زانکۆی موسڵ: لە ململانێوە بۆ ناوپۆل

student
خوێندکارێك تەلەفون دەکات لە نێوان تاقیکردنەوەکانیدا. وێنه‌: ئەلیکس پۆتەر/ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق / ٢٠١٧

موسڵ،١٠ ی ئابی ٢٠١٧- پاش دوو ساڵ و نیو لە حوکمی داعش، خوێندکاران دەگەڕێنەوە بۆ زانکۆ لە شاری تازە ڕزگارکراوی موسڵدا.

 

child
منداڵێك کە لەگەڵ دایکیدا هاتبوو بۆ زانکۆ لە ناوپۆلەکەدا وەستاوە

زانکۆی موسڵ جمەی دێت بە خوێندکار. هەندێك خوێندکار لە ڕاڕەوەکاندا وەستاون و په‌ڕاوى تێبینیه‌كانیان بەدەستەوە گرتووە، هەندێکی تر بە خێرایی لەم تاقیکردنەوەوە دەچنە تاقیکردنەوەیەکی دی. دایکان هەوڵ دەدەن تەرکیز بکەن لە کاتێکدا منداڵەکانیان دەیانەوێت سەرەنجیان بۆ خۆیان ڕابکێشن لە ناو پۆلەکاندا. خوێندکاران تەلەفون دەکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی تاقیکردنەوەکانیان. پرۆفیسۆرەکان لەسەر مێز و کورسیەکانیان دانیشتوون و پەڕەی تاقیکردنەوەکان نمرە دەکەن. 

professor
پرۆفیسۆرێك لەسەر مێز و کورسیەکەی خۆی دانیشتووە پاش پێشکەشکردنی وانەکەی لە زانکۆی موسڵدا.

چەند ساڵێك لەمەوپێش، ئەم دیمەنانە بیریان لێ نەدەکرایەوە. ئەم زانکۆیە هەموو شتێك بوو بێجگە لە شوێنێك بۆ فێربوون، دابڕاو و بێ ژیان بوو، بەهۆی ململانێوە سیمای زانکۆ گۆڕابوو. کاولکاریەکانی چەکدارانی داعش بە هەموو شوێنێکەوە دیاربوو. پەڕتوک و پۆلەکان و پەڕتووکخانەکان و شوێنی مانەوەی خوێندکاران هەمووی کاولبوبوو.

Damage
بینای کاول و داروپەردووی ڕووخاو لەسەر زەوی زانکۆی موسڵ.

له‌ ڕێى دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن كه‌سەربه‌ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان كه‌ لەگەڵ حکومەتی عێراقدا كارده‌كات بۆ نۆژەندکردنەوەی زانکۆی موسڵ. تا ئێستا ٨ مۆلیدە دابینکراوە بۆ پێدانی وزە بە پۆل و شوێنی مانەوەی خوێندکاران، تا خوێندکاران بەردەوام بن لە فێربوون بە کەمترین دابڕین. ٤٣ مۆلیدەی تر بەڕێوەن بۆ ئێرە.

Lise
نوێنەری نیشتەجێی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق، خاتوو لیز گراندێ بەناو هۆڵێکی وەرزشدا ده‌ڕوات کە وەکو پەڕتووکخانەیەکی کاتی بەکاردەهێندرێت.

تیمە ناوخۆییەکانی کاركردن به‌رامبه‌ر پارەى كاش دانراون بۆ یارمەتیدان لە پاكکردنەوەی زەوی زانکۆی لە داروپەردووی زانکۆ، بۆ ئەوەی بتوانن کۆمەڵگاکانی خۆیان بنیادبنێنەوە و لە هەمان کاتدا پارەیەکیش پەیدا بکەن. 

cash-for-work team
ئەندامانی تیمی کاركردن به‌رامبه‌ر پارەى كاش سه‌ر به‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان ناو دەرگای پەڕتووکخانەی زانکۆی موسڵ پاکدەکەنەوە.

سەلوان (لای ڕاستی وێنەکە) چەند مانگێکە لەم تیمەدا کاردەکات. ئەم کەسە بە سەربەرزیەوە باسی ڕۆڵی خۆی دەکات. 

سەلوان دەڵێت :"كاتێك یەکەمجار هاتمە ئێرە زۆر دڵگران بووم بە بینینی ئەو هەموو وێرانكاریه بە زانکۆی موسڵەوە. بەڵام ئێمە دڵخۆشین بەوەی کارێكمان دەستکەوتووە و دەتوانین یارمەتیدەر بین لە باشترکردنی بارودۆخه‌كه‌."

students
هاتووچۆى خوێندکارانی عێراقی لە دەرەوەی زانکۆکەدا پاش تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانیان.

لە وڵاتێکدا کە ڕێژەی ئەو ئافره‌تانه‌ى لە زانکۆدا دەخوێنن کەمە، بەڵام دامەزراوەکانی وەکو شوێنی مانەوەی کچان ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە یارمەتیدانی ئافره‌تاندا بۆ تەواوکردنی خوێندنی زانکۆیان. شوێنی مانەوەی کچە خوێندکارەکان له‌ زانکۆ لە ململانێکەدا وێرن بووه‌ و لەڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن  نۆژەند دەکرێتەوە. كه‌ ده‌بێته‌ هۆى دابینكردنى شوێنى حه‌وانه‌وه‌ بۆ ٨٠٠  ئافره‌ت.

کاتێك داعش حوکمی دەکرد، جیاکاری لە دژی خوێنکارە کچەکان زۆر بڵاوبووه‌. خانمان ڕێگریان لێدەکرا كه‌وا زانستەکان یان ئەندازیاری بخوێنن و نەیاندەتوانی بەشداری بکەن لە پەروەردەی جەستەیی یان وەرزشەکاندا. پۆلەکان بەپێی ڕەگەز جیاکرابونەوە.

women’s faculty
ڕۆیشتنى خوێندکاران لە کاتی تاقیکردنەوەکانیاندا بەنێو بيناى فاکەڵتی ئافرهتاندا لە زانکۆی موسڵ.

ئەمە ئێستا گۆڕاوە. بەلای ڕەحمە ی تەمەن ٢٣ ساڵانیشەوە خەمڕەوێنەوەیەکی گەورەیە.

ڕەحمە کە تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجامدا لە وێژەی عەرەبیدا، وەکو هەموو هاوڕێکانی زۆر خۆشحاڵ و سوپاسگوزارە بەوەی پاش زیاتر لە دوو ساڵ دابڕان لە خوێندن گەڕاوەتەوە زانکۆ.

ڕەحمە دەڵێت:" کاتێك داعش لێرەبوو، تەنها وانەیان لەسەر تیرۆر دەووتەوە. من نەم دەویست بێمە ئەم پۆلانەوە، بۆیە لەماڵەوە خۆم دەمخوێند."

Rahma
ڕەحمەی خوێندکاری زانکۆ (داوایکرد دەمووچاوی دەرنەکەوێت)

ماڵی ڕەحمە بەهۆی ململانێوە کاولبوو بوو، بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن چوو بووە ماڵی خزمەکانی. سەرباری ئەو چەند ساڵە ناخۆشەی ئەم کەسە بینیویەتی، بەڵام هێشتا گەشبینە بەرامبەر داهاتووی خۆی.

دەڵێت:" دوای دەرچوونم لە زانکۆ، دەمەوێت بگەڕێمەوە زانکۆ وه‌وانە بڵێمەوە، پشتیوان بە خوا."

whiteboard
خوێندکاران پەیامی هیوابەخش بۆ داهاتوو دەنوسن لەسەر تەختە سپییەك لە زانکۆی موسڵ.

شتێکی شاراوە نیە کە ڕێگەی نۆژەندکردنەوە و چاککردنەوە ڕێگەیەکی دوورو درێژە. بەڵام  هه‌ستى هیوا وئاوات بە قوڵی لە ناخی خەڵکی موسڵدا هەیە ئه‌مه‌ش دەبێتە هۆی ئەوەی كه‌وا ئەم پرۆسەیە به‌شێوه‌یه‌كى وا به‌رێوه‌ بچێت كه‌وا سه‌ختیه‌كه‌ى كه‌متر بێت.

 

IraqStabilization#

چیرۆکە وێنەکە بڵاوکراوەتەوە لە Medium دا

وێنەكان: ئەلیکس پۆتەر و  لیندزی مەکێنزی / به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق / ٢٠١٧

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن