پلانی هه‌رێمی بۆ پەنابەران و توانای هه‌ستانه‌وه(3RP) لە عێراق

Kawergost camp, Erbilکامپی کاوه‌رگۆست بۆ په‌نابه‌رانی سووری له‌ هه‌ولێر، کوردستان © مه‌له‌ک مه‌سری/ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP)

له‌ژێر ناونیشانی پلانی هه‌رێمی بۆ پەنابەران و توانای هه‌ستانه‌وه,(3RP)  به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی مرۆیی بۆ قه‌یرانی په‌نابه‌رانی سوریا ئامانجی مسۆگه‌رکردنی پاراستن و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزاریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانه‌، له‌هه‌مان کاتدا هاندانی یه‌کگرتنه‌وه‌ و تێکه‌ڵاوبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و بژێوی به‌رده‌وام له‌نێوان په‌نابه‌ران و کۆمه‌ڵگه‌ خانه‌خوێکانیاندا.

پلانی هه‌رێمی بۆ پەنابەران و توانای هه‌ستانه‌وه (3RP)  هه‌وڵێکی هه‌رێمیه‌ که‌ وڵاتانی عێراق و ئه‌رده‌ن و لوبنان و تورکیا له‌خۆده‌گرێت که‌ به‌ هاوبه‌شی له‌لایه‌ن كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران (UNHCR) و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) دا له‌ به‌رلین ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له‌ به‌رواری 18/12/2014 دا. پلانی هه‌رێمی بۆ پەنابەران و توانای هه‌ستانه‌وه (3RP)  هه‌شت که‌رت له‌خۆده‌گرێت: پاراستن، ئاسایشی خۆراک، ته‌ندروستی، ئاو و پاکوخاوێنی، په‌ناگه‌، په‌روه‌رده‌، پێداویستیه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان،  یه‌کگرتنه‌وه‌ و تێکه‌ڵاوبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و بژێوی.

له‌ هه‌موو که‌رته‌کاندا، بیرۆکه‌ی گشتی پاراستن و جێنده‌ر ئامانجی هاندانی ده‌ستڕاگه‌یشتنی یه‌کسان وبێ جیاوازی په‌نابه‌رانه‌ به‌ به‌رنامه‌کانی پاراستن و هاوکاری کردن، گه‌یاندنی هاوکاریه‌کان به‌ سه‌لامه‌تی و به‌ رێزوشکۆوه‌، به‌شداری پێکردنی په‌نابه‌ران و کۆمه‌ڵگه‌کان له‌ پارێزگاری کردن له‌ خۆیان و پابه‌ندبوون به‌ بنه‌مای "زیان مه‌گه‌یه‌نه‌" له‌گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ژن و کچ و کوڕ و پیاو.

ڕێگای هه‌ستانه‌وه‌ گرنگه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پشت به‌ستن به‌ هاوکاری و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی ئه‌و که‌سانه‌ی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ ژیانیان بنیادبنێنه‌وه‌. سه‌رنجی زیاتر له‌سه‌ر بژێوی و پشت به‌ستن به‌خود و کاری گشتی بۆ سوودی دوولایه‌نه‌ی په‌نابه‌ران و کۆمه‌ڵگه‌ کارتێکراوه‌کان پێکهێنه‌ریكی گرنگی پلانی هه‌رێمی بۆ پەنابەران و توانای هه‌ستانه‌وه(3RP)  یه‌.

بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بارگرژیه‌ ڕێتێچووه‌کان، پلانی هه‌رێمی بۆ پەنابەران و توانای هه‌ستانه‌وه(3RP)  هانی موباده‌ره‌کانی تێکه‌ڵاوبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات به‌تایبه‌تی له‌ ڕێگه‌ی به‌هێزکردنی گفتوگۆکان و تێکه‌ڵاوکردنی کۆمه‌ڵگه‌ خانه‌خوێکان و په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ بوونی سه‌رنجێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر گه‌نجان و ژنان و که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.

هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی پێداویستیه‌کان که‌ له‌ کۆتایی ساڵی 2014 ئه‌نجام دراوه‌، دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی کارەکان له‌ عێراق:

  • دوو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێداویستیه‌کانی سێکته‌ری فره‌لایه‌ن
  • هه‌لسه‌نگاندنێک بۆ بژێوی
  • هه‌لسه‌نگاندنێک بۆ پێداویستیه‌کانی ئاواره‌ سووریه‌ که‌م ئه‌ندامه‌کان

له‌ ساڵی 2015 دا هه‌ڵسه‌نگاندنی خولی زیاتر ئه‌نجام ده‌درێت بۆ نموونه‌ ڕاپرسیه‌کانی ئابووری و بازاڕی کار بۆ دارشتنی کارکردن لەسەر چاککردنی بژێوی.

حکومه‌تی عێراق و کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌وپێش بردنی پلانی هه‌رێمی بۆ پەنابەران و توانای هه‌ستانه‌وه(3RP)  یان له‌ عێراق کردووه‌ به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌ ناحکومیه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، لایەنە به‌خشه‌رەکان، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی په‌نابه‌ران و کۆمه‌ڵگه‌ خانه‌خوێکان. 

سه‌ره‌ڕای پێشوازیکردن له‌ 250،000 په‌نابه‌ری سووری، هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ سه‌ره‌تای 2014 وه‌ ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی نیوه‌ی ژماره‌ی 2 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی عێراق بۆته‌وه‌.‌. ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی په‌ستانی زیاتر  له‌سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان و هه‌لی کار بۆ دانیشتوانی کارتێکراو به‌و قه‌یرانه‌.