پاڵپشتی و یەکسانی و ئاسایشی خێزانی

پوختەی پرۆژەکە

دەگەڕێت بە دوای هاوکاری پەرەپێدانی ستراتیژیەک بۆ پاراستنی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی ( GBV) و پەنادانیان و   تێکەڵبوونەوە و گەشتن بە دادوەری دابین دەکات. ئەم پرۆژەیە پشتگیری تەکنیکی و ڕاوێژکاری دابین دەکات بۆ قوربانیان، لە ڕێگەی بنیادنانی بەرفراوانی تواناکان بۆ گروپە حکومی و ناحکومیەکان.

پرۆژەکە پاڵپشتی توانای دامەزراوە ڕەسمی و ناڕەسمەکان دەکات بۆ دامەزراندنی سیستمی پارێزگاری خیزان و ئاسانکاریەکان بۆ سەپاندنی یاسا و گەیشتن بە دادوەری بۆ قوربانیانی توندوتیژی دەکات. مەبەستی دروستکردنی  چەند میکانیزمێکە بۆ بەهێزکردنی قوربانیان و بەهەمان شێوە گروپ و دەستەکانی کردووە بە ئامانج کە هاوکاری تێکەڵبوونەوەی قوربانیانە لەگەڵ کۆمەڵگەکاندا. 

تا ئێستا چیمان وەدەستهاتووە؟

  • دابینکردنی پشتگیری ڕاوێژکاری تەکنیکی بۆ ئامادەکردنی ڕەشنوس و یاسادەرکردن و لەخۆگرتنی یاسای توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستاندا.
  • دابینکردنی پشتگیری شارەزایان بۆ نوسینەوەی ڕەشنوسی  پرۆژەی توندوتیژی خێزانی لە بەغداد.
  • ئەفسەرانی سەپاندنی یاسا کە لە یەکەی پاراستنی خێزاندا کاردەکەن  ڕا‌هێنانیان پێدەکرێت  بەمەبەستی زیادکردنی توانا و کارامەییەکانین  لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی.
  • پشتگیری پەرەپێدانی پلانی جێبەجێکاری سێ ساڵەی یەکەی پاراستنی خێزان لە کوردستان. پاڵپشتیەکە بەردەوامە بۆ پەرەپێدانی تستراتیژی و پلانی جێبەجێکردن بۆ یەکەی پاراستنی خێزان لە بەغداد.
  • پشتگیری پەرەپێدانی یاسای ستراتیژی  پەناگەکان ( شێڵتەرەکان )  لە کوردستان و بەغداد و پێکهاتەی پشتگیری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی  بۆ دامەزراندنی پەناگەیەکی تەکنیکی کاری گروپی کە ستراتیژی پەناگە دەنوسێتەوە لەسەر ئاستی فیدڕاڵیدا. 

زانیاری کۆمەککردن



بەخشەر

بڕ

دەزگای کۆمەککردنی عێراقیی UNDAF

٣،٩٦٧،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی

                          

وەرگرتن

لە ٢٠١٢ دا پرۆژەکە بڕی ٢.٦ میلیۆن دۆلاری وەرگرتووە.