موسڵ بە هێوری ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە پاش ئازادکردنى لە داعش

Main Mosul photo
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان پشتیوانی لە هەوڵەکانی نۆژەندکردنەوەی حکومەتی عێراق دەکات لە دووهەم گەورەترین شاری تازە ئازادکراوی موسڵدا. وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/ ٢٠١٧

موسڵ، 31 – تەمووز- 2017- زیاتر لە یەك ملیۆن هاوڵاتی عێراقی لە موسڵەوە ئاوارە بوون بەهۆی هه‌ڵمه‌ته‌ سەربازیەکان بۆ سەندنەوەی شاری موسڵ لە دەستی رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) کە لە تشرینی یەکەمی 2016 دا دەستی پێکردبوو، لەو کەسانەی کە لە شارکەوە هەڵاتبوون، هێشتا 800،000 کەسیان ئاوارەن. ململانێکە و دوو ساڵ و نیو لە حوکمی داعش  بووە هۆی ئەوەی ماڵ و قوتابخانە و دامەزراوە تەندروستیەکان و ژێرخانە گرنگەکانی تر کاول ببن.

 

 

East Mosul
بینای نیشتەجێبوون و بازرگانی کاولبوو لە گەڕەکی عەدەن لە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵدا.

هەزاران ژن و پیاو کە زۆرینەیان لە خێزانی زۆر هەژار و دۆخناسکدان، ئێستا کاریان هەیە و کۆمەڵگاکانیان بنیاد دەنێنەوە و بڕێك پارەیان دەستدەکەوێت کە زۆر پێویستیانە.

ئیبراهیم موستەفا، لەکاتی پاککردنەوەی فولکەیەك لە نزیك گەڕەکی ئەلزوهور، وتی :" من بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کاتی ململانێکاندا خێزانەکەم نەدیبوو. ئێستا کە گەڕاومەتەوە، پێویستم بە ڕێگەیەکە تا بتوانم پشتیوانیان بکەم. ئەم کارە یارمەتیدەرمە بۆ ئەم مەبەستە. ئێمەی خەڵکی موسڵ بە چاکی کاردەکەین. یارمەتی یەکدی دەدەین."

یەکێك لە گەورەترین دامەزراوە تەندروستیەکان لە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵدا کە نەخۆشخانەی ئیبن ئەلئەسیرە، بە خراپی کاولکاری بەرکەوتووە.

Ibn al-Atheer Hospital
شوێن فیشەك دەروازەی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلئەسیری تەنیوە لە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵدا.

بەشی خۆرهەڵاتی موسڵ کە لە کانونی دووەمی 2017 دا ئازادکرا لە داعش، لە چاکبونەوەدایە. قوتابخانە و کارەکان کراونەتەوە و نزیکەی هەموو دانیشتوانەکە گەڕاونەتەوە گەڕەکەکانی خۆیان. بەشی خۆرئاوای موسڵ، لە تەمموزی 2017 دا بە تەواوی ئازادکرا، ئەم بەشە لە پۆلێنێکی جیاوازتر دایە. ئاستی کاولکاریەکان لەم بەشەدا خراپترین جۆرە لە عێراقدا. بەشی خۆرئاوای موسڵ نمونەیەكە بۆ یەکێك لە گەورەترین و ئاڵۆزترین ئاستەنگیەکانی سەقامگیرکردنەوە کە تا ئێستا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دووچاری بووبێتەوە.

دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن كه‌ سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ بۆ په‌رپێدان پشتیوانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ سەقامگیرکردنەوەی ئەو ناوچانەی ئازادکراون لە داعش، کە لە 2014 دا دەستی گرت بەسەر موسڵدا و بە خێرایی بڵاو بۆوە بە سێ یەکی وڵاتدا، بە شارە گەورەکانی وەکو ڕەمادی و فەلوجەشدا. لە ئێستادا، ئەم دامەزراوەیە زیاتر لە 1،100 پڕۆژە جێبەجێ دەکات لە 28 ناوچەی گرنگدا، وەکو چاککردنەوەی وێستگەکانی ئاو و کارەبا و پاکژی و شیاندنەوەی دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەییەکان و خستنەوەگەڕی ئابوری لەڕێی بەخشینی پارەوە بۆ کاری بچووك و دابینکردنی کار بۆ دانیشتوان، وەکو پاککردنەوەی خۆڵ وخاشاك.

men cleaning
پیاوانی بەشی خۆرهەڵاتی موسڵ شەقامەکانی شار پەکدەکەنەوە وەکو بەشێك لە پڕۆژەکانی پارە بەرامبەر بە کار.

تیمی خانمان کە لەلایەن  به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان پشتیوانیکراون چەندان هەفتە خەریکی پاککردنەوەی دیوار و پەنجەرە ڕەشەکان و گسکدانی زەویەکان بوون.

"ئێمە سەربەرزین بەوەی جارێکی دیکە شارەکە شیاوی ژیان بکەینەوە"

Amira
ئەمیرە ساڵح پەنجەرەی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلئەسیر پاکدەکاتەوە.

