چیرۆکەکانی ئێمە

  • مه‌ترسیه‌ نادیاره‌که‌ - چیرۆکی حکیم

    حکیم صالح حکیم سه‌رۆکی خانه‌واده‌که‌یه‌تی و باوکی سێ منداڵه‌. له‌ شارۆچکه‌ی سۆرانی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌ و پێشتر وه‌کو پاسه‌وان له‌ فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومی کاری کردووه‌. حکیم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ که‌ "ئه‌و کاته‌ ژیان زۆر خراپ نه‌بوو. شوێنی خۆمان هه‌بوو و داهاتێکی دیاریکراوم له‌ کاره‌که‌مه‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌وت."

  • یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی خۆبەشی

    نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەم جار ڕۆژی ٥ ی کانوونی دووەمی بە ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی دەستنیشانکرد لە عێراقدا. ئەم ڕووداوە گرنگە، کە لە هەولێر ڕێکخرابوو لە ژێر ناونیشانی ( کاری خۆبەخشی سەنگی هەیە) کۆمەڵگەی مەدەنی و خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین و حکومەت و نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی بوون.

  • دەنگی منیش گرنگە: ژنێک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق

    دەنگدان لە کابینەی دەنگداندا یەکێکە لەکارە هەرە گرنگەکان کە هاوڵاتیەک لە تەمەنی دەنگداندا بێت بتوانێت لە وڵاتێکی دیموکراتیدا پێی هەڵستێت. لە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە نیسانی ٢٠١٣ دا، خۆ ئامادەکردنەکان بە باشی بەڕێوە چوون لە لیژنەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەکاندا و خشتەی هەڵبژاردنەکان ڕەچاوکرا. داغڵکردنی زانیاری گەیەنرایە قۆناغەکانی کۆتایی و لیستی دەنگدەران تازە کرایەوە. لە ئێستادا هاوڵاتیانی عێراقی چاویان لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووە، کە لە مانگی ئازاردا دەست پێدەکات.

  • گەڕاندنەوەی زەردەخەنە – چیرۆکی زوهریە

    زوهریە هاوسەرگیری کردووە و دایکی پێنج منداڵە. سیان لە منداڵەکانی لە قوتابخانەن. لە هەمان کاتدا، منداڵەکانی دیکەی لە ماڵەوە دەمێننەوە بۆ یارمەتیدانی باوکە بەتەمەنەکەیان. زوهریە سەرۆک و تەنها بەخێوکەری خێزانەکەیەتی.

  • یەکسانی واتە کار

    چیرۆکەکانی دەربارەی دەسکەوتە ئابووریەکانی ژنانی عێراق ئیلهام دەبەخشێتە بانکەکان کە دەزگای پارەدارکردن دابمەزرێن بۆ مەبەستی پارە پێدانی ئەو کەسانەی خاوەن پرۆژەی بچووکن.

  • وێنەکێشی عێراقی رامي التمیمي: "من وزە لە کەمئەندامیمەوە وەردەگرم"

    رامي التمیمي کە لە لەدایکبوونەوە خاوەن پێداویستی تایبەتە و لەناو خێزانێکی هونەر دۆستدا لە بەسڕەی باشووری عێراق چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، ئێستا تەمەنی ٢٣ ساڵە و بووتە هونەرمەندێکی زۆر باش. کێشەیەکی دڕکەپەتک لە لەدایکبوونەوە کاریکردۆتە سەر توانای ڕۆیشتنی. بەڵام شاری دێرینی بەسڕە کە دەکەوێتە سەر شط العرب، وەهەروەها کە شوێنی مێژوویی سۆمەرییەکانە و ژینگەی باخە دارخورما خوانەکانە، بۆ رامي بووەتە ئیلهام