لە بەسڕە، ئاوارەکان کۆڵ نادەن لە بەدیهێنانی خەونەکانیان بۆ ژیانێکی باشتر

IDPs livelihoods in Basra camp
سەجادی ٢٠ ساڵ، کە ئاوارەیەکە لە بەسڕە دەلێت، " خەون بەوەوە دەبینم ڕۆژێک دووکانێک دابنێم." © ڕێکخراوی کۆمەکی کەنەدی بۆ دووبارە ڕاهێنانەوەی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی (CAOFISR)/بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان

مانەوە لە ژیاندا دەکرێت لە سێ وشەدا کورت بکرێتەوە- هەرگیز کۆڵ مەدە. ئەمە قسەی هەزاران ئاوارەی ناوخۆیە، کە لە دەست توندوتیژی لە ناوەڕاست و باکووری عیراقەوە بەرەو باشوور هەڵهاتوون. نزیکەی ٣٠٠ خێزان و ٢٠٠٠ کەس لە کامپێکدا دەژین نزیک بازاڕێکی میللی  لە گەڕەکی ٥ میل لە دەوروبەری شاری بەسڕە. 

خاڵە بەرچاوەکان

  • ڕاهێنانی پیشەیی و پەیداکردنی کار بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان بۆ زیاتر لە ١،٠٠٠ کەسی ئاوارە، کە یەک لەسەر سێیان ژنن.
  • وەگەڕخستنەوەی سوق (بازاڕ) بۆ باشترکردنی ئیش وکار لە نێو ئاوارەکان و ئەو کۆمەڵگایەی میوانداریان دەکات.
  • لە ساڵی ٢٠١٤دا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێذان (UNDP) لە سەرتاسەری وڵاتدا ئیش و کاری بۆ ١٤،٠٠٠ کەسی ئاوارە و ئەندامانی کۆمەڵگا خانەخوێیەکە پەیدا کردووە.

سەجاد فازڵی تەمەن ٢٠ ساڵ لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٥دا گەیشتە پارێزگای بەسڕەی باشووری عێراق. لە بنەچەدا سەجاد خەڵکی شاری ڕەمادی سەر بە پارێزگای ئەنبارە، ئەو خێزان و ماڵەکەی لەوێ بەجێهێشتووە. سەجاد قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردووە و دواتر بووە بە کرێکار لە شارەکەی خۆی. لە کامپەکەدا، ئەو بە دوای کاردا دەگەڕا.

کاتێک کە بەرنامەی نەتەوە یکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) دەستی کرد بە پرۆژەی دابینکردنی بژێوی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥دا، سەجاد داوای کرد کە ڕاهێنان بە هاوەڵە ئاوارەکانی بکات. هەروەها، ئەو پەیوەندیشی کرد بە خولێکی بۆیاخکردن بۆ باشترکردنی شارەزاییەکەی لە کاروباری بیناسازیدا. ئەو دەڵێت، " خەون دەبینم بەو ڕۆژەوە کە دووکانێک دابنێم  و  بە شێوەیەکی گونجاو بژێوی ژیانی خۆم دابین بکەم بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە ژیان و دووبارە ژیانم بنیات بنێمەوە." 

لە سەرەتای هەر ئاوارەبوونێکی بە زۆر بەسەردا سەپێنراودا، خەڵکی دەناڵێنن بە دەست گەیشتنیان بە ئاوی خواردنەوەی پێویست بۆ ژیانیان و دەسکەوتنی پارە بەخێرایی و دامەزراندن لەسەر کارێک. بۆ بەهێزکردنی دووبارە هەستانەوە سەرپێی کەسەکان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) هەلی دەسکەوتنی داهاتی کورتخایەن دابین دەکات بۆ ئاوارە ناخۆییەکان، کە بە شێوازێکی باو بە بەرنامەی پارە بۆ کارکردن ناسراوە، لە شێوازی کاری دەستی ڕۆژانەدا خۆی دەبینێتەوە، وەکو وەستای دانانی بلۆک و بەلوعەچێتی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان لە ناو کامپەکە و کۆمەڵگا خانەخوێیەکەدا.

Kids in Basra IDP campئیش و کاری بازرگانی بچووک لە گەشەسەندندان لە بازاڕێکی تەنیشت کامپی ئاوارە ناوخۆیەکان. © ڕێکخراوی کۆمەکی کەنەدی بۆ دووبارە ڕاهێنانەوەی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی (CAOFISR)/بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان

ئەندامانی ٢٣٠ خێزان بەشداریان کردووە لەم خولی ڕاهێنانی پیشەییانەدا، لە بوارەکانی دروومان و نانکردن و چێشتلێنان و دەلاکی و دارتاشی و کارەبا، شان بە شانی خولی ماوە کورتی کاری بازرگانی بۆ بەهێزکردنی شارەزایی لە بواری سەروکاریکردنی پرۆژە. نزیکەی ١،٠٠٠ کەسێک، کە لە ناویاندا کەسانی کۆمەڵگای خانەخوێ هەن، بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ سوود دەبینن لەم کار و پرۆژە تازانە. 

دووکانی تازە لە بازاڕە ناوخۆیەکەدا ئومێدی زیاتر دەبەخشێتە ئاوارەکان بۆ دەستکردن بە کاری تازە و خزمەتکردنی کۆمەڵگای خانەخوێ، بەم هۆیەشەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە بەهێزکردنی پێکەوە گونجانی کۆمەڵایەتی لەگەڵ گەڕەکەکەیاندا.  

ئەم پرۆژەیە لە لایەن ڕێکخراوی کۆمەکی کەنەدی بۆ دووبارە ڕاهێنانەوەی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی (CAOFISR) بەڕێوەدەبرێت لە سایەی یارمەتیەکی بچووک  لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق (UNDP) ەوە پێشکەشی کراوە. 

پارێزگای بەسڕە لە ئێستادا میوانداری ١،٨٢١ خێزان یان ١٠،٩٢٦ کەسی ئاوارەی ناوخۆ دەکات لە ٢١٥ شوێندا، کە بەزۆری پێکهاتوون لە شوێنی بەدەر لە کامپەکان، کە  هەڵهاتوون لە دەست توندوتیژی لە ناوچەکانی ئەنبار و بابل و بەغداد و دیالە و کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدینەوە ( سەرچآوە: ڕێکخراوی جیهانی کۆچ، نیسانی ٢٠١٥).

Members of 230 families, contributing to the living of around 1,840 persons, have attended vocational training in sewing, baking, hairdressing, carpentry, electricity, and restauration. Members of some 500 families, including from the host community, are benefitting from entrepreneurship courses, which will help them start small businesses or match job opportunities.