هاوبەشیی نێوان بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ شێڵ UNDP-Shell

پوختەی پرۆژەکە

 مەهدی عەبود فەرا، دارتاش لە ئەلنەشوا لە ناحیەیەکی بەسڕە، ڕاهێنانی وەرگرتووە لەسەر ئاڕاستەکردن و بەکارهێنانی مشاری ئۆتۆماتیکی بۆ بەهێزکردنی کارەکەی © UNDP عێراق/٢٠١٤

 بە پێی ڕاوێژکاری گشتی لە ئەلنەشوا ناحیەیەکە سەر  بە ناوجەی شط  ئەلعەرەب لە پارێزگای بەسڕە کە  کە دراوسێی کیڵگەی مەجنونە، UNDP ئاماژەی بە کەمی هەلی ئابووری وەک خەمی سەرەکی کردووە  ئەمە سەرەرای نزمی ئاستی  خوێندن و ڕێژەی بەرزی  دانەمەزراندن لە ئەنجامی شەڕ و دەرئەنجامەکانی ( سزاکانی )

کۆمەڵگاکانی ئەو ناوچەیە بە دەست کەمی خزماتگوزاری تەندروستی و کەمی گەشتن بە خوێندن و پێداویستی کارەبای ناجێگیر و کەمی ئاو و خراپی ئاوەڕۆوە دەناڵێنن. 

پێوەرەکانی پەرەپێدانی مرۆیی  نزمن. ئەم ئاستەنگییانە زیاتر ئالۆزبوون لەبەر نەتوانینی کۆمەڵگەکان بۆ داواکردنی پێداویستیەکانیان لە دەسەلاتدارانی ناوخۆیی. پلانی پەرەپێدان و بڕیاردان  زۆر پلەبەندیە

شێڵ و کۆمپانیا نێودەوڵەتیە جیهانیەکانی نەوت کە   کاردەکەن لە بەسڕە و ناوچەکانی تری  عێراقدا، کار  لەگەڵ حکومەت و دەسەلاتەکانی ناوخۆ دەکەن  وە  دامەزراندنی ( خستنە سەرکاری ) ئەوانەی بە ڕەگەز عێراقین. لە قۆناغی لوتکەیی بنیادنانی ( مەجنون) ٢٨٥٠ هاووڵاتی عێراقی کاریان لە پرۆژەکەدا کردووە. 

سەرەڕای ئەوەش، شێڵ دەگەڕێت بە دوای بەشداریپێکردنی سودی کارەکانی لەگەڵ ئابووری ناوخۆ لەڕێگەی بەرنامەی پەرەپێدان و ڕاهێنان و  کارامەیەکانی  زمانی ئینگلیزی و   ڕاهێنان لەسەر بنیانانی توانای دەستپێشخەری بۆ باشکردنی هەلی دەستکەوتنی کار و پەرەپێدانی هەلی ئابوری.

کۆمەڵگەی دەستپێشخەر بنیاددەنرێت  لە دەوروبەری کێڵگەی نەوتی مەجنون سودی  لەبەرچاوی درێژخایەن بۆ ناوچەکە دروست دەکات. 

وەڵام

UNDP لەڕێگەی کەرتی پەرەپێدانی گەشەکردن لە کەرتی تایبەتدا لە عێراق (IGPSD) ، چووە ناو هاوبەشییەک لەگەڵ شێڵ لە عێراق بەمەبەستی جێبەجێکردنی پێویستیەکانی خەڵکی عێراق بە هاوباشی لەگەڵ چوارچێوەی هاوکاری پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDAF)بۆ حکومەتی عێراق (GoI).  شێڵ و UNDP  هاوبەشیەکی چوار ساڵەیان واژووکرد لە ڕێگەی یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن (MoU) کە بە فەڕمی لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٢ بەسترا.

هاوبەشیەکە  دوو  پێکهاتەی سەرەکی لەخۆ دەگرێت : (i) بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان (LADP)،  بەدامەزراوەیکردنی پرۆسەی بەشداریکردنی گشتگیر لە پلانی ناوجە ناوخۆییەکان و  ئاڕاستەکردنی ناوچە لە پێشترینەکان وە هەروەها (ii) کۆمپانیای مامناوەند و بچوک و زۆر بچوک  وە بەرنامەی ڕاهێنانی پیشەگەری  (MSME/VT) کە ڕاهێنانی پیشەگەری  و پەرەسەندنی کاری ناوخۆی دەکاتە ئامانج لە بنیادنانی توانای هێزی کاری ناوخۆیی و کۆمپانیای بچووك و مامناوەند. 

پێکهاتەی LADP زنجیرەیەک بەرنامە لە خۆی دەگرێت بۆ باشکردنی جۆری خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوانی پارێزگای بەسڕە. ئەمە بەدەست دەهێنریت لەڕیگەی پرۆسەی پلانی بەشداری و گشتگیرترەوە کە کۆمەڵگە و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بتوانن پەرەپێدانە پێویستیەکان و لەپێشتریتێکانی خۆیان دیاری بکەن.  ژمارەیەک لە دەستێوەردانی پەرەپێدانی  کۆمەڵگە لەبواری جێبەجێکردندان وەک وەڵامێک بۆ ژمارەیەك لەو ئەولەویەتانەی کەلەلایەن کۆمەڵگاکانەوە دەربڕاون. 

