بەرنامەی پارە بۆ کارکردن، ئاهێک بۆ خێزانە دۆخناسکە ئاوارەکان

Cash-for-work Khanke camp near Dohuk
بەرنامەی پارە بۆ کارکردن لە کامپی خانکێ لە نزیک دهۆک: "ئەم کارە وەکو هەڵمژینی هەوایەکی پاک وایە." © بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان/ دێنیز ژۆنمۆنۆد

بۆ مورادی ٤١ ساڵ، کە باوکی ٧ منداڵە، ناخۆشترین لایەنی ئاوەربوونیان لە ناوخۆی وڵات بریتی بوو لە بەرگەگرتنی بێ ئیشی بۆ زیاد لە شەش مانگ. موراد دەڵێت، " ئێمە دەیان هەزار ئاوارەین کە بە دوای هەر جۆرە کارێكی کرێکاریەوە وێڵین دەستمان بکەوێت لە ناو پارێزگای دهۆکدا."

پێی گوتین، " لە شەنگال، ماڵ و ئیش و کارم هەبوو؛ نەفەرم دەگواستەوە بۆ شوێنەکان، کاتێک کە ناچار بووم هەڵبێم لە مانگی ئابی ٢٠١٤ دا،  هەرچیەکمان هەبوو لە لایەن چەکدارانی داعشەوە دەستی بەسەردا گیرا." 

بەرنامەی پارە بۆ کاردکردن لە ساڵی ٢٠١٤ دا

  • چالاکیەکانی بەرنامەی پارە بۆ کارکردن لە کامپەکاندا داهاتێکی کاتی بۆ ٢،٣٦٠ ئاوارەبوو دابین کرد
  • ٤٠٠ ژن سوودمەند بوون لە بەرنامەکە بۆ مەبەستی بەشداربوون لە چالاکیە پەیوەندیدارەکان بە هۆشداری تەندروستیەوە
  • نزیکەی ٢،٩٥٠ کەسی مەشقپێکراو لە شوێنەکانی دەرەوەی کامپکە چوونە سەر ئیش و کاری کاتی

دواتر، هاوکارە ناوخۆییەکەی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەکاتە ڕێکخراوی نا حکومی  کوردان،  کاری دابەش کرد بەسەر هەندێک لە کرێکارە ئاوارەکاندا بۆ دروستکردنی جۆگەیەکی ژێر زەوی بۆ ئاوەڕۆی کامپەکە، ئەیاد دەڵێت، " ئەم کارە وەکو هەڵمژینی هەوایەکی پاک وایە."

سەرباری مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتی کتوپڕی مرۆیی ئاوارەبوونی ٢.٥ ملیۆن کەس، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی ناوخۆیی ناحکومی، وەکو ڕێکخراوی کوردان و ڕێکخراوی هەرەوەزی تەکنیکی و پەرەپێدان (ACTED) و ئەنجومەنی دانیمارکی پەنابەران، کاریان کرد بۆ مەبەستی دابەشکردنی کاری کاتی، بە تایبەتی کاری حکومی، بۆ باشترکردنی ژێرخانی بنچینەیی کۆمەڵایەتی کامپەکە. ئەم چالاکیانەی بەرنامەی پارە بۆ کاردکردن داهاتێکی کاتی  بۆ ٢،٣٦٠ ئاوارە دابین کرد لە ساڵی ٢٠١٤ دا. 

عەلی ٤٥ ساڵ، کە سەر بە هێزەکانی پۆلیسی شاری موسڵ بوو کاتێک شارەکە کەوتە ژێر دەستی چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیران ٢٠١٤دا. چەکدارانی داعش ماڵەکەیان تەقاندەوە، کە ئەمەش وای کرد خێزانە نۆ کەسیەکەی ملی ڕێگا بگرن بەرەو هەولێر. 

دوای حەوت مانگ، لە کاتی ئامادە بوون لە خولێکی کورتخایەنی بەنناییدا بۆ مەبەستی بنیاتنانی لقێکی نوێ  بۆ کامپی بەحرکە، عەلی دڵنیا نەبوو لەوەی چۆن دووبارە دەست بکاتەوە بە ژیان. ئەو بە دڵگرانیەوە دەڵێت، "  هیچ شتێک نیە لێرە  بۆ ئێمە." لێمان پرسی، " چ شتێک فێر بوویت؟" ئینجا، بە زەردەخەنەیەکەوە وتی، " کە چۆن خانوو دروست بکەم، ان شا ء اللە."

لەکاتێکدا زۆربەی کارەکان کاری دەستین و بەو هۆکارەوە پیاوان دەخرێنە سەریان، هەموو ئەندامانی خێزانی ئەم پیاوانەش سوود لەو داهاتە کورتخایەنە وەردەگرن کە ئەم پیاوانە پەیدای دەکەن.

قاسمی  ٢٤ ساڵ وەستای ئاو بوو لە موسڵ. وەک تەنها بەخێوکەری هەشت سەر خێزانەکەی، ئەویش پەیوەندی کرد بە چالاکیەکانی بەرنامەی پارە بۆ کارکردن لە کامپی بەحرکە. ئەو دەڵێت، " بە زەحمەت کارم دەست دەکەوت لە و شوێنانەی کاری بنیاتنانی تێدا بەڕێوە دەچوو، وە بەشی زۆری کرێکەم دەدا بە تێچوونی گواستنەوە." دەڵێت، " ئێستا دەتوانم دەستم هەبێت لە باشتر کردنی کامپەکەدا و، هەرەوەها پارەی زیاتر بدەم بە دایک و باوکم."

لە ساڵی ٢٠١٤دا، چالاکیەکانی ئەم بەرنامەیە  یاریدەدەربوو بۆ  بنیاتنانی ژێرخانی کامپەکە، وەکو پەناگەکان و حەمام و توالێت و تۆڕی ئاوەڕۆ. لە کاتێکدا، ٤٠٠ ژن  سوودمەند بوون لەبەرنامەکە بۆ مەبەستی بەشداربوون لە چالاکیە پەیوەندیدارەکان بە هۆشداری تەندروستیەوە لە ناوەندەکانی دابەشکردندا.  نزیکەی ٢،٩٥٠ کەسی مەشقپێکراو لە شوێنەکانی دەرەوەی لە کامپکە چوونە سەر  ئیش و کاری کاتی.