خستنە گەڕی بەکارهێنانی وزەی ڕووناکیی خۆر

پوختەی پڕۆژە

solar panelsبۆ خستنە گەڕی بەکارهێنانی وزەی خۆر لە عێراقدا. © UNDP/2014

عێراق بە شێوەیەکی زۆر پشتی بەستوە بە سوتەمەنی ئەندامی بۆ بەرهەمهێنانی وزە، سەرەڕای کارەکانی چاکسازیی ئەم دواییانە، بەڵام هێشتا بەتەواوەتی پێداویستیەکانی دابین نەکردوە. مۆلیدەی تایبەتیی دیزڵ بەشێوەیەکی بەرچاو ئەو بۆشاییەی پڕ کردۆتەوە

ئەو سوتەمەنیەی بەکاردێت لە ناوخۆدا بۆ بەرهەمهێنانی وزە ڕێی لە هەلی عێراق گرتوە وزە هەناردە بکات. ئەم پڕۆژەیە لەخۆگرتنی وزەی خۆرین لە عێراقدا دەخاتە گەڕ، بۆ هەردوو لایەنی پەیوەست بە تۆڕی کارەبا و بێ تۆڕی کارەبا، بۆ : ١. کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراق لەسەر سوتەمەنی ئەندامی ٢. بۆ کەمکردنەوەی ڕاستەوخۆی ٧٤١،٦٢٢ تەن لە گازی دوانۆکسیدی کاربۆن ٣. یارمەتیدانی دابینکردنی وزەیەکی جێگیر بۆ خەڵکی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی پەرەپێدان و پێوەرێکی باشتری ژیان.

پڕۆژەکە هەروەها ئامانجی پاڵپشتیکردنی وەزارەتی کارەبای عێراقە لە دامەزراندنی وێستگەی گەورەی PV (وزەی ڕووناکی خۆر)، بە گشتیی لەڕێگەی دابینکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی و وەبەرهێنانەوە

تاوەکو ئێستا چیمان وەدەستهاتووە؟

Bytti solar development in Najafپەرەپێدانی شوێنی نیشتەجێی بایتی (Bytti)، نەجەف. © UNDP Iraq/2014

پڕۆژەکە ئامانجی ئەو یەکانەیە کە بۆ ماڵەکان دادەنرێن (چەند کیلۆواتێك) لەگەڵ یەکەی بەکارهێنان (چەند مێگاواتێك). ئەم پڕۆژەیە بەتایبەتیی ئاسانکاریی بۆ دانانی ٥ مێگاوات (MW) لە مۆلیدەی وزەی ڕووناکی خۆر دەکات لەڕێی پەرەپێدانی شوێنی نیشتەجێی بایتی، لە نەجەف، عێراق.

زانیاریەکانی کۆمەککردن



 

دەزگا

بڕ بە دۆلاری ئەمریکی

UNDP TRAC

165,200

دامەزراوەی ژینگەی جیهانیی  GEF

2,227,273

حکومەت

22,750,000

بڕی وزە بەپێی پارە

50,000

هیتر

10,000,000

کۆ

35,192,473