پێکهاتەی  MSME/VT  کارامەیی دەخاتە ناو سازکردنی کرێکارانی عێراقی  و هەبوونی کۆمپانیایی مامناوەند و بچوک بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی پێشەسازی  نەوت و گاز و زنجیرە پێداویستەکانی سێکتەرەکە ( بۆ نمونە سیکتەری بنیادنان ). ئەمە ئەبێتە هۆکاری گەشەسەندنی ئابووری ناوخۆیی و هەلێکی گەورەتر بۆ داهات، کەمکردنەوەی هەژاری  وە هێزی کاری کارامەی زیاتر بۆ شێڵ، وە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی تری نەوت و کۆمپانیا ناوخۆییەکان  تا لەگەڵی بەشداربێت.

لە ناو هاوبەشیەکەدا، UNDP گرنگی تایبەتی ڕێکخراوەکە گرنگیی تایبەت بە مافی مرۆڤ دەدات بنەما لەسەر شێوازی زامن کردنی گەشتن بە خزمەتگوزاریی گرنگ بۆ هەموو هاوڵاتیان و دابینکردنی مەودا بۆ هەموو پشكداران، بە کۆمەڵە دۆخناسک و پەراوێزخراوەکانەوە، تا بتوانن بیروڕا و ئەولەویەتەکانیان ببیسترێت و بەشداربن لە بڕیاردانی پەیوەستدار بە پەرەپێدانی ناوخۆییەوە.

پرۆسەکانی بەشداریپێکردنی یەکسانیی ڕەگەز بە هەمان شێوە هاندەدرێن لە شیکارکردنی ئاستەنگیەکان و بەربەستەکانی بەردەم پەرەپێدانی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی هەژاریی لە پێكهێنانی دەستپێشخەرییەکانی پەرەپێدانی ناوخۆیی و گەیاندنی خزمەتگوزاریە گرنگەکان. ئەم بەرنامەیە بەهەمان شێوە داکۆکی دەکات لەوەی خانمان بە یەکسانیی بگەنە سەرچاوە داراییە گشتیەکانیان و دەسەڵاتی بڕیاردان.

تا ئێستا چیمان وەدەستهێناوە ؟



بەرنامەی پەرەپێدانی ناوجە ناوخۆییەکان(LADP)

  • کۆکردنەوەی پرۆفایلەکانی کۆمەڵگە لە ئەلنەشوا و ناحیەی ئەلدەیر  لە ٢٠١٢ و ٢٠١٤.
  • دەستنیشانکردنی پێویستی و ئەولەویەت لە ئەلنەشوا  و ئەلدەیر لە ٢٠١٢ و ٢٠١٤.
  • ڕێسا دانانی سێ ساڵە  بۆ پلانەکانی پەرەپێدانی ناحیەکان  بۆ ئەلنەشوا و ئەلدەیر کە لە ئێستادا لە گەشەکردندان.
  • پرۆسەی بەشداریکردن؛ تۆڕی نوێنەرانی دێهات دامەزرا لە ئەلنەشوا.
  • هەڵسەنگاندنی دار خورماکانی ئەلنەشوا کە تەواوبوون.
  • هەڵسەنگاندنی داهاتی  بەرهەمی خانمان لە ئەلنەشوا.
  • منداڵانی پارێزراوتر و ڕێگای سەلامەتتر؛ ئەولەویەتە دەستنیشانکراوەکانی کۆمەڵگەکان، تەواوکردنی پەڕینەوە  و ڕێگەی خێرا لە ٢ خوێندنگە ( وەک تاقیکردنەوە )  لە ئەلنەشوا  ، وە بنیادنانی ٤ یاریگا لە ئەلنەشوا و ئەلدەیر لە تەواوکردندان
  • ژێرخانی ئابووری : شیاندنەوەی دوو خویندنگەی سەرەتایی لە ئەلنەشوا و شیاندنەوەی  خوێندگەیەکی سەرەتایی بەردەوام  لە ئەلدەیر.
  • پشتگیری کاری زۆر بچوک: تەواوکردنی بازاڕی ٩ بۆ ناساندنی بیرۆکەکانی کارکردن و کارسازان، ١٧ کار دیاریکراون، ڕاهێنان دەستەبەرکراوە  بۆ پەرەسەندنی پلانەکانی کار وە دەستەبەرکردنی  کارامەیی ئامێرکاریی دابینکراوە یان/و شیاندنەوەی کۆمپانیاکان، بەردەوامی و ڕێنمای  بەردەوامبوون وە قۆناغی دووەم لە  مایسی ٢٠١٥ دەستت پێدەکات.
  • بەرنامەی ڕاهێنانی پیشەیی نیمچە کارامەیی بۆ ٣٠ گەنجی بێکار لەسەر لەحیمکردن و دارتاشی و بۆریچێتیی ئەنجامدران

 کۆمپانیای مامناوەند و بچوک و زۆر بچوک  وە بەرنامەی ڕاهێنانی پیشەگەری (MSME/VT)

  • بنیادنانی توانا بۆ کۆمپانیای مامناوەند و بچوک و زۆر بچوکی ناوخۆ و دەستەی کۆمپانیای نەوتی باشوور(SOC) لە  بەرەوپێشچووندایە.
  • ڕا‌هێنانی زمانی ئینگلیزی و NEBOSH باوەڕپێکراوی تەندروستی ، سەلامەتی و ژینگە (HSE).