ئەمیرە ساڵح، کە بێوەژنێکی موسڵە، وتی :" مێردەکەم لە ململانێکەدا کوژرا. دەمەوێت لێرە چەندێك بکرێت کار بکەم بۆ پشتیوانیکردنی خێزانەکەم".

کرێکارێکی تر، بە ناوی خالیدە سەبری، باسی کارەکانی دەکات کاتێك خانمەکانی تر خەریکی پاککردنەوەی هۆڵەکانن. "ئەمە ڕەش بوو، دیوارەکانیش ڕەش بوون، خۆڵەمێش هەموو شوێنێکی تەنیبوو. خانمان زۆر چاک ئەم کارە دەکەن، بو هەر حاڵ ئێمە پێویستمانە لە ماڵ بێنە دەر. ئێمە سەربەرزین بەوەی جارێکی دیکە شارەکە شیاوی ژیان بکەینەوە"

Gogjali School
قوتابخانەی گۆگجەلی کچان لە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵدا کراوەتەوە.

زۆرینەی منداڵانی موسڵ زیاتر لە دوو ساڵی خوێندنیان فەوتاوە بەهۆی داگیرکاری داعشەوە. به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان پۆلە کاولبووەکان دووبارە چاکدەکاتەوە لە هەموو موسڵدا، لەگەڵ زانکۆی موسڵیشدا. بەڕێوەبەری قوتابخانەی گۆگجەلی کوڕان، نەجاح ئیسماعیل وتی :" پەروەردە بناغەی کۆمەڵگایە. لەڕێی پەروەردەوە وڵات بنیاد دەنێیت، لەڕێی خەڵکی ڕۆشنبیرەوە".

ڕه‌سول کە قوتابیە لە قوتابخانەی گۆگجەلی کچان وتەمەن 12 ساڵانه‌، وتی :" ئێمە قوتابخانە و فێربوونمان خۆشدەوێت چونکە دەتوانن ژیانمان و ڕوانگەکانمان بگۆڕن. ئێمە دەتوانین یارمەتی خەڵکی بدەین ئەگەر زیاتر ڕۆشنبیر ببین"

Mosul University
دوو خوێندکار لە پۆلێکەوە دەچنە پۆلێکی تر لە زانکۆی موسڵدا.

خوێندکاران بە خێرایی گەڕانەوە زانکۆی موسڵ پاش ئەوەی لە ئایاری 2017 دا دووبارە کرایەوە بۆ پاککردنەوەی کامپی زانکۆ و تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان. خۆشبەختانە هەندێك بیناکان زیانیان بەرنەکەوتبوو یان تەنها بە کەمی زیانیان بەرکەوتبوو. دامەزراوەی کۆمەککردنی سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان یارمەتیدەرە لە شیاندنەوەی زانکۆکەدا لەڕێی دابینکردنی 50 مۆلیدە و دانانی تیمی پاککردنەوەی زەویەکان و لابردنی داروپەردوو وە شیاندنەوەی شوێنەکانی مانەوەی خانمان و بیناکانی فاکەڵتی پەروەردەی خانمان.

University of Mosul
داعش كتێبخانه‌ی سه‌ره‌كی زانكۆی موسڵيان سووتاند و كاول كرد

چەکدارانی داعش کە لە بەشی خۆرئاوای موسڵ دەکشانەوە، 72 خەندەقیان لە کۆتای شەقامی نەخۆشخانەی ئەلئەسبە بە درێژایی 7 کیلۆمەتر تەقاندەوە. هەروەها بڕی 10 کیلۆگرام تەقەمەنی دروستکراویان لە ناو پاشماوه‌كاندا شاردبۆوە. ئەمە بوە هۆی ئەوەی شۆفێری ئامبولانسەکان بە خاوی بڕۆن و بەمەش ماوەیەکی 15 خولەکی بە 40 خولەك بڕدرا.

پاش ئەوەی فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان ناوچەکەی پاککردنەوە، تیمێکی پاڵپشتیکراو لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان  بە خێرایی جوڵان بۆ چاککردنەوەی شەقامی نەخۆشخانەکە. ئەمەش لێخوڕینی باشترکردن و کاتی زۆر گەڕاندەوە لەکاتی گواستنەوەی نەخۆش و بریندارە سەختەکاندا بۆ نەخۆشخانە.

ڕۆدنی لیفتس، كه‌ برینپێچێكى ڕێپێدراو لە ژووری فرياكه‌وتن، وتی :" کاتێك ڕێگەکە چاکدەکرێت، دەبێتە هۆی باشتر گەیاندنی نەخۆشەکان"

al-Athbah Hospital
کارکردن لەسەر شەقامی سەرەکی بۆ نەخۆشخانەی ئەلئەسبە لە بەشی خۆرئاوای موسڵ.

