ماڵێك بۆ گەڕانەوە لە بەرتەلە، عێراق

مونیر بەهنام، بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەڕانەوەیە بۆ خانووە "نوێکراوە"کەی، لەکاتێکدا کاره‌كانى نۆژەندکردنەوە دەبینێت كه‌وا له‌ قۆناغه‌ كۆتاییه‌كانى تەواوبووندایه‌، وه‌ وەکو بەشێك لە پڕۆژەی نۆژه‌نكدرنه‌وه‌ى خانوەکانی بەرتەلە لەلایەن دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیکردن كه‌ سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراقدا جێبەجێ دەکرێت. میلیشاکانی داعش خانووەکەی مونیریان تەقاندنەوە لەکاتی کشانەوەیاندا لەژێر فشاری هێزەکانی ئازادکردنی عێراقدا. وێنە: ئاندرو چیتا / به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌ عێراق/ 2017.

به‌رتله‌، 18 كانونى يەكەم 2017 - دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیکردن سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراقدا کاردەكات لەگەڵ بەڵیندەرە ناوخۆییەکاندا بۆ چاککردنەوەی 2,100 خانووی بەرتەلە، وەکو بەشێك لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ سەقامگیرکردن. کارەکان هێندەیان نەماوە تەواوببن بۆ ئەو خانووە تێکدراوەكه‌ی مونیر بەهنام وسەبیحەی خێزانی، کاتی خۆی ماڵی ئەوان بووە. کارمەندانی چاککردنەوەی خانوەکە کاردەکەن بۆ چاککردنەوەی ڕووی دەرەوە وه‌ناوەوەی دیوارەکان ودانانەوەی وایەر وگۆڕینی هەموو دەرگا وپەنجەرەکان.

خاڵه‌به‌رچاوه‌كان

  • به‌رتله‌ شارۆچكه‌یكى بچوكه‌ كه‌وا كریستیانه‌كان زۆربه‌ى دانیشتوانى پێكده‌هێنن. كه‌ دووچارى كارى توندوتیژى دڕندانه‌ هاتووه‌ له‌ماوه‌ى دووساڵى حوكمى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق وشام (داعش).
  • دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیکردن لەگەڵ بەڵیندەرە ناوخۆییەکاندا لە عێراقدا كارده‌كات بۆ چاککردنەوەی 2,100 خانووی بەرتەلە.
  • "ئێستا ئێمه‌ خانووه‌كمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێینه‌وه‌تێیایدا بژین" منیر به‌و په‌ڕى خۆشحالیه‌وه‌ ئه‌مه‌ى ده‌ربڕى.

بەرتەلە یەکێکە لە چەندین کۆمەڵگاى بچوك كه‌زۆرینەیان كریستیانن لە دەشتەکانی نەینەوادا لە باکوری عێراق، کە لەماوەی دوو ساڵی حوکمی داعشدا دوچارى چه‌ندان نه‌هامه‌تى وپێشێلکاری توندوتیژى بووه‌. لەو پەڕی دەستەڵاتی داعشدا، نزیکەی یەك لەسەر سێی ڕووبەری عێراقیان داگیرکردبوو. هەزاران کەس لە ململانێکاندا مردن و زیاتر لە 5.8 ملیۆن خەڵکی عێراقی لەماڵ وحاڵی خۆیان هەڵاتن وئەمەش بووە هۆی دروستبوونی یەکێك لە گەورەترین قەیرانە مرۆییەکان لە جیهاندا.
مونیر، لەکاتی یادهاتنەوەی ئەو شەوە نەهامەتەدا لە 2014، کە خۆی وسەبیحەی هاوسەری ونوور ی کچی ناچاربوون لە ماڵ هەڵبێن لەگەڵ هەزاران کەس لە دراوسێکانیدا، بە شێوەیەکی ورژێندراو بە دوای پەناگەدا دەگەڕان لە هەرێمی کوردستانی دراوسێیان لە عێراقدا. مونیر وتی :" ئێمە زانیمان داعش موسڵی داگیرکردووە وچیتر ئێمە ناتوانین بمێنینەوە. ئێمە هیچ کاتمان نەبوو خۆمان بپێچینەوە یان شتەکانمان هەڵگرین. دەستبەجێ هەڵهاتین وتەنها ئەوەمان برد کە توانیمان لەگەڵ خۆمان بیبەین و هەموو شتەکانی ترمان لەدوای خۆمان بەجێهێشت."

مونیر ودراوسێکانی بەشێکن لە كریستیانه‌سریانیەکان كه‌وا‌ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ زیاتر له‌دوو هه‌زار ساڵه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ژیاون. ولەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا، مونیر وهاوسەرەکەی وردە وردە خانوەکەیان دروست کرد لەسەر ئەو پارچە زەویەی حکومەت پێی دابوو بەهۆی ئەو خزمەتەكه‌یه‌وه‌. هەموو "دینارێکیان" هەڵدەگرت لەو کارانەی دیانکرد بۆ دروستکردنی ژوورێکی تر وکڕینی كه‌ل وپه‌ل وشمەکی ناوماڵ. ئەم ماڵە بچوکە وەکو قەڵایه‌ك وابوو بۆیان. بەجێهێشتنی ئەم خانووە بۆ داعش یەکێك بوو لە ناخۆشترین ساتەکانی ژیانى ئەوان.

مونیر وخێزانەکەی لەگەڵ برای مونیر له‌ کەرکوک نیشته‌جێبوون. وکاتێك گەشتنە کەرکووک، براکەی چەند خێزانێکی تری ئاوارەی لەخۆ گرتبوو. هەموویان لە ماڵە قەرەباڵغەکەی براکەیدا مانەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ، هەموو ڕۆژێك گوێبیستی ئەو پێشێلکاریانە دەبوون کە داعش ئەنجامی دەدا دەرهەق بە مەسیحیەکانی دەشتەکانی نەینەوا.

مونیر وسەبیحە بە خۆشحاڵیەوە لەکاتی بینینی کارەکانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانووەکەیان وتیان :" ئێستا ماڵێكمان هەیە بگەڕێینەوە بۆی!" هەروەها مونیر وتی :" من چیتر هەست بە توڕەیی و خەمباری ناکەم بەرامبەر داعش. تەنها دەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە لەگەڵ هاوسەرەکەمدا. تەنها ئێستا هەستدەکەم بتوانم ئەم کارە بکەم."

لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن كه‌سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە مانگی ئایاری 2015 دامەزرا بۆ سەقامگیکردنی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش. دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن یارمەتی حکومەت دەدات لە دامەزراندنەوەی خزمەتگوزاریەکان ودەستپێکردنەوەی بازاڕ وڕه‌خساندنى بارودۆخی گونجاو بۆ خێزانەکان تا بگەڕێنەوە ماڵوحاڵی خۆیان. دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن بە خێرایی کاردەکات و لە ڕێی کەرتی تایبەتیی ناوخۆوە یارمەتیدەرە بۆ دوورکەوتنەوە لەو بۆشاییەی دەبێتە هۆی دروستبوونی بێ ئومێدی لەنێو دانیشتوانی ناوخۆدا، هەروەها یارمەتیدەرە لە ڕێگرتن لە دووبارە دروستبوونەوەی توندڕەوی.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن