۆرینگەکانی سنگ و هەناسەدان (RCDC) لە ١٥  پارێزگا بگرێتەوە و بە نیمچەیی سێ پارێزگاکەی باکور. بەڵام جەنگی عێراق لە ٢٠٠٣-٢٠٠٧ دا بوە هۆی زیانگەیاندنی گەورە بە ژێرخانی تەندروستی و هێزی کارەکەی، ئەمەش بوە هۆی لێكپچڕانی خزمەتگوزاریەکانی بایەخی تەندروستیی بۆ زۆرینەی دانیشتوان. بەهۆی دۆخی سیاسییەوە، DOTS لە هەرێمی کوردستاندا بە تەواوی لە ساڵی ٢٠٠٨ دا ناسێنرا

بەڵگە بەردەستەکان ئەوە دەردەخەن حاڵەتەکان لە کەمبونەوەدان بەڵام هێشتا بۆشاییەکی بەرچاوە هەیە لە نێوان حاڵەتە خەمڵێنراوەکان و ئاگاداریەکان چونکە هەندێك کەیس بە نەبشکنراوی دەمێنێتەوە، یان دەپشکنرێت بەڵام ئاگادارکردنەوەی لەسەر نادرێت بۆ بەرنامەی نەتەوەیی بۆ سیل NTP کە خەخت لەسەر بەردەوامبوونی باشترکردنی کارەکان دەکاتەوە بۆ باسکردنی هەموو پێویستیەکانی چاکترکردنی دەرەنجامی بەرنامەکە، ئەمەش لەڕێی جێبەجێکردنی چەند چالاکیەک لەسەر چەندان ئاستی جیاواز هاتۆتە دی بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی دانراون بۆ بەرنامەی کۆنتڕۆڵکردنی سیل لە عێراقدا، بەڵام هێشتا ئاگادارکردنەوەکان لەسەر کەیسەکانی سیل یەکناگرنەوە لەگەڵ ئەو هەوڵانەی دراوە بۆ باشترکردنیان، ئەمەش بەهۆی چەندان ئاستەنگییەوە.

٢٠١٤ ساڵی خراپبونی ئاسایش بوو لە پارێزگای ئەنبار، لە نیوەی یەکەمی ساڵەکەدا. لە سەرەتای دەستپێکی نیوەی دووهەمی ساڵەکەدا خراپبونی دۆخی ئاسایش بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بوو لە ٤ پارێزگای تردا کە نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار و چەند قەزایەکی دیالە و کەرکوك هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون، ئەمە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی کردە سەر کۆنتڕۆڵکردنی سیل لەم پارێزگایانەدا

عەیادەکانی سیل لەم پارێزگایانەدا نەیانتوانی بە ئاسایی کار بکەن بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، وەکو کاولبوونی دامەزراوەکانی تەندروستی و نەبونی کارەبا و پچڕان یان نەمانی دابینکردنی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی و شمەکی بەکارهێنان. ستافیش زۆرجار ناتوانن بگەنە عەیادەکانیان بەهۆی نەبونی هۆکاری گەیشتنەوە یان بەهۆی ئەوەی لە دەست توندوتیژی و شەڕەوە لەو شوێنانە هەڵهاتوون.

لە دەرەنجامدا ڕێژەی ئاگادارکردنەوەکان و ڕێژەی سەرکەوتنی چارەسەرەکان دابەزی لەم پارێزگایانەدا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤دا، بە بەراورد بە ٢٠١٣. عەیادەکانی سیل لەو پارێزگایانەی ئاوارەکانی تێدا نێشتەجێن فشاریان لەسەرە و توانای مامەڵەکردنیان نیە بەهۆی کەمی ڕێگاکانەوە کە ڕێگرە لە وەڵامی خێرا لە گەیاندنی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی و کەلوپەلی بەکارهێنان بۆ شیکارکردن و چارەسەرکردن

وەڵام

NTP/MoH دەستی کردەوە بە زیندوکردنەوەی کۆنتڕۆڵی سیل بە پاڵپشتیی هاوبەشانی وەکو GF و UNDP. لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٠٨ەوە UNDP عێراق پاڵێوراوە بۆ وەرگری سەرەکی [Principle Recipient (PR)] بۆ جێبەجێکردنی بەخشین (منحة) ی GFATM کە پەسەندکراوە بۆ عێراق لە خولی شەشەمدا، پاشان بەڵگەنامەی پڕۆژەیەك بەناونیشانی "بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵکردنی سیل لە عێراقدا بەتایبەت لەنێو کۆمەڵگا دۆخناسک و هەژارەکاندا" پەسەندکرا. (پڕۆژەی ID56801)