گوند و شارۆچەکەکانی چواردەوری موسڵ کە شوێنی کەمایەتیە دۆخناسکەکانن، بە سەختی کاولکاریان بەرکەوتووە. به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان پشتیوانی پارێزگای نەینەوا دەکات لە شیاندنەوەی ژێرخان و دابینکردنی هەلی کار بۆ یارمەتیدانی دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو تا خەڵکی بتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵوحاڵەکانیان.

ئاندرییاس و سەمیە ئەلغەریب لەنێو یەکەمین دانیشتوانی کەراملس بوون کە گەڕانەوە ماڵوحاڵی خۆیان لە مانگی ئایاردا، دەیانووت چاوەڕێی بینینەوەی گەڕەکە کۆنەکەیانن لە ئاهەنگێکدا. ئاندرییاس وتی :" کەراملس شارۆچکەیەکی خۆشە." داعش دەستی گرت بەسەر کەراملسدا کە 30 کیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی موسڵەوە دوورە لە ئابی 2014 دا و بووە هۆی هەڵاتنی 650 خێزانی ئەو شوێنە. ئەم شارۆچکەیە لە تشرینی یەکەمی 2016 دا ئازادکرا.

 

Samia and Andreas
سەمیە و ئاندرییاس غەریب لە ماڵەکەیاندا لە کەراملس.

چاککردنەوەی ژێرخانی ئاو لایەنێکی گرنگە بۆ دروستکردنی هەلومەرج تا ئاوارە عێراقیەکان بگەڕێنەوە ماڵوحاڵی خۆیان. شیاندنەوەی وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئەلقسوور لە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵ لە تەواوبووندایە. ئەم وێستگەیە لە ئێستادا ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە 300،000 کەس دابین دەکات.

al-Qasoor
بەڵێندەرە عێراقیەکان دیوارەکانی نزێك تانکیی پاڵاوتن بۆیاخ دەکەن لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئەلقسوردا لە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵ.

پێش ئەوەی بە سەختی زیانی بەر بکەوێت لە پاشەکشەکردنی داعشدا، وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی گوببە (ئەلقوببە) گەورەترین وێستگە بوو لە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵدا، کە ئاوی خواردنەوەی بۆ 600،000 کەس دابین دەکرد. پارێزگای نەینەوا و به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان سەرپەرشتیاری پرۆسەی شیاندنەوە و چاککردنەوەی دەکەن. 

Gubba
کرێکارێك لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی گوببە لە بەشی خۆرهەڵاتی موسڵ.

کارەکانی چاککردنەوەی وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئەلسەلامیە لە باشوری موسڵدا لە مانگی ئایاردا تەواو بوو. نزیکەی هەموو کەلوپەل و پاڵنەری ئاو و فلتەرەکان و حەوزەکان یان گۆڕدراون یان چاککراونەتەوە و هێڵی وزەی سەرەکی لە نێوان ئەلسەلامیە و حەمدانیەدا چاککراوەتەوە. سەدان هەزار کەس لە دەشتەکانی نەینەوادا لە ئێستادا ئاوی خواردنەوەیان پێدەگات بەهۆی ئەمانەوە.

as-Salamiyah
کرێکاره‌كانى وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئەلسەلامیە.

خەولە، دانیشتووی ئەلسەلامیە، وتی :" کاتێك وێستگەی پاڵاوتنەکە لەکارکەوتبوو، هەموو ئەو ئاوەی کە لەبۆریەکانەوە دەهات، ئەگەر هەبووایە، پیس بوو. دەبوایە بڕۆشتینایە بۆ سەر ڕووبارەکە بۆ هێنانی ئاو و ئەوەش تەنانەت بەکەڵکی شوشتنش نەدەهات. ئێستا ئاوەکە زۆر باشتره‌، دەتوانین ڕاستەوخۆ لە بەلوعەکانەوە ئاو بخۆینەوە."

Khawla
خەولە لە مەتبەخەکەیدا لە ئەلسەلامیە

دانیشتوانی موسڵ کار دەکەن بۆ ژیاندنەوەی شارەکەیان و پاککردنەوەی لە پاشماوه‌كانى چەند ساڵەی داگیرکردن و چەند مانگەی ململانێکان. لە نزیك فولکەکە، ئیبراهیم خەریکی پاککردنەوەی خۆڵ وخاشاكه‌، بەمەش شەقام بە شەقام موسڵ خاوێن دەکاتەوە.

ئیبراهیم وتی :" لێرە لە موسڵ، هیچمان نەما. کارەکانمان، ماڵوحاڵمان، ژیان و گوزەرانمان. بەڵام هێشتا گیانمان ماوە. هەموو گەڕەکەکان یارمەتی یەکدی دەدەن. چاککردنەوەی شارەکەشمان ڕێگەیەکە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە."

 

IraqStabilization#

چیرۆکە وێنەکە لە UNDP Stories بڵاوکراوەتەوە

نوسینی: لیندزی مەکینزی و سارە جاکسۆن-هان.

وێنە: ئاڵیکس پۆتەر و لیندزی مەکینزی / بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق/ ٢٠١٧

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن