دوای چەندین مانگ لە ئاوارەیی، ئەیادی ٢٥ ساڵ دەڵێت: بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان یارمەتیان دام دووبارە بگەڕێمەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆم لەگەڵ خێزانەکەمدا لە تکریت

Cafe in Tikrit
بە یارمەتی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ(FFIS)، قاوەخانەکەی ئەیاد لە ئێستادا سەرچاوەیەکی بەنرخی داهات بۆ خێزانەکەی دەستەبەر دەکات. وێنە: بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق/ ٢٠١٦

٣ ی ئازار ٢٠١٦- قاوەخانەکەی ئەیادی ٢٥ ساڵ لە شاری تکریتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین لە عێراق، شان بە شانی براکانی هێنانە دی ئەو خەونە کۆنەیە و سەرچاوەیەکی بەنرخی داهاتە و سەقامگیریە بۆ ماڵەکەی

خاڵە بەرچاوەکان

  • سالی پار کاتێک کە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) دەستیان گرت بەسەر شاری تکریتدا، خەونێکی ناخۆش بوو بۆئەیاد و خێزانەکەی، کە ناچار کران کافێکە دابخەن و ماڵەکەیان بەجێ بهێڵن
  • ئەیاد دەلێت، " ئێستا دەبینم کۆمەڵگەکەم دووبارە بنیات دەنرێتەوە. بەو هیوایەی ئەم بەرەو پێشچوونە بەردەوام بێت."
  • لە ڕێگای بەرنامەی پارە بۆ کارکردن سەر کارمەندی پەیوەندیگرتنی ستراتیژی بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) لە شوێنە، ٥٠٠ کەس کە زۆربەیان گەنجن، لە ئێستادا داهاتێک وەردەگرن، وە ١٢٠ دوکانداریش یارمەتیەکی بچووکیان وەرگرتووە بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە کارەکەیان.

ئەیاد پێی خۆشە شوێنێک دابین بکات کە تیایدا میوانەکان کۆ ببنەوە پێکەوە و چا بخۆنەوە و تاوڵە بکەن. ساڵی پار، کاتێک کە داعش تکریتی داگیر کرد، خەونێکی ناخۆش بوو بۆ ئەیاد و خێزانەکەی، کە ناچار بوون قاوەخانەکەیان دابخەن و ماڵەکەیان جێ بهێڵن. خێزانەکیان ناچار بوو لێک داببڕێن و بەدوای پەنابەرێتیدا بگەڕێن لە بەشە جیا جیاکانی وڵاتدا.

 

دوای چەندین مانگ لە ئاوارەیی بۆ گەران بە دوای ئاشتی و ئارامی و ژینگەیەکی دوور لە ترس و تۆقاندن ، ئەیاد و براکانی توانیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە دوای دەرکردنی داعش لە تکریت. بە هەر حاڵ، دایک و باوک و خوشکەکەی لە ناوچەیەکی دەستبەسەردا گیراوی داعشدا ماونەتەوە.

قاوەخانەکەی ئەیاد، لە ڕوانگەی خۆیەوە، تەنها ڕێگەی ڕزگاریە بۆ خێزانەکەی. ئەیاد بەشدار بوو لە بەرنامەی پارە بۆ کارکردن سەر بە بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تکریت. بەرنامەکە ئەویشی گرتەوە بە هۆی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS).

ئەیاد ، کە پێی باشە بە نەناسراوی بمێنێتەوە لەبەر هۆکاری ئاسایش، دەڵێت، " ئەم بەرنامەیە توانای پێ بەخشیم کە دووبارە دەست بەکاربمەوە و یاریدەدەر بوو بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ژیانی خێزانەکەم." وە دەشڵێت، " لە ئێستادا کۆمەڵگەکەم دەبینم دووبارە بنیات دەنرێتەوە. بە هیوای ئەوەی ئەم بەرەوپێشچوونە بەردەوام بێت." 

بە هۆی ئەو یارمەتیە بچووکەی  وەریگرت لە ڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) ەوە، ئەیاد پارەی پێویستی پێکەوە نا بۆ دووبارە کردنەوە و نۆژەنکردنەوەی قاوەخانەکەی. ئەو بڕە پارەیە ڕاستەوخۆ دەبێتە پاڵپشتیەک بۆ دابینکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی دایک و باوکی، وە لە کۆتایشدا، ئەیاد هیوا دەخوازێت پارەی پێویست پێکەوە بنێت بۆ دووبارە گەڕاندوەیان بۆ تکریت.

 لەڕێگای ئەم بەرنامەیەوە لە شوێنە تازە ئازادکراوەکاندا،  ٥٠٠ کەس کە زۆربەیان گەنجن، لە ئێستادا داهاتێک وەردەگرن، وە ١٢٠ دوکانداریش یارمەتیەکی بچووکیان وەرگرتووە بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە کارەکانیان.

بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی حکومەتی عێراق دەکات لە هەوڵەکانیدا بۆ گەڕاندنەوە سەقامگیری بۆ ناوچە تازە ئازادکراوەکان لە ڕێگای گەیاندنی پێداویستیە سەرەتاییەکان بەو ناوچانە و دەستبارە لە  گەڕاندنەوەی ئابووری ناوچەکە و بەهێزکردنی ڕۆڵی پێشەوایی حکومەت و برەودان بە ئاشتەوایی کۆمەڵگە.