تکریت: سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی سه‌قامگیرکردن دوابه‌دوای ڕزگارکردنی له‌ژێر ده‌ستی داعش

Water plant in Tikrit
وێستگه‌یه‌کی ئاو له‌ تکریت دوای نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS)ه‌وه‌. وێنه‌که‌ گیراوه‌ له‌لایه‌ن‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) عێراق/ 2015

تکریت، 20 ته‌موز 2016-  تکریت یه‌که‌م شار بوو که دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ  (FFIS)تیایدا تاقی کرایه‌وه به‌ شێوه‌یه‌کی مه‌یدانی ‌. ئه‌و شاره،‌ که‌ دانیشتوانه‌که‌ی چۆڵیان کردبوو، دوای شه‌ڕێکی قورس له‌ مانگی نیسانی 2015 دا ئازاکرا. له‌ ترسی  تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌‌ و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ئیش و کار و باری ئه‌منی خێزانه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند مانگێک دواخست.    

ده‌ستکه‌وته‌کان

  • 150،000 که‌س سوودمه‌ندبوون له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ئاو به‌ شێوه‌یه‌کی پارێزراو و بەکەڵک
  • 30،000 که‌س سوودمه‌ند بوون له‌ ناوه‌نده‌ نۆژه‌ن کراوه‌کانی چاودێری‌ ته‌ندروستی به‌رایی و خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئۆتۆمبێلی فریاکه‌وتن
  • 20،000 که‌س سوودمه‌ند بوون له‌ خزمه‌تگوزاری پێشکه‌وتووی کاره‌با و تۆڕی بەرفراوانتر
  • ده‌یان هه‌زار منداڵ و خوێندکاری زانکۆ سوودمه‌ند بوون له‌ قوتابخانه‌ نۆژه‌ن کراوه‌کان و کردنه‌وه‌ی زانکۆی تکریت.
  • سه‌دان گه‌نج خرانه‌سه‌ر کار بۆکارکردن به‌ شێوه‌ی گروپ بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ و چاککردنه‌وه‌ی ژێرخانی شارستانی
  • سه‌دان پیشه‌ی بچووک له‌ناویاندا سه‌وزه‌و میوه‌ فرۆش و دووکانی چاککردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌ل و نانه‌واخانه‌و فڕن هاوکاری دارایی بچووکیان وه‌رگرت بۆ دووباره‌ کردنه‌وه‌یان.

 له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکدا دوای دامه‌زراندنی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ   (FFIS)له‌ حوزه‌یرانی 2015 دا، تیمه‌کانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ  (FFIS)له‌ تکریت ده‌ست به‌کاربوون و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ئه‌منیه‌کاندا کرد بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی حوکمی یاسا، هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌کان، راوێژکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران دا ده‌رباره‌ی کاره‌ له‌پێشینه‌ به‌په‌له‌کان و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی کار له‌ پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌که‌ن.

له‌ژێر سه‌رۆکایه‌تی پارێزگار و خانه‌ی چاودێری کردنی پارێزگادا، پلان و ستراتیجێکی سه‌قامگیرکردن به‌خێرایی به‌ره‌وپێش چوو. رێکه‌وتن کرا له‌سه‌ر لێپرسراوێتیه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ هونه‌ریه‌کان و کاره‌ له‌پێشینه‌کان دیاری کران بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ  (FFIS). پلانه‌که‌ی تکریت ئیمزاکرا له‌لایه‌ن خانه‌ی حکومی بۆ باری له‌ناکاو و هێزی هاوبه‌شی ئه‌رکی سه‌قامگیرکردنه‌وه‌  که‌ پێکهاتبوو له‌ به‌رپرسانی پله‌باڵا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی.

دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ  (FFIS) کرا به‌ لێپرسراوی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌کانی  ئاو و تۆڕی کاره‌با، دووباره‌ کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه سه‌ره‌تایه‌کان و خستنەوەگەری ئابووری ناوخۆیی.

به‌به‌کارهێنانی پلانی تایبه‌تی که‌ له‌لایه‌ن بنکه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (UNDP) ه‌وه‌ دانراون، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ  (FFIS) ڕێکاره‌کانی که‌م کردنه‌وه‌ و فرۆشتنی خێراکرد. له‌ مانگی ئابدا، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ی که‌ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ  (FFIS)گه‌یشته‌ تکریت، وێستگه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵدانی ئاو دووباره‌ بنیادنرایه‌وه‌، ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌کان کرانه‌وه‌ و تۆڕی کاره‌با دووباره‌ بنیادنرایه‌وه.‌

له‌ مانگی ئه‌یلول دا، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) سه‌دان ژن و پیاوی گه‌نجی  بێکاری خسته‌سه‌رکار بۆ کارکردن به‌ شێوه‌ی گروپ بۆ پاککردنه‌وه‌ی شاره‌که‌و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌کان. زانکۆی تکریت و بنکه‌یه‌کی پۆلیسی ناوه‌ندی له‌ کاتێکی که‌م دا دوباره‌ کرانه‌وه‌ و زیاتر له‌ 100 پیشه‌ی بچووک له‌ناویاندا نانه‌واخانه‌و فڕن، سه‌وزه‌و میوه‌ فرۆش و دووکانی چاککردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌ل  به‌ شێوه‌ی نه‌قد پاره‌یان وه‌رگرت بۆ دووباره‌ ده‌ست کردنه‌وه‌ به‌ کار.

له‌ مانگی مانگی تشرینی دووه‌م دا واته‌ سێ مانگ دوای ئه‌وه‌ی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) ده‌ستی کرد به‌ پرۆژه‌کانی، زیاتر له‌ 90% ی خێزانه‌کانی تکریت گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و ده‌ستیان کرد به‌ بنیادنانه‌وه‌ی ژیانیان. کۆی گشی هاوکاری کردن له‌لایه‌ن دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ(FFIS) ه‌وه‌ له‌ تکریت 8.3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی بوو.

 

ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌که‌ (داگرتن)

 

IraqStabilization#

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن