بەرنامەی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە عێراق

پوختە

electrics-shopsکارەباچیەکی عێراقی لە کاتی کارکردن لە دووکانەکەیدا. وێنە لەلایەن UNDP عێراق ٢٠١٢

بەرنامەی پەرەپێدانی کەرتی تایبەتی لە عێراقدا ( PSDP-l) بەدوای دروستکردن و خستنەکاری چوارچێوەیەکی کاری چالاکدا دەگەڕێت بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە سەرتاسەری عێراقدا. بەرنامەکە پێداویستیە  نەتەوەیی و ناوخۆیەکان لە خۆ دەگرێت لەگەڵ چالاکیەکان لە سێ پارێزگای سەرەکیدا کە بەسڕە و ئەنبار و هەولێرن. 

بەرنامەکە پشتگیری حکومەت دەکات لە بەدەستهێنانی:

١. بەردەوامی و زیادکردنی هەلی دامەزراندن.

٢. کەمکردنەوەی هەژاری.

٣. بەهێزکردنی چوارچێوەی یاسایی و ڕێکخستن بە مەبەستی زیادکردن و بەردەوامی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

٤. پەرەپێدانی چوارچێوەی یاسایی ڕێکخستن بۆ ژینگەیەکی  ئەقڵانی و ڕێک و ئابووری پەیوەست بەیەکەوە ، وە هەروەها

٥. گەشەسەندنێکی داهاتوی ئابوریی هەمەچەشنکراو لە عێراقدا کە لەلایەنی ڕەگەزیەیوە لەخۆگر بێت و شێوەیەکی بەردەوامی ژینگەیی هەبێت.

 

بەرنامەکە  مەبەستی سودگەیاندنە  بە ١.٢ میلیۆن دانیشتووانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی عێراقدا.  

تا ئێستا چیمان وەدەستهاتووە؟

  • دامەزراندنی دەستەی کار بۆ چاکسازی ئابووری و هەر حەوت گروپی کارەکەی.
  • ڕێگە چارە و ستراتیجیەکان بۆ بنیادنانەوەی پێکهاتەی  ئەو کۆمپانیایانەی کە خاوەندارێتی دەکرێن لەلایەن دەسەلاتەوە
  • سیاسەتی پەرەپێدانی کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکان لە نێوانیاندا چوارچێوەی یاسایی و دامەزراوەیی بۆ پابەندی دەزگایی SME
  • سیاسەتی وەبەرهێنان کە ستراتیژیەکی  پیشەسازی عێراق  لە خۆ دەگرێت.
  • چاکسازی بەڕێوەبردنی خاك.
  • ڕێکاری ڕەگەزی  لە یاسادانان و سیاسەتی  کەرتی تایبەتدا.
  • پلانی ئابووری ناوخۆیی وە پرۆژە سەرەکییەکان بۆ بوژاندنەوەی ئابووری جێبەجێکران لە بەسڕە و ئەنبار و هەولێردا.
  • بەستنی ڕێکەوتننامەی جیهانی  ( UN GC) تۆڕی عێراقی  تا بەرپرسیاریەتی هاوبەشیی کۆمەڵایەتی پێشبکەوێت. 
  • وەك دەرئەنجامێکی  درێژکراوەی PSDP-l, UNDP و شێڵ Shell ڕێکەوتننامەیەکیان واژووکرد لە ٢٠١٢ بەمەبەستی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی پەرەسەندنی بەرفراوانی ناوخۆیی لە باشووری عێراقدا.

زانیاری کۆمەککردن



بەخشەر

بڕ  

دامەزراوەی کۆمەککردنی عێراقیی UNDG


$٣٢،٨٧٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی 

                          

گەیاندن

 تا ئەمڕۆ ، بەرنامەکە بڕی $٣٠،٠٠٠،٠٠٠ دۆلای ئەمریکی وەرگرتووە