بەخشینە دانراوە نەتەوەییەکانی عێراق بۆ ڕێکەوتننامەی کۆنگرەی چێوەی کاری نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر گۆڕانکاریی کەشوهەوا (UNFCCC) ٢٠١٥

پوختەی پڕۆژە

Solar energy for street light in Baghdadوزەی خۆر بۆ ڕووناککردنەوەکانی شەقامەکانی بەغداد. © UNDP Iraq/2014

بە ١٩٦ لایەنەوە، UNFCCC ئەندامێتی شێوە جیهانیی هەیە و لایەنی لەخۆگری ڕێکەوتننامەی ١٩٩٧ی پرۆتۆکۆلی کیۆتۆیە. ئەم پرۆتۆکۆلە لەلایەن ١٩٢ لایەنی UNFCCCییەوە پەسەند کرا.

وەزارەتی ژینگەی عێراق لە ساتی دامەزراندنیەوە لە ٢٠٠٣دا هەنگاوی جدی ناوە بۆ پەیوەستکردنەوەی وڵاتەکە بە کۆمەڵگای ژینگەی نێودەوڵەتییەوە پاش چەندان ساڵی ناخۆش و دوورودرێژ لە جەنگ و ئابڵوقەی ئابووری. لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، وڵاتەکە توانیویەتی بچێتە نێو چەندین ڕێکەوتننامەی گەورەی هەمەقۆڵیی لەسەر ژینگە (MEA)، و دیارترینیان UNFCCCو پرۆتۆکۆلی کیۆتۆ کە لەساڵی ٢٠٠٩دا پەسەندکراون.

بەڵام عێراق بەشێکی زۆری لە پرۆسی فێربوون لەدەستچووە لەچاو وڵاتانی تردا. بەخشینە دانراوە نەتەوەییەکانی عێراق لەلایەن لایەنەکانەوە لە ڕێکەوتننامەکەی ٢٠١٥دا INDC  لەنێو چێوەی کارەی کۆنگرەکەدا ئەنجام دەدرێت بەپێی دادوەری و بنەمای باو بەڵام بە بەرپرسیارێتی جیاوازەوە CBDR، کە ڕیشەکێشکردنی هەژاری وڵاتەکە و پەرەپێدانێکی بەردەوام ڕەچاو دەکات.

ئەم پڕۆژەیە توانستە هەبووەکان زیاتر دەکات بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی و ڕێکخستنی عێراق لەگەڵ لایەنە ئەندامەکانی تری UNFCCC دا و هاندانی هاریکاریی نێوان عێراق و لایەنەکانی تر بۆ وەدەستهێنانی ئامانجە سەرەکیەکانی UNFCCC.

ئامانجی پڕۆژەکە بریتیە لە پێكهێنانی بەخشینە موحتەمەلەکانی عێراق بۆ ڕێکەوتننامەی کەشوهەوای UNFCCCی پاش ٢٠٢٠. (بەخشینە دانراوە نەتەوەییەکان –INDC) لەژێر چەترە پڕۆژەی جیهانیی بۆ GEF-UNDP ی سەر بە INDC.

تاوەکو ئێستا چیمان وەدەستهێناوە؟

ئەم پڕۆژەیە توانستی عێراق دروستدەکات بۆ بەهێزکردنی بەشداربوونی وڵاتەکە لە پرۆسەی دانوستانەکانی ٢٠١٥ کە دەبێتە هۆی دامەزراندنی ڕێکەوتننامەیەکی یاسایی و کاریگەریی جیهانیی دەبێت لە پاش ٢٠٢٠. تاوەکو ئێستا، UNDP ئەم کارانەی ئەنجام داوە:

  • یارمەتیدانی وەزارەتی ژینگە بۆ کۆتاییهێنان بە لیستی ئەندامانی بۆردی پڕۆژەکە و دامەزراندنی یەکەیەکی جێبەجێکردن لەنیو وەزارەتەکەدا،

دابینکردنی ڕاوێژکاریی نەتەوەیی کە یارمەتیی پێکهێنانی INDCی عێراق دەدات و ڕاهێنان بە تیمی دانوستانکار دەکات لە نێو کۆنفرانسی لایەنەکان (COP21)ی سەر بەUNFCCC ، کە لە پاریس ئەنجام دەدرێت لە کۆتایی ٢٠١٥ دا. 

زانیاریی کۆمەککردن



دەزگا

بڕ بە دۆلاری ئەمریکی

دامەزراوەی ژینگەی جیهانیی GEF

150,000