بەڵگەنامەی پڕۆژەکە لە ٢٠١١ دا چاکسازیی تێکداکرا بۆ ڕەنگدانەوەی بەخشینە پەسەندکراوە زیادەکە بۆ عێراق لە خۆلی ٩ ی بەڵگەنامەی پڕۆژە بە ناونیشانی "پاڵپشتییکردنی نەتەوەیی بۆ بەرنامەکانی  کۆنتڕۆڵکردنی سیل و HIV" (پڕۆژەی ID56801). GFATM و GOI ڕێکەوتن لەسەر دانانی UNDP وەکو PR بۆ کۆمەککردنەکە لەکاتێکدا GFATM ڕێسای پاراستنی زیادە (ASP) جێبەجێ دەکات بۆ فایلی عێراق.

ئەم پڕۆژەیە بە هاوتا لەگەڵ دەرەنجامی UNDAFدا دانراوە کە بریتیە لە "باشترکردنی حوکمڕانیی، بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤەوە" و  دەرەنجامی بەرنامەی UNDP وڵات (CP) کە بریتیە لە "بەهێزکردنی چێوەی کاری بەردەوام و دامەزراوە و پرۆسەکان بەرپرسن لە شەفافیەت و بەشداریکردنی حکومەت لەسەر ئاستی نەتەوەیی و ناوخۆیی". بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە UNDP بە تەواویی بەرپرس دەبێت لە GOI/MOH  و میکانیزمی ڕێکخستنی وڵات (CCM).

لەکۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٢دا UNDP بە گشتیی بڕی ٢٦،٩٩٩،٨١٦ دۆلاری وەرگرتوە. ئەم بەڵگەنامەی پڕۆژەیە ئامادەکراوە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پڕۆژەکە تا ٣٠ ئەیلولی ٢٠١٥ بنەما لەسەر پەسەندکردنی GFATM بۆ قۆناغی ٢ لە خولی ٩ی بەخشینی سیل بە پەسەندکردنی بڕی ٨،٠٦٠،٦٦٧ دۆلار تا بایەخی سیل لە عێراقدا زیاتر بکات بۆ خزمەتکردنی هەژاران و دۆخناسکەکان.

کۆی بڕی بەردەست بۆ قۆناغی ٢ لە پڕۆژەی (کانونی دووەمی ٢٠١٣-ئەیلولی ٢٠١٥) لە ژێر بەخشینی سیلدا تەنها ١٣،٣٩٣،٩٠٢ ملیۆن دۆلارە چونکە هێشتا بڕی ٢،٧١٦،٦٤٩ ملیۆن  دۆلار خەرج نەکراوە لەلایەن GFATMەوە بۆ UNDP بۆ ڕێکەوتنی قۆناغی ١ و بڕی ٢،٦١٦،٥٨٦ ملیۆن دۆلار لە پارەی کاش بۆ UNDP  و  WHOتا کۆتایی ٢٠١٢.  GFATM بڕی ٥٠،٠٠٠ –  ٩٠،٠٠٠ دۆلاری پەسەندکردوە لە ساڵێکدا بۆ UNDP بۆ پاڵپشتیکردنی CCM کە بەرپرسە لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە و پێشکەشکردنی داوای تر بۆ هەلی کۆمەککردنی تر لە داهاتوودا لەلایەن GFATMەوە.

UNDP لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە پەیوەستە بە پاڵپشتییکردنی NTP بۆ پڕکردنەوەی هەموو بۆشاییەکان بە جەنگان لە دژی سیل لە ڕێی پلانی پەرەپێدانی توانستەوە کە جەخت دەکاتەوە لەسەر لەخۆگرتنی پێداویستی و پێشبینی کارکردنی ناوخۆ و کارامەیی تاکەکان گۆڕانکاریی بەسەردا بێت لەڕێی چەند هەنگاوێکی سیستەماتیکییەوە کە دەبێتە هۆی بزواندنی هێزی کارکردن و باشترکردنی دەرەنجامەکان ئەمەش لە وەدەستهاتوەکانی بەرنامەکەدا ڕەنگدەداتەوە. ئەم پڕۆژەیە ئامانجی دابینکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی و داراییە بۆ NTP و بەهێزکردنی توانستەکەی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی کاریگەریی چالاکیەکانی پڕۆژەکە دوای ئەوەی بەخشینەکە کۆتایی دێت. دوو ئامانجە سەرەکیەکەی ئەو پڕۆژانەی باسکران بریتین لە:

١. زیادکردنی ڕێژەی پشکنینی کەیسەکانی SS+ TB لە %٤٣ ەوە بۆ بەلایەنی کەمەوە %٧٠ تا ساڵی ٢٠١٤.

