شیاویی

  کامپی گەنجان لە سلێمانی، کوردستان بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق / ٢٠١٣

پێویستە کاندیدەکان ئەم مەرجانەی خوارەوە لە لەخۆبگرن:

  • تەمەن: لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا پێویستە پێشکەشکار تەمەنی لە نێوان ٢٢ -٢٩ ساڵدا بێت.
  • مەرجی خوێندن: داواکار لا کاتی پێشکەشکردنی داواکریدا دەبێت بەلای کەمەوە خوێندنی بەکالۆریۆسی تەواوکردبێت.
  •  مەرجی توانستی زمان: پاراوای لە زمانی ئینگلیزی و کوردیدا مەرجی سەرەکییە .زمانی عەرەبی و هەر زمانێکی ڕەسمی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە خالی بە‌هێز ئەژماردەکرێت.
  • نەتەوە: دەبێت تەنها عێراقی بێت.
  • مەرجەکانی دیکە: بەڵگەی پابەندبوونی کۆمەڵایەتی ئایا لە ڕێی کاری خێرخوازییەوە بێت یان لەڕێی کارکردنەوە بێت  لە کێشە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگادا و بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە لە ئاستێکی نزمی بژێویدان ئایا بە کارکردن یان ژیان بێت لەو ناوچانەدا.  

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەرکی هەر خۆبەخشێک پێداویستی و مەرجی تایبەتی خۆی هەیە لە ڕووی پێشینەی ئەکادیمی و ئەزموونی پێشووی کارکردنەوە.کاندیدی مێ  زیاتر هاندەدرێت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.  

پرسیارە زۆر دووبارە بووەوەکان

کێ دەتوانێت بەشداری ئەم پرۆگرامە بکات؟

  • خۆبەخشەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کێیە؟

خۆبەخشی نەتەوە یەکگرتووەکان کەسێکی تایبەتمەندە کە بڕیاردەدات کات و هەوڵی خۆی لە پرۆگرامەکانی ئاشتی و پەرەپێداندا بخاتە گەڕ کە پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە. لە ئێستاشدا زیاتر لە ٧٠٠٠ خۆبەخشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە کە گۆڕانکاری لە ژیانی مرۆڤەکانی سەر ڕووی زەمیندا دەکەن.   

  • لە ئێستادا من کار بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم، دەکرێت ئەوە من لەخۆبگرێت؟

بەڵێ، تۆ لەخۆ دەگرێت.

  • جیاوازی چییە لە نێوان خۆبەخشی نەتەوەیی و نێو نەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا؟

خۆبەخشی نەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵگری ناسنامەی ئەو وولاتەیە کە ئەرکەکەی تیدا جێبەچی دەکرێت. لە کاتێدا خۆبەخشێکی نێونەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو خۆبەخشەیە کە لە ووڵاتیکی دیکەوە دێت بۆکاری خۆبەخشی لە ووڵاتێکی جیاواز. 

دەربارەی پرۆسەکە

  • ژمارەی ئەو ئەرکانە چەندن کە دەستدەکەون؟

لەم ساڵدا، ٢٠ ئەرک لەبەردەستدان. لە ماوەی یەکەمی وەرگرتندا ١٠ کاریان ئاشکرا دەکرێت و پاش دوو مانگی تر١٠ هەلی تر لە کۆمەڵی دووەم  ئاشکرا دەکرێت. 

  • دوا کات کەیە؟

دوا کات نۆ هەر هەلێک جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی ئاسایی دوا کات بۆ هەر کارێک دوو هەفتە دوای ئاشکرا کردنەکەیە. پێویستە هەموو بەڵگەنامەکانی داواکردن لە پێش دوا کاتدا پێشکەش بکرێت، ئەگەر نا داواکارییەکە ئەژمار ناکرێت.

  • چۆن فۆرمی داواکری پڕبکەمەوە؟

ڕێنمایی پێشکەشکراوە سەبارەت بەوەی کە ئێمە لەهەر داواکرییەکدا بۆجی دەگەڕێین، ئێمە ڕێساکانی "چۆن داواکاری پێشکەش دەکرێت" مان داناوە کە ڕێگای ئەوەت دەدات دوای پرۆسەکە بکەویت. تکایە لەم پەڕەیەوە دایبەزێنە.

سەبارەت بە بەرنامەکە

  • ئامانج لە بەرنامەی خۆبەخش چییە لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق؟

ئامانج لەم بەرنامەیە دابینکردنی هەلە بۆ ئەو گەنجە تەواو پابەند و بەهرەدارانەی کە ساڵێک وەکو خۆبەخش لە سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە عیراق کاردەکەن.   

  • ئایا ئەو بەشداربووانەی دیاریکراون هیچ خوولێک هەیە بۆ ئەوەی بەشداری تێدا بکەن ؟

هەموو کاندیدە دیاریکراوەکان لە خوولەکاندا بەشداریدەکەن بە ئامانجی برەودان بە توانا و کارامەییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. هەر بەشداربوویەک هەڵدەسەنگەنرێت و بە درێژایی پلانی فێربوونەکە لەگەل ڕاوێژکارێکدا کار دەکات. 

  • چی ڕوودەدات کاتێک کە بەرنامەکە کۆتایی دێت؟

بەشداربووەکان ڕادەهێنرێن بۆئەوەی ببنە پێشبڕکێکار بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەوەی کار لەناو سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکوومییە نەتەوەیی و نێو نەتەوەییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکەن. 

سەبارەت بە دەسەڵاتەکان

  • ئایا کارمەندە خۆبەخشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ سوودێکی دارایی یان قازانجێکی دیکە بەدەستدەهێنن؟

سەرچاوەی سوود لە بوون بەکارمەندی خۆبەخش لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەخۆ ڕازیبوونە،  کە ئەمەش ئەرکە خۆبەخشییەکان پێتی دەگەیەنێت لە کاتێکدا کە تۆ کاریگەرییەکی ئەرێنییت لە ئاشتی و پێشکەوتندا دەبێت. هەرچەندە ئێمە لە ماوەی ئەرکەکەتدا بەچەند ڕێگایەک  پشتگیریت دەکەین وەکو لە ڕێگەی پێدانی دەرمالەی مانگانەی بژێوی بە  خۆبەخشەکە و پشووی ساڵانە و بیمەی تەندروستی.    

  • ئایا هیچ دەسەلاتیکی دیکە هەیە؟

جگە لە دەرماڵەی مانگانەی بژێوی و پشووی ساڵانە و بیمەی تەندروستی، بەشداربووە خۆبەخشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بەرنامەیەدا دەسەلاتی ئەوەیان هەیە کە بەشداری لە خوول و بۆنەکانی بەهێزکردنی تواناکاندا هەیە.