سه‌نته‌رى كه‌لتورى كۆمه‌ڵایه‌تى له عه‌ربه‌ت,سلێمانى سوود به هه‌زاره‌ها خه‌ڵك ده‌گه‌ینێت
عه‌ربه‌ت،٢١ حوزه‌یران ٢٠١٧ – "هیچ ووشه‌یه‌ك نا‌توانیت وه‌سفى ئه‌م ئازاره بكات كه‌وا ئێمه دووچارى هاتبووین. من توانیم یه‌سرب به‌جێ بهێڵم خۆم وخێزانم وهه‌ردوو كچه‌كانم,به‌ڵام به داخه‌وه ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش سێ له كوڕهكانمى كوشتووه . له‌م كاته‌وه تا ئێستا ئێمه ژیان له كامپى عه‌ربه‌ت به‌رێوه ده‌به‌ین, ئێمه وا بیرمان ده‌كرده‌وه كه‌وا له بیر كراوین . ئێمه زۆر خۆشحاڵین به‌وه‌ى كه‌وا شوێنمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین چاڵاكى وكارلێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر‌ى ده‌ربه‌ده‌ركراو وئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى كه‌وا ئێمه تێیدا ده‌ژین. ئێمه پێویستمان به هاوكاریه بۆ ئه‌وه‌ى برینه‌كانمان سارێژ بكه‌ینه‌وه."
ئیبراهیم كوسیر احمد ,٧١ ساڵان, وخێزانه‌كه‌ى له نێوان هه‌زاره‌ها خه‌ڵكن كه‌وا سوودمه‌ند ده‌بن له سه‌نته‌رى كه‌لتورى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌وا بنیات نراوه له عه‌ربه‌ت,سلێمانى له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان ولهچوارچێوهى بەرنامهكهى بۆ هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق, (ICRRP) ى پهرپێدارو, له سایه‌ى دابین كردنى خه‌رجى ماددى باش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن حكومه‌تى یابان.وسهنتهرهكه لە ١٦ ئايار ٢٠١٧دهست پێكرا ,كه‌وا ئێستا به‌ته‌واوه‌تى كارایه ئه‌مه‌ش به‌هاوكارى له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان وهه‌روه‌ها كۆمهكیكردنێكى ماددى باشى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا.
چەندين خزمەتگوزارى بەردەستن بۆ نزیكه‌ى ٥٠،٠٠٠ كەس كه‌وا له ناوچه‌ى عربهت دەژين. ئه‌م خزمه‌ت گوزاریانهش خۆى ده‌گرێته‌وه له بوارى سایكۆلیژى وپشتگیری كردنى یاساى و هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه وڕاهێنان ده‌رباره‌ى بەدەنگەوەچوونەکانی بۆ توندوتیژی سێکسی و لەسەر بنەمای ڕەگەز (SGBV) , ئه‌م خزمه‌ت گوزاریانه بۆ كۆمه‌ڵگاكان و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى یه.
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كه چاڵاكى كۆمه‌ڵایه‌تى پێشكه‌ش ده‌كات كه‌وا خۆى ده‌بینێت له كۆڕسهكانى زمانه‌وانى, وه‌رزش و يارى ودەستپێشخەريى بۆ به‌سه‌ر بردنى كاته خۆشه‌كان, كه‌ده‌بێته وه‌ك رێگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى باشتركردنى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى له نێوان خه‌ڵكان كه‌وا له جۆره‌ها پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى وئۆلى وئاینى جیاوازن.سه‌نته‌ره‌كه له لایه‌ن رێكخراوانى جیهانى ونیشتیمانى وهه‌روه‌ها رێكخراوه ناحكومیه‌كان به‌رێوه ده‌برێت له ژێر سایه‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى ڕ‌ۆشنبیرى وهونه‌رى سه‌ر به وه‌زاره‌تى لاوان وڕۆشنبیرى.وبه‌م پێیه‌وه ده‌ست كراوه به ئاماددهكردنى خۆبه‌خشه ناوخۆیه‌كان بۆ كاربهرێكردنى ئه‌م چاڵاكیانه.
لهچارهگى یه‌كه‌مى ساڵى ٢٠١٧ ,به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان ولهچوارچێوهى بەرنامهكهى بۆ هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق (ICRRP) ى پهرپێدارو, هانى پته‌وكردن وهێنانهكایهوهى چاڵاكى كۆمه‌ڵایه‌تى وئاشتى له عیراق ده‌دات بۆ زیاتر له ٥٠٠٠ ئافره‌ت ,پیاو, كوڕان وكچان.