٢. بەردەوامبوون لەسەر دەرەنجامی ڕیژەی بەرزی چارەسەرکردن لەنێو کەیسە پشکنراوەکاندا. دووهەم ئامانج بۆ دڵنیابوونە لە ئەنجامدانی شیکاریی و چارەسەر و بایەخی جیهانیی بۆ دەرمانی دژە سیل. (DR-TB)

پڕۆژەکە جەختی لەسەر بنیادنانی توانست و پەرەپێدان داناوە لەڕێی باشترکردنی ژێرخانی دامەزراوەکانی تەنروستیی NTP و دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلە پزیشکی و کەلوپەلەکانی بەکارهێنانی پێویست و دابینکردنی ڕاهێنانی ستاف لەسەر چەندین ئاستی جیاواز و پسپۆریی. هەروەها پڕۆژەکە هوشیاری و ڕۆشنبیریی دانیشتوان زیاد دەکات لەڕێی ڕێگرییەکانی داکۆکیکردن و پەیوەندی سازکردن و جوڵاندنی کۆمەڵگاکان (ACSM)

بەشداربوونی کەرتی تەندروستیی تایبەت و گشتیی بەردەوامبووە لە ڕێی ڕێگریی ستراتیژیی تێکەڵکردنی تایبەت-گشتیی (PPM). کڕینی دەرمان و ئامێری پزیشکیی و کەلوپەلی بەکارهێنان بەردەوامبوە لە ڕێی ماوەی بەرنامەکەدا بەهێزکردن و پشتبەستی دابینکرد لە لایەنی کات و دیاریکردن و هەستیارێتیی پشکنینەکانی بەکتریای سیلەوە (TB Mycobacterium)

تا ئێستا چیمان بەدەستهێناوە؟

patient-xrayنەخۆشێك (تیشکی سینی)یەکەی پیشان دەدات لە عەیادەی سیل کە لەلایەن UNDP عێراقەوە پاڵپشتیی دەکرێت. ©UNDP/جەمال پێنجوێنی
  • هەموو نەخۆشەکانی عێراق دەتوانن خزمەتگوزاریەکانی DOTS بەدەستبێنن لە PHCCیەکانی عێراقدا
  • فراوانکردنی تاقیگەی شیکارکردنی سیل لە ٢٠ دانەوە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بۆ ٢٧٧ دانە زیادی کردوە لە ساڵی ٢٠١٤ دا.
  • پێشکەشکردنی ١٣ ئامێری GeneXpert بۆ بەکارهاتن لە تاقیگەکانی ئیحالەکردنی سیل و تاقیگەکانی تر لە پارێزگاکاندا.
  • فراوانکردنی کەڵچەری تاقیگە (چاندن) لە یەك دانەوە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بۆ ١٢ دانە لە ساڵی ٢٠١٤ دا
  • فراوانکردنی تاقیگەکانی DST لە یەك دانەوە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بۆ ٤ دانە لە ٢٠١٥دا
  • کڕینی دووهەم هێڵی دەرمانی دژە سیل بۆ چارەکردنی نەخۆشەکانی MDR-TB بۆ یەکەمجار لە عێراقدا لە ساڵی ٢٠١٠ دا
  • پەرەپێدانی توانست بە شێوەی ڕاهێنان کە دابینکراوە بۆ چەندین ستافی پزیشکیی جیاواز لەسەر چەندین ئاست و لەسەر چەندین بابەت  لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بەردەوامە
  • زیادکردنی ڕێژەی سەرکەوتنی چارەسەرەکان بۆ هەموو شێوەکانی سیل گەشتە %٩٣ لە ٢٠١٣دا.
  • پەرەپێدانی چەندین نامیلکە و ڕێنمایی و ڕێکاریی کارکردنی ستاندارد
  • بەشداریکردنی کەرتە تایبەتی و گشتیەکانی تەندروستیی نا بەرنامەی نەتەوەیی بۆ سیل لەنێو NTP خۆیدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سیل لە عێراقدا. 

زانیاریی کۆمەککردن



دەزگای هاوبەش

بڕ بە دۆلاری ئەمریکی

کۆمەکی جیهانیی لە دژی ئایدز و سیل و مەلاریا

18,320,846

دەزگای کۆمەککردنی عێراقیی UNDG

104,954

                          

گەیاندن

لە ساڵی 2014 دا، ئەم پڕۆژەیە بڕی 4,698,270.57 دۆلاری ئەمریکی دابینکردوە

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن