قایمقامی تکریت: بە یارمەتی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) خەڵک هەستاون بە دووبارە گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاریە بنچینەییەکان بۆ کۆمەڵگەکەمان

Mayor of Tikrit
بەڕێز اسماعیل قایمقامی تکریت ڕۆڵیکی گەورەی هەبوو لە ئۆپەراسیۆنی دووبارە گرتنەوەی تکریتدا، وە راستەوخۆ دوای دەرکردنی داعش لە شارەکە، ئەو چووەوە ناو شارەکە. وێنەکە: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق (UNDP)/ ساڵی ٢٠١٦

تکریت، ١ ی شوباتی ٢٠١٦- قایمقامی تکریت، عمر طارق اسماعیل دەڵێت کە ئەو شانازی دەکات بەو پێشکەوتنەی شارەکەی بەخۆیەوە بینیوە لە ماوەی حەوت مانگی دوای ئازادکردنی لە دەستی داعش. ئەو دەڵێت، " بە یارمەتی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) خەڵکی تکریت هەستاون بە دووبارە گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری بنچینەیی بۆ کۆمەڵگەکەمان. بە هۆی چاککردنەوەی وێستگەکانی ئاو و بورجی کارەبا و بنکەی پۆلیس و دووبارە بنیاتنانەوەی سەنتەرەکانی چاودێری تەندروستی و قوتابخانەکان، خەڵکی لە ئیستادا دەتوانن دەست بکەنەوە بە ژیانی خۆیان.

خاڵە بەرچاوەکان

  • پاڵپشتی سەقامگیرکردن لە ڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەسبەجێ (FFIS) بۆ تکریت دابین کراوە، کە لە ٪٩٠ خێزانەکانی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانی خۆیان
  • نزیکەی ٦٥،٠٠٠ کەس لە ئێستادا ئاوی پاکی خواردنەوەیان پێدەگات لە سێ وێستگەی پەمپی ئاو و پاککردنەوەی ئاوەوە
  • موبادەرەی نوێ کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ناوچە ئازادکراوەکانی سەڵاحەدین و دیالە و نەینەوا و ئەنبار

قایمقامی تکریت ڕۆڵیکی گەورەی هەبوو لە ئۆپەراسیۆنی دووبارە گرتنەوەی تکریتدا، وە راستەوخۆ دوای دەرکردنی داعش لە شارەکە، ئەو چووەوە ناو شارەکە.

بەڕێز اسماعیل ڕایدەگەیەنێت، " ئاو و کارەبا و چاودێری تەندروستی یەکەمینی ئەو خزمەتگوزاریانە بوون کە گەڕێندرانەوە. دوا بە دوای ئەوەش، پێویستبوو لەسەرمان بژێوی ژیانی خەڵکی دابین بکەین." ئەو ستایشی ڕۆڵی کاریگەری بەرنامەی پارە بۆ کارکردنی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان(UNDP) دەکات. لە لێدوانێکدا دەڵێت، " لە ڕێی ئەم بەرنامانەوە، ئێمە توانیمان کۆمەڵگەکەمان پاک بکەینەوە و داهات بۆ گەنجان دابین بکەین و سەرقاڵیان بکەین بە چالاکیە بەرهەمهێنەکانەوە."

پاڵپشتی سەقامگیرکردن لە ڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەسبەجێ (FFIS) بۆ تکریت دابین کراوە، کە لە ٪٩٠ خێزانەکانی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دووبارە پێکەوەنانەوەی ژیانی خۆیان. نزیکەی ٦٥،٠٠٠ کەس لە ئێستادا ئاوی پاکی خواردنەوەیان پێدەگات لە سێ وێستگەی پەمپی ئاو و پاککردنەوەی ئاوەوە؛ ٣٠،٠٠٠ کەس دەستیان دەگات بە سەنتەرە وەگەڕخراوەکانی چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزاری ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن بەکار دەهێنن؛ وە ٤٣،٢٠٠ کەس  سەرچاوەیەکی باشتری کارەبا و بیمەی زیادکراویان هەیە.

موبادەرەی نوێ کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ناوچە ئازادکراوەکانی سەڵاحەدین و دیالە و نەینەوا و ئەنبار. هەموو چالاکیەکان جێبەجێ دەکرێن لەسەر بنەمای پێشەنگیە هەڵسەنگاندن بۆ کراوەکانی حکومەت.

لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥دا، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەسبەجێ (FFIS) سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) پاڵپشتی بەشێوازی خێرا پێشکەش کردووە بۆ وەگەڕخستنەوەی ژێرخانی  هاوڵاتیان و بوژاندنەوەی ئابووری ناوخۆ و  بەهێزکردنی  توانای حکومەت و برەودان بە ئاشتەوایی کۆمەڵگا لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی عێراقدا.