پەرەپێدانی توانستی بەڕێوەبردنی مەترسیی

پوختەی پڕۆژە

  ڕاوێژکاریی چڕ بۆ باسکردنی ڕێبازێکیی گشتگیرانە لە کەمکردنەوەی مەترسیی کارەساتەکان. © UNDP Iraq/2011

عێراق دووچاری چەندەها هەڕەشەی کارەساتی سروشتی و مرۆڤکرد بۆتەوە. دیارترینیان بومەلەرزە و لافاو و وشکەساڵییە، هەندێکی تریان گەردەلوول و بوون بە بیابان و نەخۆشی و ئاگر و پیسبوونی ژینگەن. عێراقی ئەمڕۆ دامەزراوە و ڕێسای لاوازی بۆماوەتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسیی ئەو کارەساتانە.

لە ٢٠٠٧ دا، حکومەتی عێراق ئەنجومەنی کەمکردنەوەی مەترسیی کارەساتی نەتەوەیی (DRR)ی دامەزراند، بە سەرۆکایەتی وەزارەتی زانست و تەکنۆلۆجیا (MoST) و بە ئەندامی دە وەزارەت و بەشی تر. ئەنجومەنەکە ڕەشنوسی ڕێسای نوێی بەڕێوەبردنی کارەسات دانا و بیرۆکەی دامەزراندنی سەنتەری کەمکردنەوەی مەترسیی کارەساتی نیشتیمانیی (NDRMC) پێشکەش کرد.

بەڵام حکومەت پێویستی بە یارمەتییە لە جێبەجێکردنی ڕێساکەدا و لە دامەزراندنی سەنتەرەکەدا، لەبەر ئەم هۆکارە ئەنجومەنەکە داوای یارمەتیکردوە لە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP). ژمارەیەك لە پارێزگا زیانبەرکەوتوەکانیش داوای پاڵپشتیی تریان کردوە. بۆ وەڵامدانەوەی ئەم داواکاریانە، UNDP ئەم پڕۆژەیەی داناوە لەگەڵ دیدی پەرەپێدانی توانستە عێراقیەکان لە بەڕێوەبردنی مەترسیی کارەساتدا.

ئەمە وادەکات ئاستە جیاوازەکانی پارێزگا و کۆمەڵگا عێراقیەکان بەرزببنەوە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی کارەساتە سروشتی و مرۆڤکردەکانەوە لە ڕێی لەخۆگرتنی ڕێبازی ئامادەکاری و کەمکردنەوەی کارا، بە بەکارهێنانی ئەولەویەتەکانی کرداری چێوەی کاری هیۆگۆ (HFA) وەکو بناغەیەك بۆ کارە ڕێگرییەکانی.

تاوەکو ئێستا چیمان وەدەستهاتووە؟

پڕۆژەکەی DRR بەشێکی زۆریی بە بێ کۆمەك ماوەتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی ئاستەنگیی بەرچاو لە هەنگاونان بەرەو جێبەجێکردن. پڕۆژەکە چەند کۆبونەوەیەکی ڕێکخست لەنیوان حکومەت و دەزگاکان و دەزگاکانی نەتەوەیەکگرتوەکان و کۆمەکییەکان و بەرنامەکان و پشکدارەکانی تر بۆ پەرەپێدانی شێوازێکی کەمکردنەوەی مەترسیی کارەسات لە عێراقدا بۆ هاندانی:

  • ڕێبازێکی کارای گشتگیری حکومی بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی کارەسات (DRR) نەك بۆ وەڵامی کتوپڕیی تاکە دەزگایەك بۆ کارەساتەکان
  • چەمکی هاندان بۆ کاری پێکەوەیی کە مامەڵە لەگەڵ کارەسات و مەترسیەکانی کەشوهەوادا دەکات لەسەر چەند جۆر و ئاستێک.
  • دامەزراوەیەکی تایبەت، سەنتەری بەڕێوەبردنی مەترسیی کارەساتی نەتەوەیی (NDRMC)، کە دەسەڵات و توانستی ئەوەی هەبێت پرۆسەکانی DRR لە عێراقدا ڕێکبخات و ببات بەڕێوە

لەکاتێکدا جوڵاندنی سەرچاوەکان هەنگاوێکی گەورە بوو، پڕۆژەکە پێداچونەوەی بۆ هەموو چالاکیەکان کردوە و کاری کردوە لەسەر جێبەجێکردنی ستراتیژیەتێك لەنێو سەرچاوە سنوردارەکاندا.

پڕۆژەکە یارمەتی پەرەپێدانی کۆدەنگییەک داوە لەنێو پشکدارە سەرەکیەکاندا لەلایەنە دامەزراوەییەکاندا بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی بەڕێوەبردنی مەترسیی کارەساتی نەتەوەیی و بنیادنانی توانستی دامەزراوەیی لە بەڕێوەبردنی زانیارییەکانی کارەساتدا. پڕۆژەکە بەهەمان شێوە پلانێکی ڕاهێنانی چڕی ئامادەکردوە بۆ کەسانی شارەزا و پەیوەستدار

یەکەیەکی بەڕێوەبردنی زانیارییەکانی کارەسات دیزاینکرا و بەشێوەیەکی کاتیی دامەزرا لە وەزارەتی زانست و تەکنۆلۆجیادا MoST، کە وردە وردە لە ٣ بۆ ٥ ساڵییەوە دەکرێتە سەنتەرێکی بەردەوامی کتوپڕیی لەژێر کۆنتڕۆڵی سەنتەری بەڕێوەبردنی مەترسیی کارەساتی نەتەوەیی NDRMC لە داهاتوودا.

ئەو وانانەی بەهۆی ژمارەیەك لە ڕووداوی کارەساتباری ٢٠١٤ەوە فێربوون بوە هۆی جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی تۆڕیکی کارەسات بۆ وڵاتەکەو پڕۆژەیەکی بەشداربوو لە وەزارەتی زانست و تەکنۆلۆجیادا بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی لەسەر بنیادنانی ئەم ئامڕازە سەر هێڵییە (online).

ئەم پڕۆژەیە بوە هۆی سەرکەوتنی بەرچاوی داکۆکیی DRR لە نێو پەرلەمانتارە نوێیەکاندا کە ڕۆڵی کارایان هەبوو بۆ جێبەجێکردنی ڕەشنوسی یاسای DRR لە عێراقدا. تێبینیەکی کورت بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی ئامادە کراوە بۆ ئەنجومەنی پەرلەمانی نوێ.

زانیاریی کۆمەککردن



دەزگای هاوبەش

بڕ بە دۆلاری ئەمریکی

BCPR, UNDP TRAC

 

لەبوجە دانراوە

(6,519,000)